بەڕێز فەوزی فرەنسۆ حەریری وەك سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم دەستبەكار بوو


KRP.org | |


24/07/2019
بە فەرمانی هەرێمیی سەرۆكایەتی هەرێم سەبارەت بە دامەزراندنی سەرۆكی دیوان، بەڕێز فەوزی حەریری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم لە وەرگرتنی ئەركی سەرۆكایەتی دیوان دەستبەكار بوو.

بە واژووی رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، رۆژی 15/7/2019 فەرمانی هەرێمیی ژمارە (2)ی ساڵی 2019 پاڵپشت بە یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 2005ی هەمواركراو و یاسای دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ژمارە (2)ی 2005، بەڕێز فەوزی فرەنسۆ حەریری وەك سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بە پلەی وەزیر هاتە دامەزراندن.

هاوكات لەگەڵ دەرچوونی فەرمانە هەرێمیەكە، بەڕێز سەرۆكی دیوان كە پلەی وەزیری هەیە، لە رۆژی 15/7/2019 بەشداریی لە یەكەمین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستاندا كرد و لە ئەركە نوێیەكەی خۆیدا لە تەلاری دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم دەستبەكار بوو.





SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 3107