بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەگەر تا دووسێ ڕۆژی تر ئەو بەدیلەی داوای دەکەین بەدەستمان گەییشت ئەوا لە ٢٥ـی٩ ئاهەنگ دەگێڕین، ئەگەریش نەگەییشت، ٢٥ـی٩ ڕیفراندۆمی خۆمان دەکەین.
ئەم وتانەی سەرۆک بارزانی لە کەرنەڤاڵی پشتگیریی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان هات کە ڕۆژی سێشەممە، ١٩ـی٩ـی٢٠١٧ لە شاری سۆران بەڕێوەچوو و دەیانهەزار کەس لە خەڵکی دەڤەرەکە بەشدارییان تێداکرد.
به‌رێز مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە کەرنەڤاڵی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، لە شاری سۆران، گوتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: ریفراندۆم بڕیاری گەلی کوردستان و ھی ھەموو حزبە تێکۆشەر و خەباتگێرەکانە، بڕیارێکی بوێرانە بوو، دەستخۆشییان لێ دەکەم، ئەمە بڕیاری تاکە حزبێک نییە و ھی ھەموومانە، خەڵکی کوردستان سوورە لەسەر ریفراندۆم.
سه‌رۆك بارزانی، جەختیشی لەوە کردەوە: بۆیە بڕیاری ریفراندۆم درا، چونکە ھیچ رێگایەکی دیکەمان لەبەر نەماوە، ھەموو رێگاکانمان تاقی کردەوە، لەگەڵ فەرھەنگێک دەژین، بڕوایان بە پێکەوەژیان و یەکتر قەبوڵ کردن نییە، ھەموو ھەوڵێکمان دا، بۆئەوەی بگەینە چارەسەرێک.
سه‌رۆك بارزانی، داواشی لە خەڵکی کوردستان کرد کە لە بۆنەکان و کەرنەڤاڵی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، تەنها ئاڵای کوردستان بەرز بکەنەوە و ئاڵای هیچ حزبێک بەرز نەکەنەوە و تەنها وێنەی شەھید و ئەنفال بڵاو بکەوە، وێنەی کەسی بڵاو مەکەنەوە.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، گوتیشی: بۆیە ئەو بڕیارەمان دا، چونکە چارەسەر نەما، تەوافوق نەما، بودجە نەما، پەرلەمانی عێراق بە دوو کاتژمێر یاسای حەشدی شەعبییان تێپەڕاند، بەڵام دوو ساڵ یاسای پێشمەرگەیان تێنەپەڕاند، بڕینی بودجەش ئەنفالێکی تر بوو.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵێكمان دا بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه چاره‌سه‌ر و چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان باسی ریفراندۆم كراوه. بارزانی رایگه‌یاند، له ساڵی 2015، لە کۆشکی سپی بابه‌تی ریفراندۆم له‌گه‌ڵ باراك ئۆبامای، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا باس كراوه.
راشیگه‌یاند، ساڵێك پێش ئێستا به شاندێكی گه‌وره‌وه سه‌ردانی به‌غدامان كرد و پێمان راگه‌یاندن شه‌راكه‌ت شكستی هێنا و وه‌رن با بوێری ئه‌وه‌مان هه‌بێت ببینه دوو دراوسێی باش.
سەرۆک بارزانی راشیگه‌یاند، ریفراندۆم كۆتایی دنیا نییه، به‌ڵكو ده‌رفه‌تێكه ره‌خساوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و میلله‌ته ته‌عبیر له رای خۆی بكات، دوای ریفراندۆمیش داده‌نیشین و گفتوگۆ ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر شه‌راكه‌ت شكستی هێنا، دراوسێیه‌تییه‌كی باش بنیات ده‌نێین، به‌ڵام ئینكاركردن و رێگریكردن له ته‌عبیركردنی رای كوردستان، سته‌مێكی گه‌وره‌یه و قه‌بووڵ ناكریت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێمه‌یان ناچاركرد به‌ره‌و ئه‌و بڕیاره بچین و هه‌ندێكجار باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه ده‌بێت كورد بگه‌ڕێته‌وه "هێڵی سه‌وز" بێگومان ئه‌وه‌مان قه‌بوڵ نییه و ئه‌و هێله نابێته سنووری ده‌وڵه‌تی كوردستان.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و به‌غداش، بارزانی روونی كرده‌وه، پێشتر باسی ریفراندۆممان كردووه و سه‌ره‌تا زۆر نه‌رم بوون، به‌ڵام ئێستا هه‌ڵوێسته‌كه‌یان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی پرسیاره و روونی كرده‌وه، پێشتر پرۆسه‌ی ریفراندۆمیان به جددی وه‌رنه‌گرتبوو، چونكه پێیان وابوو كارتی فشاره و هه‌ریه‌ك بۆخۆی ته‌فسیرێكی ده‌كرد.
هاوكات رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی دژی ریفراندۆمن، دڵیان به‌وه خۆش‌بوو، كورد یه‌كگرتوو نه‌بووه و ناتوانن ئه‌و پرسه به‌جێبگه‌ینن و دووپاتیشی كرده‌وه، یەکێک له ده‌ستكه‌وته‌كانی ریفراندۆم ئەوە بوو کە بۆ جیهان ده‌ركه‌وت، بڕیاری ریفراندۆم بڕیاری تاكه كه‌سێك نییه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له ئێستادا یه‌كڕیزی هه‌یه و هه‌ندێك كه‌س ئه‌گه‌ر بیانوویان ده‌گرت په‌رله‌مان كارا نییه، ئێستا په‌رله‌مانی كوردستانیش كاراكرایه‌وه.
سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، مافی خۆمانه گه‌ره‌نتی كۆنكرێتی بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان هه‌بێت، چونكه ساڵانی رابردوو ئه‌زموونێكی تاڵمان چه‌شتووه.
راشیگه‌یاند، چیدیكه باوه‌ڕ به به‌ڵێنی زاره‌كی و نامه‌ی "مه‌تاتی" ناكه‌ین، ده‌بێت به‌ڵێنه‌كان به شێوه‌یه‌ك نووسرابن، نه‌توانرێت لێی رابكه‌ن.
گوتیشی، گفتوگۆی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ ئه‌وه نییه وه‌زیرێكمان بۆ بگێڕنه‌وه، یاخود به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی دابمه‌زرێنن.
بارزانی له گوته‌كانیدا، ئاماژه‌ی به دوو هه‌ڵه‌كرد، كه دوای 2003 كراون و رایگه‌یاند، هه‌ڵه‌مان كرد له 2003 چووینه‌وه به‌غدا، به‌ڵام به نیه‌تێكی پاك و دڵی سافه‌وه گه‌ڕاینه‌وه به‌غدا، به‌ڵام قه‌بووڵ نه‌كرا، ئێستا ئه‌وه ئێمه نین یه‌كپارچه‌یی عێراق تێكده‌ده‌ین، ئه‌وان خۆیان ئه‌و كاره‌یان كرد.
بارزانی له باره‌ی هه‌ڵه‌ی دووه‌م رایگه‌یاند، كاتێك بودجه‌ی هه‌رێمیان بڕی ده‌بوایه بزانین هه‌موو شتێك ته‌واو و ئه‌وكات ده‌بوایه ئیعلانی بكه‌ین، هه‌ڵه‌مان كرد ئه‌و كاره‌مان نه‌كرد، به‌ڵام ئه‌وكات شه‌ڕی داعشمان به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.
گوتیشی، ئه‌گه‌ر ئێستا ریفراندۆم قه‌بووڵ نه‌كه‌ن، دوای دوو ساڵی دیكه چۆن قه‌بووڵی ده‌كه‌ن، تێپه‌ڕبوونی كات له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورددا نییه.
بارزانی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، بڕیاره‌كانی دادگای ئیتیحادی دژی كوردن، هه‌رچه‌نده بڕیاره‌كانیان ناگه‌نه كوردستان و جێبه‌جێ ناكرێن، به‌ڵام ده‌رخه‌ری نیه‌تی راسته‌قینه‌ی ئه‌وانه.
سه‌باره‌ت به دراوسێكانی كوردستانیش، بارزانی رایگه‌یاند، هیچ كاتێك نابینه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر دراوسێكانمان و داوایان لێده‌كه‌ین، به زمانی هه‌ڕه‌شه قسه‌مان له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌و زمانه قه‌بووڵ ناكه‌ین.
بارزانی راشیگه‌یاند، ریفراندۆم كۆتایی دنیا نییه، به‌ڵكو ده‌رفه‌تێكه ره‌خساوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و میلله‌ته ته‌عبیر له رای خۆی بكات، دوای ریفراندۆمیش داده‌نیشین و گفتوگۆ ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر شه‌راكه‌ت شكستی هێنا، دراوسێیه‌تییه‌كی باش بنیات ده‌نێین، به‌ڵام ئینكاركردن و رێگریكردن له ته‌عبیركردنی رای كوردستان، سته‌مێكی گه‌وره‌یه و قه‌بووڵ ناكریت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، بیرمان له توندوتیژی و به‌كارهێنانی هێز له دژی هیچ نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌عه‌داشمان لێبكرێت، مافی هه‌موو به‌رگرییه‌كمان ده‌بێت.
له باره‌ی شێوه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌وه‌ی پێشنیاز كراوه، ده‌بێت ده‌وڵه‌تی فیدرالی مه‌ده‌نی و په‌رله‌مانی بێت و مافی ته‌واوی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان بپارێزرێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ره‌نگه هه‌ندێك عه‌ره‌بی توندڕه‌و زوڵم سته‌م له هه‌ندێك كوردی بێ ده‌سه‌ڵات بكه‌ن، به‌ڵام ئێوه ره‌وشتی به‌رزی كوردایه‌تی بپارێزن.
بارزانی نموونه‌ی به ساڵێ 1991 و كاتی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه كرد، كه 3 فه‌یله‌قی سوپای عیراق خۆیان راده‌ستی پێشمه‌رگه و جه‌ماوه‌ری كوردستان كرد و به‌بێ هیچ زوڵمێك راده‌ستی كه‌سوكاره‌كانییان كرانه‌وه.
گوتیشی كێشه‌ی له نێوان نه‌ته‌وه‌كاندا نییه، كورد و عه‌ره‌ب و تورك و كلدان و ئاشوور، هه‌موو برای یه‌كن و هه‌مووان ئازادن و مافی هه‌موو ئه‌و پیكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیانه پارێزراو ده‌بێت.
بۆ بیستنی دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی پەنجە لیرە دابگرە.