سەرۆکی دیوان پێشوازی لە سەرۆکی پێکهاتەی ئەرمەن ئەرتۆدۆکس دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/7/15 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز مەتران ئۆشاگان گۆلگۆلیان، سەرۆکی پێکهاتەی ئەرمەن ئەرتۆدۆکس لە عێراق، کرد.

لە دیدارێکدا، کە سەرۆکی فەرمانگەی کاروباری پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان لە سەرۆکایەتی، ئامادەی بوو، ڕەوشی گشتیی پێکهاتەی ئەرمەن ئەرتۆدۆکس لە عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها پلانی کار و بەرنامە ئایینی و پەروەردەیییەکانیان تاوتوێ کرا، لەمبارەیەوە بەڕێز سەرۆکی دیوان، ئامادەییی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشکەشکردنی هەر هاریکاری و پشتیوانییەک لەپێناو سەرخستنی کار و چالاکییەکاندا، نیشان دا.

لای خۆیەوە بەڕێز مەتران گۆلگۆلیان، وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ ئەو ئارامی و سەقامگیرییەی کە هەرێمی کوردستان بەبێ جیاوازی بۆ هەمووانی دابین کردووە، پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نەتەوەیی و ئایینی لە هەرێمی کوردستان و لێبوردەییی نێوان پێکهاتە جیاجیاکانی، بە نموونەیی لە ناوچەکەدا لە قەڵەم دا.

The post سەرۆکی دیوان پێشوازی لە سەرۆکی پێکهاتەی ئەرمەن ئەرتۆدۆکس دەکات appeared first on Presidency of the Kurdistan Region of Iraq.

جێگری سەرۆک بەشداری لە ڕۆژی نیشتمانیی فەرەنسادا دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/7/14 لە هەولێر، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیی فەرەنسادا کرد، کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی فەرەنساوە لە هەرێمی کوردستان، ڕێکخرا بوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە وێڕای کەسایەتیی سیاسی، بەرپرسانی ئیداری و میوانانی ناوخۆ، ژمارەیەک لە دیپلۆمات و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، بەڕێز جێگری سەرۆک پیرۆزباییی یادەکەی لە گەل و حکوومەت و ستافی کونسوڵخانەی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

لای خۆیەوە بەڕێز یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، خۆشحاڵیی بۆ بەشداریی هەمووان لە ڕێوڕەسمەکەیاندا دەربڕی و جەختی لە گرنگیی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، کردەوە.

The post جێگری سەرۆک بەشداری لە ڕۆژی نیشتمانیی فەرەنسادا دەکات appeared first on Presidency of the Kurdistan Region of Iraq.

جێگری سەرۆک ڕۆڵی ئەڵمانیای لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەرز نرخاند
ئەمڕۆ سێشەممە 2026/7/14 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێزان ماتیاس ڤێلەر، جێگری کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و کۆڵۆنێڵ پیچا، فەرماندەی سەربازیی هێزی ئەڵمانیا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدان و بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش، کردەوە، هەروەها هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش بۆ سەر ناوچەکە و گرنگیی بەردەوامیی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەڵمانیا له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيدا بۆ پێشمەرگە، تاوتوێ کران.

بەڕێز جێگری سەرۆک سوپاس و پێزانينی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پشتگیریی به‌رده‌وامى ئەڵمانیا له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه و ڕۆڵی هێزی ئەڵمانیای لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە ناوچەکەدا بەرز نرخاند.

پڕۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەدا، دوایین پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لێکەوتەکانی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

The post جێگری سەرۆک ڕۆڵی ئەڵمانیای لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەرز نرخاند appeared first on Presidency of the Kurdistan Region of Iraq.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی میری پێشووی قەتەردا دەکات
پاشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە 2026/7/13، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، شانبەشانی ژمارەیەک لە سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ناوچەکە و جیهان لە دەوحەی پایتەختى قه‌ته‌ر، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی پرسەی شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی، میری پێشووی دەوڵەتی قەتەردا کرد و له‌لايه‌ن به‌ڕێز شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری دەوڵەتی قەتەره‌وه‌ پێشوازيى لێ كرا.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بە ناوی خۆی و هەرێمی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵ و هاوسۆزیی خۆی ئاراستەی به‌ڕێز میری دەوڵەتی قەتەر و بنەماڵەی فەرمانڕەوا و گەلی قەتەر کرد و هيواى خواست خوای مەزن گيانى کۆچکردوو بە بەزەیی و ميهره‌بانيى خۆی شاد بکات و ئارامى و دڵنه‌وايى بە هەمووان ببەخشێت.

لای خۆیەوە، به‌ڕێز میری قەتەر سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی به‌ڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد بۆ ئامادەبوون و بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی پرسەکەدا، هەروەها هاوخه‌ميى هەرێمی کوردستانی لەگەڵ دەوڵەتی قەتەردا بەرز نرخاند.

The post سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی میری پێشووی قەتەردا دەکات appeared first on Presidency of the Kurdistan Region of Iraq.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا کرد
شەوی ڕابردوو یەکشەممە 2026/7/12، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، لە بەغدا، بەشداریی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانییەکەدا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران، هەروەها دەربارەی بەرنامەی سەردانی چاوەڕوانکراوی بەڕێز سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن بیروڕایان گۆڕییەوە. له‌مباره‌يه‌وه‌ جەختیان لەسەر گرنگيى سەردانه‌كە له‌ بەرژەوەندیی عێراق و بەهێزکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانيدا کردەوە.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، داكۆكى له‌ پێشخستنی زمانی گفتوگۆ و لێکگەیشتن و ڕەتکردنەوەی شەڕ و پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان له‌ ناوچه‌كه‌ كرا و ئامادەیيی عێراقی نیشان درا بۆ ئەوەی ببێتە ناوچەی بەیەکگەیشتن و پەرەپێدانی بەرژەوەندییەکانی گەلانی ناوچەکە.

The post سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا کرد appeared first on Presidency of the Kurdistan Region of Iraq.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەتدا ده‌كات
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/7/12، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەتدا، لەسەر بانگهێشتی هاوپەیمانییەتەکه‌ بەرەو بەغدای پایتەخت بەڕێ دەکەوێت.

بڕیارە لە کۆبوونەوەكەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تاوتوێ بکرێن، هه‌روه‌ها بەرنامەی سەردانی چاوەڕوانکراوی بەڕێز سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێز دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی وڵاته‌ یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا، تەوەرێکی سەرەکیی گفتوگۆکان دەبێت.

The post سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەتدا ده‌كات appeared first on Presidency of the Kurdistan Region of Iraq.

جێگری سەرۆک لەگەڵ فەرماندەی هێزی فەرەنسا کۆبووەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/7/12 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ‏ھەرێمی کوردستان پێشوازیی‌ له‌ بەڕێزان جەنەراڵ ثیری، فەرماندەی هێزی فەرەنسا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتيی دژ بە داعش و کۆڵۆنێڵ تێتوان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، ‌پەیوەندییەكانى فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دوایین پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکە، یارمەتییە سەربازییەکانی فەرەنسا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بۆ پێشمەرگە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تاوتوێ کران.

بەڕێز جێگری سەرۆک ڕۆڵی فەرەنسای لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش و بەردەوامبوونی هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، بەرز نرخاند، هەروەها جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، کردەوە.

پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەدا، هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش بۆ سەر ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

The post جێگری سەرۆک لەگەڵ فەرماندەی هێزی فەرەنسا کۆبووەوە appeared first on Presidency of the Kurdistan Region of Iraq.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کۆبووەوە
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/7/9، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی بۆ جه‌نابی سەرۆککۆمار، حكوومەت و گەلی ئیتالیا بۆ پێبەخشینی مەدالیای ڕێزلێنان دووپات کرده‌وه‌ و ئەم هەنگاوەی وەک نیشانەی دۆستایەتیی ڕاستگۆیانە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هه‌ردوولا نرخاند.

له‌ کۆبوونەوەکەدا، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ پەرەپێدانی زياتر به‌ پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیتالیا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى چۆنيه‌تيى فراوانکردنی هاوکاریی هاوبەش لە بواره‌ جياكاندا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى هه‌فته‌ى ڕابردووى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ئێران و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌ تاران، له‌گه‌ڵ پێشهاته‌کانی دۆخی ناوچه‌که‌ و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو کە بەڕێز کونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو.

The post سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کۆبووەوە appeared first on Presidency of the Kurdistan Region of Iraq.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسى باڵیۆزی فەرەنسا دەکات
شه‌وی ڕابردوو چوارشەممە 2026/7/8، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە، پێشوازیی لە بەڕێز پاتريك دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا، به‌ڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی به‌ڕێز باڵیۆزی فەرەنسای کرد بۆ هەوڵ و کاره‌كانی لەپێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا، هه‌روه‌ها هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوودا بۆ خواست.

لای خۆیەوە، بەڕێز باڵیۆزی فەرەنسا سوپاسی سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستانی کرد کە هەمیشە هاوکار و یارمەتیدەر بوون بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی، هەروەها جەختی لەسەر خواستی وڵاتەکەی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هاريکاریی هاوبەش لە سەرجەم بوارەکاندا کردەوە.

له‌ ديداره‌كه‌دا به‌ڕێز يان برێم؛ كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ بوو.

The post سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسى باڵیۆزی فەرەنسا دەکات appeared first on Presidency of the Kurdistan Region of Iraq.

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌رزترين ميدالياى ئيتاليا وه‌رده‌گرێت
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8/7/2026 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا له‌ هه‌ولێر، ميدالياى ڕێزلێنانى سه‌رۆككۆمارى ئيتالياى پێ به‌خشرا كه‌ ميدالياى "ئەستێرەی ئیتالیا" لە پلەی "سوارچاکی خاچی مەزن"ـه‌ و يه‌كه‌مجاره‌ له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌به‌خشرێت.

له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێزان کونسوڵی گشتيی ئيتاليا له‌ هه‌رێمى كوردستان و نوێنەرانی لایەن و دامەزراوه‌كانى هه‌رێمى کوردستان و عێراق و ژماره‌يه‌ك له‌ نێرده‌ دیپلۆماسیيه‌كان و میوانان به‌شدار بوون، به‌ڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق، ميدالياكه‌ى پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد.

له‌ وته‌يه‌كدا به‌م بۆنه‌يه‌وه‌ به‌ڕێز باڵيۆزى ئيتاليا گوتى: ئه‌م ڕێزلێنانه‌ بەهۆی پێگەى سیاسیی ناوازە و باڵای سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و ڕۆڵی سەرەکیيانه‌‌ لە بەهێزکردنی پەیوەندییەكاندا، هه‌روه‌ها پێزانینێکە بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی لەپێناو گفتوگۆ و ئاشتیدا، لەگەڵ پشتگيرييان بۆ هاتنی کۆمپانیا ئیتالییەکان، کردنەوە و بەرزکردنەوەی ئاستی کونسوڵخانەی گشتیی ئیتالیا لە هەولێر و پێشکەشکردنی ئاسانکاری و هاوکاریی تەواو بۆ هێزە سەربازییەکان و تیمه‌كانى شوێنەوارناسیی ئیتالی لە هەرێمی کوردستان.

به‌ڕێز باڵیۆزی ئیتالیا هه‌روه‌ها ڕایگەیاند: ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ پشتڕاستکردنەوەی دۆستایەتیی ڕاستگۆیانەی ئیتالیايه‌ له‌گه‌ڵ عێراق و کوردستان كه‌ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى باشترین داکۆکیکاری بووە. هه‌روه‌ها ستایشی سەرکردایەتیی واقیعبینانەی به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى کرد و هیوای خواست عێراق و کوردستان بەردەوام بن لە بەهرەمەندبوون لە سەرکردایەتییان.

ئينجا له‌ وته‌يه‌كدا به‌م بۆنه‌يه‌وه‌، به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان خۆشحاڵی و شانازیی قووڵی خۆی بۆ ئه‌م ڕێزلێنانه‌ دەربڕی و سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرۆککۆمار و حکوومەت و گەلی ئیتالیا کرد. هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمه‌ ڕەنگدانەوەی پەیوەندیی مێژوویی و دێرینی ئیتالیايه‌ لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پێزانینێکە بۆ هه‌موو ئەوانه‌ى بەشدارییان لە بنیاتنان و بەهێزکردنی په‌يوه‌ندييه‌كاندا کردووە.

ئه‌مه‌ ده‌قى وته‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌:

به‌ڕێز باڵیۆزى ئيتاليا،
به‌ڕێز كونسوڵی گشتيی ئيتاليا له‌ هه‌رێمى كوردستان،
به‌ڕێزان جەنابی پاتریارك و پیاوانی ئایینی،
ئامادەبووانی بەڕێز،

ئێواره‌تان باش، هه‌موو لايه‌كتان به‌خێر بێن.

خۆشحاڵم و شانازی دەکەم به‌ وه‌رگرتنى ئه‌م ميداليايه‌. پڕ بە دڵ سوپاس و پێزانینم ئاراستەی جه‌نابى سەرۆککۆمار، سێرجیۆ ماتارێلا و حکوومەت و گەلی ئیتالیا دەکەم بۆ ئەم ڕێزلێنانە باڵایە.

ئه‌مه‌ ڕێزلێنانه‌ بۆ پەیوەندیی مێژوویى و دێرینی ئیتالیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هاوکات پێزانینه‌ بۆ هەموو ئەوانه‌ى لە ساڵانی ڕابردوودا بە دڵسۆزییەوە کاریان بۆ بنیاتنان و بەهێزکردنی ئەم پەیوەندییە دووقۆڵییە کردووە.

ئیتالیا هەمیشە هاوبەش و دۆستێکی جێگەی متمانەی عێراق و هەرێمی کوردستان بووە و بەردەوامە. ئێمە هەڵوێستە سیاسییەکان و پشتگيريى‌ دیپلۆماسیی بەردەوامی ئيتاليا به‌رز ده‌نرخێنين و شانازی بەو ڕۆڵە گرنگەوە دەکەین کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە شەڕی دژى داعشدا گێڕاویەتی.

پشتگيريى سەربازیی ئیتالیا، ڕاهێنان و مەشقپێکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و پشتيوانيكردنى له‌ هێزە عێراقییەکان، کاریگەرییەکی گرنگی هەبوو لە پاراستنی هەرێمی کوردستان و عێراق به‌گشتى و تێکشکاندنی تیرۆر و داکۆکیکردن لە ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتەكەمان.

ئەمڕۆش، ئێمە بە بەردەواميی ئەم هاوکارییە خۆشحاڵين، بەتایبەتی لە پشتگیریکردنی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و بنیاتنانی تواناکانیان. ئەم هاوکارییە بە وەبەرهێنان لە ئاسایشی عێراق و سەقامگیریی ناوچەکەدا دەبینین.

هەروەها، پێزانینى زۆرمان بۆ بەشداریی به‌رچاوى ئیتالیا هەیە لە پاراستنی کولتوور و میراتی مرۆڤایەتی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، ئەوەش لە ڕێگەی تیمەكانى شوێنەوارناسیی زانكۆ ئیتالییەكانه‌وە کە کار و توێژینەوەی زانستیی گرنگیان ئەنجامداوە، هێشتاش بەردەوامن و بەشدارییان کردووە لە لێکۆڵینەوە، پاراستن و نۆژەنکردنەوەی چەندین پێگەی شوێنەواری و مێژوویی لە كوردستان و عێراق. ئەمە ڕەنگدانەوەی بایەخدانی قووڵی ئیتالیایە بە شارستانیەتی هاوبەشی مرۆڤایەتی.

پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیتالیادا تەنها لە سنووری سیاسەت و ئاسایشدا نامێنێتەوە، بەڵکوو کایەکانی ئابووری، وەبەرهێنان، کولتوور، خوێندن و شوێنەواریشى لەخۆ گرتووە. ئێمە چاوەڕوان و خوازيارين ئەم هاوبەشییە فراوانتر بکەین بە شێوه‌يه‌ک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی هەردوولا بکات، هاوکاریی نێوان دامەزراوەکانمان بەهێزتر بکات و ئاسۆیەکی نوێ بێت بۆ نەوەکانی داهاتوومان.

كڕينى زه‌وى و دروستكردنى بيناى كونسوڵخانه‌ى گشتيى ئيتاليا له‌ هه‌رێمی كوردستان، نيشانه‌ى نيازى ئيتاليايه‌ بۆ بره‌ودانى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و مانه‌وه‌يان له‌ هه‌رێمى كوردستان.

هه‌ر لەم بۆنەیەدا، ده‌مه‌وێ جەخت لەوە بکەمەوە کە هەرێمی کوردستان وه‌ك به‌شێكى گرنگى عێراق، بۆ هەمیشە بە نیشتمانێکی ئارام بۆ سەرجەم پێکهاتە ئایینی و نەتەوەکانی دیكە دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت لە پاراستنی کولتووری پێکەوەژیان، لێبوردەیی و قبووڵکردنی ئەویتر و ڕێزگرتن له‌ مافه‌كانى مرۆڤ و ئازادييه‌كان و مافه‌كانى ئافره‌ت. ئێمە شانازی به‌م كولتووره‌وه‌ دەکەین كه‌ بەشێکی ڕەسەنی ناسنامەی گه‌لى كوردستانه‌ بە هەموو پێكهاتەكانییەوە.

ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش دووپات بكه‌مه‌وه‌ كه‌ هەرێمی کوردستان وەک هاوبەشێکی بەرپرسیار و كارا دەمێنێتەوە لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق و لە ناوچەکەدا و بەردەوام دەبێت له‌ بنیاتنانی پەیوەندیی هاوسەنگ و پتەو لەگەڵ ڕۆما، هه‌روه‌ها لەگەڵ سەرجەم پایتەختەکانی ئەورووپا و جیهان و ناوچه‌كه‌دا لەسەر بنەمای گفتوگۆ، ڕێز و پەیوەندیی هاوبەش.

لێرەوە دووبارە سوپاس و پێزانینى قووڵم بۆ ئەم ڕێزلێنانەی ئەمڕۆ دەردەبڕم. بە ناوی گەلی کوردستان و عێراق و بە ناوی هەر يه‌كێك کە لە به‌هێزكردنى دۆستایەتيی نێوان هەردوولادا؛ بەشدار بووە، به‌ شانازييه‌وه‌ ئەمڕۆ ئەم میدالیایە وەردەگرم. سوپاسی هەموو ئەو كەسانە دەكەم كە كاریان كردووە بۆ پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییەی كە ئەمڕۆ لەنێوان هەرێمی كوردستان و ئیتالیادا هەیه‌.

زۆر سوپاستان ده‌كه‌م و هيواى ئێواره‌يه‌كى خۆش بۆ هەمووتان ده‌خوازم.
زۆر سوپاس.

The post سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌رزترين ميدالياى ئيتاليا وه‌رده‌گرێت appeared first on Presidency of the Kurdistan Region of Iraq.

جێگری سەرۆک لەگەڵ شاندێکی کونسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا کۆبووەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/7/8 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ‏ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی‌ له‌ بەڕێز دانیال ئێگەرت و شاندێکی کونسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، ‌پەیوەندییەكانى ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دۆخی ئەمنی و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە، پشتیوانییە سەربازییەکانی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بۆ پێشمەرگە و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش، تاوتوێ کران.

لە تەوەری پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەڵمانیا، هەردوولا وێڕای جەختکردنەوەیان لە گرنگیی پەرەپێدانیان، ڕۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا و بەردەوامیی هاوکارییە سەربازییەکانیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، بە پێویست لە قەڵەم دا.

پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکانی قۆناغەکە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو، تیایدا، پێویستیی یەکڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییەکان، دووپات کرایەوە.

The post جێگری سەرۆک لەگەڵ شاندێکی کونسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا کۆبووەوە appeared first on Presidency of the Kurdistan Region of Iraq.

سەرۆکی نووسینگە پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/7/8 بەڕێز د. نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا، جەخت لە گرنگیی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا و هاریکاریی هاوبەشیان کرایەوە و چۆنیەتیی پەرەپێدانیان لە کایە جیاجیاکاندا، خرایە بەر باس.

لە تەوەری ناوخۆدا، وێڕای خستنەڕووی پەرەسەندنە سیاسییەکان لەسەر هەردوو ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئاڵنگارییەکانی قۆناغەکە و هەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنیان، تاوتوێ کران.

هەڵسەنگاندنی ڕەوشی هەرێمی و دۆخی هەڵواسراوی ئەمنیی ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو، لەمبارەیەوە، هەردوولا لەسەر پێویستیی بەردەوامیی گفتوگۆ و دانوستاندن لەپێناو جێگیرکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا، هاوڕا بوون.

The post سەرۆکی نووسینگە پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا دەکات appeared first on Presidency of the Kurdistan Region of Iraq.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان دەکات
پاشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە 2026/7/7، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جەنابی مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان کرد.

لە دیدارێکدا، بارودۆخى گشتيى پێكهاته‌كان و مه‌سيحييه‌كان به‌تايبه‌تى، گرنگيى پاراستنى کولتووری پێکەوەژیان، يه‌كترقبووڵكردن و لێبوردەیی له‌نێوان پێکهاتە جیاوازەکاندا له‌ هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ کران.

له‌مباره‌يه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ مه‌سيحييه‌كان به‌شێكى ڕه‌سه‌نى پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستانن‌ و وه‌ك هه‌ميشه‌ پارێزه‌رى مافه‌كانيان ده‌بێت، هه‌روه‌ها دڵنياى كردنه‌وه‌ كه‌ كوردستان بۆ هه‌ميشه‌ بێ جياوازى به‌ لانه‌ و نيشتمانى ته‌واوى پێكهاته‌كانى ده‌مێنێته‌وه‌ و پارێزه‌رى كولتوورى فره‌يى ده‌بێت.

لای خۆیەوە، جەنابی پاتریارک ستایشی ڕۆڵی مێژوویی و بەردەوامی هەرێمی کوردستانی کرد وەک پەناگەیەکی ئارام بۆ سەرجەم پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیییەکان، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵ و پشتگيريى به‌رده‌وامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ مافى پێكهاته‌كان دووپات كرده‌وه‌.

The post سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان دەکات appeared first on Presidency of the Kurdistan Region of Iraq.

جێگری سەرۆک لەگەڵ کونسوڵی گشتیی فەرەنسا کۆبووەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/7/6 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرەنسا کرا و جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە کایە جیاجیاکاندا، کرایەوە.

لە تەوەری ناوخۆدا، وێڕای پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و خستنەڕووی دوا هەوڵ و هەنگاوەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەکە، پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا و دۆسیە هەڵواسراوەکانی نێوانیان خرانە بەر باس؛ لەمبارەیەوە، پێویستیی بەردەوامبوونی گفتوگۆ و دانوستاندنەکان و گەڕانەوە بۆ دەستوور، دووپات کرایەوە.

هەڵسەنگاندنی ڕەوشی گشتیی ناوچەکە و پەرەسەندنەکانی، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو کە بیروڕا لەبارەی لێکەوتەکانیەوە، ئاڵوگۆڕ کرا.

The post جێگری سەرۆک لەگەڵ کونسوڵی گشتیی فەرەنسا کۆبووەوە appeared first on Presidency of the Kurdistan Region of Iraq.

کونسوڵی گشتیی بەریتانیا ماڵئاوایی لە جێگری سەرۆک دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 2026/7/6 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکی وەک کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئەندرۆ بیزڵی، کرد.

لە دیدارەکەدا، بەڕێز جێگری سەرۆک سوپاس و پێزانینی بۆ کارەکانی بەڕێز بیزڵی دەربڕی، کە لە ماوەی ڕابردوودا ڕۆڵی گرنگی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، گێڕاوە.

لای خۆیەوە بەڕێز ئەندرۆ بیزڵی، سوپاسی پاڵپشتی و هاریكاریی لایه‌نه‌ پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی له‌ سەرخستنی كار و ئەرکەکانی لە ماوەی ڕابردوودا كرد و بەردەوامیی پشتیوانی و هاریکاریی وڵاتەکەشی بۆ هەرێمی کوردستان، دووپات کردەوە.

The post کونسوڵی گشتیی بەریتانیا ماڵئاوایی لە جێگری سەرۆک دەکات appeared first on Presidency of the Kurdistan Region of Iraq.

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ى كازم شانه‌ده‌رى ده‌كات
بۆ كۆچى دواييى پێشمه‌رگه‌ى دێرين و تێكۆشه‌رى ديارى كوردستان و هه‌ڤاڵى بارزانيى نه‌مر له‌ كۆمارى كوردستان و كاروانه‌ مێژوويييه‌كه‌ى بۆ سۆڤيه‌تى پێشوو، خوالێخۆشبوو كازم شانه‌ده‌رى، سه‌ره‌خۆشيى قووڵم پێشكه‌ش به‌ بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

خوالێخۆشبوو كازم شانه‌ده‌رى، نموونه‌ى مرۆڤێكى قوربانيده‌رى نيشتمانپه‌روه‌ر و پاك و دڵسۆزى كورد و كوردستان بوو كه‌ له‌ شۆڕشه‌كانى كوردستاندا له‌گه‌ڵ هاوڕێ و هاوبير و هاوسه‌نگه‌رانيدا، هه‌موو ژيانى خۆى له‌پێناوى ماف و دۆزى ڕه‌وا و سه‌رفرازى و ئازاديى گه‌له‌كه‌يدا به‌سه‌ر برد و له‌و ڕێگه‌يه‌دا ڕه‌نج و ماندووبوون و زه‌حمه‌تێكى زۆرى كێشا. گيانى شاد و يادى به‌خێر.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2026/7/5

The post سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ى كازم شانه‌ده‌رى ده‌كات appeared first on Presidency of the Kurdistan Region of Iraq.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ڕێوڕەسمی ماڵئاواییکردن له‌ ڕابەری پێشووى ئێراندا دەکات
ئێواره‌ى ئەمڕۆ هەینی 2026/7/3، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، شانبەشانی ژمارەیەکی به‌رچاوى سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ناوچەکە و جیهان، له‌ تاران بەشداریی لە ڕێوڕەسمی فەرمیی ماڵئاواییکردن له‌ ڕابەری باڵاى پێشووى کۆماری ئیسلامیی ئێراندا کرد.

به‌ڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دەفتەری سەرەخۆشیدا وتەیەکی تۆمار کرد. تيایدا وێراى دووپاتكردنه‌وه‌ى سەرەخۆشی و هاوسۆزیی خۆی و هه‌رێمى كوردستان بۆ كۆچى ڕابه‌رى باڵاى پێشوو ئايه‌توڵڵا عوزما سه‌يد عه‌لى خامه‌نه‌يى، تیشکی خستە سەر كاريگه‌ری و ئه‌و میراتەی دوای خۆی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران و جيهانى ئيسلاميدا جێی هێشتووە.

The post سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ڕێوڕەسمی ماڵئاواییکردن له‌ ڕابەری پێشووى ئێراندا دەکات appeared first on Presidency of the Kurdistan Region of Iraq.

سەرۆکى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی شوورای ئێران کۆبووەوە
هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ى كارنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ تاران، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 2026/7/3، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، ده‌رباره‌ى پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئيسلاميى ئێراندا و گرنگیی فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌، هەروەها پشتگيريى خۆیان بۆ پەیوەندیی له‌مێژينه‌ و دۆستانه‌ى نێوان هەردوولا لە سەرجەم ئاستەکاندا دووپات کردەوە.

بارودۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. لەمبارەیەوە هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامى و سەقامگیری و پشتبەستن بە دیالۆگ و چارەسەرکردنی ئاشتييانه‌ى کێشە و ئاڵۆزییەکان کردەوە.

دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى نێوان كۆمارى ئيسلاميى ئێران و ئه‌مه‌ريكا بۆ ڕێككه‌وتن، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو. هه‌ردوولا هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ گفتوگۆ و هه‌وڵه‌ ديپلۆماسييه‌كان و ئارامى و سه‌قامگيرييه‌كى هه‌ميشه‌يى بۆ ناوچه‌كه‌، خواست.

The post سەرۆکى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی شوورای ئێران کۆبووەوە appeared first on Presidency of the Kurdistan Region of Iraq.

سەرۆک نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك پزشكيان كۆبووه‌وه‌
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 2026/7/3، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌ تاران، له‌لايه‌ن بەڕێز مەسعوود پزشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌، پێشوازیی لێكرا.

لە کۆبوونەوه‌يه‌كدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانيان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا تاوتوێ کرد و بەتایبەتی تیشکيان خستە سەر فراوانکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، کایە ئابوورییەکان و پتەوکردنی پەیوەندییە مێژوویی و کولتوورییەکانی نێوان هەردوولا، بە جۆرێك کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات.

بارودۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی ڕووداوەکانی ئەم دوایییە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. له‌مباره‌يه‌وه‌ هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و پشتبەستن بە دیالۆگ و ڕێوشوێنى ئاشتيیانە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان کردەوە.

هه‌ردوولا هيوايان خواست كۆتاييهاتنى شه‌ڕ و گفتوگۆى نێوان كۆمارى ئيسلاميى ئێران و ئه‌مه‌ريكا، ئاشتى و سه‌قامگيرييه‌كى هه‌ميشه‌يى بۆ ناوچه‌كه‌ له‌گه‌ڵ‌ خۆيدا بهێنێت و قۆناغێكى نوێى په‌يوه‌نديى باش و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان وڵاتان و گه‌لانى ناوچه‌كه‌ ده‌ست پێبكات.

چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

The post سەرۆک نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك پزشكيان كۆبووه‌وه‌ appeared first on Presidency of the Kurdistan Region of Iraq.

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، په‌يوه‌ندييه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن
بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 2026/7/3، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تاران، لەگەڵ بەڕێز عەباس عه‌راقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە.

لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانيان لەگەڵ ئێراندا تاوتوێ کرد و ده‌رباره‌ى پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش بيروڕايان گۆڕییەوە، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته‌ سه‌ر ڕاوه‌ستانى شه‌ڕ و دوایین پێشهاتەكانى ناوچه‌كه‌.

هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و هەماهەنگیی هەمەلایەنە کردەوە، بە شێوه‌يه‌ك کە خزمەت بە پاراستنی ئاسایش، سەقامگیری و بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە بکات.

The post سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، په‌يوه‌ندييه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن appeared first on Presidency of the Kurdistan Region of Iraq.