رێكه‌وتی 6/12/2014 كاتژمێر 3ی دوای نێوه‌رۆ له‌دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌شاری ههولێرئهم دیداره له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس(محمدشێخ فاتیح)ئه‌نجامدرا.... ته‌وه‌ره‌كانی دیداره‌كه پێكهاتبوون له بابه‌تی شه‌ری تیرۆرلهههرێمی كوردستان و تیشك خستنه سهردواین رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ئیتیحادی له به‌غدا هه‌روه‌ها كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و تاوتێكردنی چه‌ندین بابه‌تی گه‌رم و هه‌ستیار له‌سه‌ر گۆره‌پانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌و جیهان.
پ: له‌سه‌ره‌تادا پێمان باشه تیشك بخه‌یته سه‌ر ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌تان بۆ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئێوه وه‌ك شاندی هه‌رێمی كوردستان مه‌به‌ستان له‌و سه‌ردانه چیبو هه‌روه‌ها چ دهستكهوتێكتان به‌ده‌ستهێنا؟
و: چوونی ئێمه بۆ ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی بۆ( واشنتۆن دی‌سی) له‌چوار چێوه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌دا دێت كهلهساڵێكدا چوار بۆ پێنج جار سه‌ردانی ئه‌م وڵاته ده‌كه‌ین، بێگوومان ئه‌مه‌ش وابه‌سته به‌و په‌یوه‌ندیانه‌یه كه له‌نێوان وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئهمریكاو هه‌رێمی كوردستان و ئێراق و ئه‌مریكا هه‌یه.دیاره سه‌ردانی ئه‌م جاره‌مان دوابه‌دوای شه‌ری (داعش)دژ به‌گه‌لی كوردستان بوو هاوكات چوونمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نن واته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی پیران (سێنات) و (كۆنگرێس) دیدار و گفتوگۆبكه‌ین له‌سه‌ر بارودۆخی كوردستان چونكه پێشتر هه‌ڵبژاردنێك بوو له‌ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵێك گۆرانكاری له‌هه‌ردوو ئه‌نجومه‌ن هاتنه پێشه‌وه ئێمه‌ش به‌پێویست و ده‌رفه‌تمان زانی له‌م كاته‌دا ئه‌م سه‌ردانه ئه‌نجام بده‌ین. دیاره مه‌به‌ستی زیاتری سه‌ردانه‌كه بۆ ئه‌وه‌بوو كه‌پێشتر پێشنیاری پرۆژه یاسایایهك كرابو كه په‌یوه‌ندی هه‌بوو به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه یاسایه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چه‌ك ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ واته ئه‌و چه‌كانه یه‌كسه‌ری بێته هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مریكاوه وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌یاساكه‌دا هاتووه چوونی ئێمه‌ش بۆئه‌وه‌بوو كه‌زیاتر باسی ئه‌و یاسایه بكرێت و چۆن بتوانرێت پشتگیری سه‌ركه‌وتنی لێبكرێت، له‌لایه‌كیتر به‌گشتی و له‌نزیكه‌وه باسی ئه‌م شه‌ره بكرێت و گرنگی رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بخرێته به‌رچاو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌منی و سه‌ربازی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها باسی بارودۆخی سیاسی ئێراق و هه‌رێمی كوردستان بكرێت.بۆئه‌م مه‌به‌سته ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ئه‌ندامانی هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نمان بینی و دانیشتمان هه‌بوو له‌كۆشكی سپی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری جگه له‌مانه‌ش له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ناوه‌ندی فكری و ئه‌كادیمی كۆروسیمینارمان هه‌بوو هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ میدیای ئه‌مریكی په‌یوه‌ندی و دیدارمان هه‌بوو.ئه‌م چالاكیانه به‌شێك بوون له‌خشته‌ی سهردانیكردنهكهمان بۆ ئه‌مریكا كه‌ده‌توانین بڵێین سه‌ردانێكی به‌به‌رهه‌م و سه‌ركه‌وتووبوو،به‌ڵام سه‌ردانی ئه‌مجاره‌مان زیاتر تایبه‌تكرابوو به ره‌وشی شه‌ری داسه‌پاوی (داعش)هه‌روه‌ها خستنه‌رووی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
پ:جیاوازی ئه‌م سه‌فه‌رتان له‌گه‌ڵ سهفهركانی پێشووترله چی دا به‌دی ده‌كرا له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریكی ئایا هه‌ڵوێسته‌كانیان جێگیر و نه‌گۆراو بوون یان هه‌ستان به‌جۆرێك له گۆرانكاریكرد له‌سیاسه‌تی ئه‌مریكا. و:دووجاره جیاوازی زۆر گه‌وره‌م بینیوه له‌م سهفهرانهماندا ، یه‌كه‌م جیاوازی ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا بووكاتێك (داعش)هاتنه موصل.دووه‌م جیاوازی له‌ئێستادا بینیم كه به‌بروای ئێمه جیاوازیه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌یه چونكه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كهبینیمانن له‌هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نی كۆنگرێس و سێنات له‌راستیدا هیچ كه‌س له‌وان هیچ پرسیارێكی نه‌بوو له‌سه‌ر كار و هه‌ڵوێسته‌كانی كورد به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو لایه‌ك پشتگیری ته‌واویان له كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه ئه‌كرد و له‌ئێستادا ناوی پێشمه‌رگه و ووشه‌ی پێشمه‌رگه بووه به‌به‌شێك له‌فه‌رهه‌نگی سیاسی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات و بووه به‌سیمبولی به‌ره‌نگاری و موباره‌زه به‌رامبه‌ر تیرۆرستان بێگوومان ئه‌مه‌ش مایه‌ی دڵخۆشیبوو كاتێك ئه‌بینی جیهانی ده‌ره‌وه ئه‌وهه‌موو رێزه له پێشمه‌رگه ده‌گرن،خاڵێكی تریش كه‌مایه‌ی دڵخۆشیمانبوو ئه‌وه‌بوو پێش ئه‌وه‌ی ئێمه باس بكه‌ین و شته‌كانی خۆمان بخهرینه روو ئه‌وان ده‌ستیان پێ ئه‌كردوو و سوپاس و ده‌ستخۆشیان ئه‌كرد له خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌ت هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه‌چه‌ند ئازایانه رووبه‌رووی تیرۆرستان بونه‌ته‌وه.خاڵێكی تر بێگوومان بابه‌تی شه‌ری تیرۆرستانی(داعش)بوو كه ئه‌مه‌ش وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی جیهانی لێهاتووه و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی كردۆته سه‌ر بارودۆخی ده‌ره‌وه هاوكات باس له رۆڵ و ئازایه‌تی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خه‌ڵك و گه‌لی كوردستان بوو كه‌له‌ئێستادا روووبه‌رووی تیرۆرستان وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و ده‌جه‌نگن.
پ:پێتان وایه یان هه‌ست ده‌كه‌ن ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌یان له‌سه‌رئاستی گووتن و قسه‌كردن وه‌رده‌گێرن بۆ بهكرداركردن وه ئایا ئه‌م هه‌ڵوێستانه له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ره‌نگی داوه‌ته‌وه یان هه‌ر به‌ته‌نیا قسهكردنهوجارێ نه‌بووه به‌كردار، هه‌روه‌ك له‌رووی قسه‌كانی به‌رێزتان ئه‌وه‌مان وه‌رگرت ئه‌وان ناخوازن لایه‌نی سێیه‌م له‌نێوان دا هه‌بێت بۆ ناردنی چه‌ك و هاوكاریهكانیتر، ئایا پێتان وایه ئه‌مه جۆرێك بێت لهگۆرین بۆ كردار یاخود هه‌ڵوێست و كرداری تر هه‌یه له بواری تردا یان كاره‌كه هه‌ر له‌و ئاسته‌دایه؟
و: بێگومان من باسی یاساكه‌م كردكهلهئێستادا پرۆژه‌ی یاسایهوپشتگیرییهكی زۆری ههبوكاتێك ده‌نگی له‌سه‌ردرا ئه‌وسا ده‌بێته یاسای ته‌واو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زانراوه له‌ئه‌مریكا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هه‌یه كۆنگرێس هه‌یه، كۆشكی سپی هه‌یه، كه‌له‌زۆر شوێن سیاسه‌تی جیاواز له‌یه‌كتریان هه‌یه. به‌ڵام سیسته‌می ئه‌مریكا وایه ئه‌گه‌ر بتوانرێت له‌شوێنێك فشار درووست بكرێت له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دره‌وه ئه‌وا كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت بۆ نموونه كاتێك چووینه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌رپرسه‌كانیان پێیان گووتین ئێوه چیتانكردوووه تاهاتن بۆ لامان چه‌ندین په‌یوه‌ندیمان پێوه‌كراوه له‌كۆنگرێسه‌وه و به‌ئێمه ده‌ڵێن بۆ چه‌ك ناده‌نه كورد بۆ چه‌ك نانێرن بۆ كوردستان.بۆئه‌و مه‌به‌سته ده‌ڵێم كاتێك باسی سیاسه‌تی ئه‌مریكا ده‌كه‌یت پێویسته به‌ش به‌شی بكه‌یت به‌ڵام به‌گشتی له‌ئێستا كه‌سێك نییه له‌و وڵاته كه نه‌ڵێت پێویسته ئه‌مریكا پشتكیری كورد بكات به‌ڵام جیاوازیه‌كه ئه‌وه‌یه هه‌ندێكیان ده‌ڵێن به‌رێگه‌ی تر ئه‌م كاره بكه‌ین به‌ڵام به‌شێكی تریان ده‌ڵێن نه‌خێر پێویسته یه‌كسه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت، ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌یڵێن یان گفتوگۆی ئه‌كه‌ن یارمهتیهكان له‌رێگه‌ی بهغداوهبێت له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریكی ئه‌مه‌ش كه‌ی ته‌رجه‌مه ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی یاسا.به‌ڵام به‌گشتی و بێگومان له‌ئێستادا جارێكی‌تر ئه‌مریكا بوونی هه‌یه له‌ئێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌م له‌ئاسمان رۆڵی هه‌یه و جارێكی‌تریش دیپلۆماسیه‌تی ئه‌مریكا هاتۆته‌وه پێشه‌وه له ئێراق و كوردستان هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك راوێژكاریان ناردووه ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت رۆڵێكی تری هه‌بێت له‌م ناوچه‌یه چونكه ئه‌م شه‌ره ته‌نیا شه‌ری ئێمه نییه به‌ڵكو شه‌ری هه‌موو جیهانه.
پ: له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو رێكه‌وتنێكی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای تێدائه‌نجام درا ئه‌وه‌بوو شاندی كوردستانی چوون بۆ به‌غدا بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتیحادی ئێراقی ، به‌رای ئێوه تاچه‌ند ئه‌م رێككه‌وتنه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستانه و له كوێ كورد له‌ناچاری دا به‌هه‌ندێك لهبرگهكانی ئه‌م رێككه‌وتنه رازیبووه سه‌ره‌رای بوونی چه‌ندین گرفت و ئاسته‌نگ له‌و رێگه‌یه‌دا یان بهدیوێكیتردا ئایا خۆشمان پێویستمان به‌ئه‌و رێككه‌وتنه بووه و باش بوو كه ئیمزاكرا.
و:كه‌باسی رێكه‌وتن ده‌كه‌ین ناتوانین سه‌دله‌سه‌د هه‌موو شتێك وه‌ربگرین مانای وایه ئه‌مه دانوستانه واته شتێك ئه‌ده‌ی و شتێك وه‌رده‌گری به‌ڵام به‌گشتی ئه‌بینم ئه‌گه‌ر جێ به‌جێبكرێت ئه‌م رێككه‌وتنه سوودی هه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام جارێ له‌قۆناغی تیۆری دایه.
پ: ئه‌و ئه‌گه‌ری ئێوه باسی ئه‌كه‌ن ئه‌وه‌یه كهلهچهندساڵی رابردوو یه‌كێك له‌كێشه گه‌وره‌كانی ئه‌و جۆره رێككه‌وتنانه كه‌ئه‌نجام ئه‌درێت گومان هه‌یه له‌جێبه‌جێكردنیان، ئه‌م رێككه‌وتنه‌ش وه‌ك باس ده‌كرێت بۆ یه‌ك ساڵ كراوه هه‌رچه‌نده ماوه‌ی ئه‌و یه‌ك ساڵه‌ش گه‌ره‌نتی نییه كه‌ئایا درێژه ئه‌كێشێ یان نا ، به‌بروای ئێوه ئه‌م رێككه‌وتنه له‌كوێ و چۆن جێبه‌جێ ده‌كرێت كه‌ئێمه گومان ببێت له به‌رده‌وامبوونی یاخود دڵنیایی ئه‌م رێككه‌وتنه له‌كوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت بۆ جێبه‌جێكردنی؟
و: بێگومان ئه‌م پرسه په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌وه‌ی له‌دوای ساڵی 2003 به‌غدا زۆر واده‌و به‌ڵینی دا به‌ڵام جێبه‌جێی نه‌كردوون به‌بۆچوونی من ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌م رابردووه،جگه‌له‌وه په‌یوه‌ندیشی هه‌یه به‌و كێشه سیاسیه‌ی له‌ناو به‌غدا خۆی هه‌یه.به‌ڵام به‌گشتی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌ئێستادا كراوه شتێكی باشه و چاوه‌روانین جێبه‌جێبكرێت و له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا برواته چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی موازه‌نه كه‌پێویست ده‌كات له‌ئێستادا باس بكرێت له‌په‌رله‌مانی ئێراق و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر وه‌ربگیرێت وه‌ئه‌گه‌ر چووه ناو ئه‌و چوارچێوه‌یه ئه‌وسا ئه‌بێت به‌یاسا. بابه‌تی كاتیه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌یاسای موازه‌نه چونكه ئه‌و دووسێ خاڵه‌ی كه‌باسكراوه په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌پاره‌و نه‌وت واته نه‌وت فرۆشتن و داهاته‌كه‌ی واته هه‌مووی په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌یاسای موازه‌نه، هه‌روه‌ها پاره‌ی پێشمه‌رگه ،له‌به‌رئه‌وه ده‌ڵێین كاتییه چونكه یاسای موازه‌نه هه‌رده‌م بۆیه‌ك ساڵه واته بۆئه‌و كاته‌ی كهیاساكه گفتوگۆ ئه‌كرێت و جێبه‌جێ ئه‌كرێت و دوایی بۆساڵێكی تر پێویسته سه‌رله‌نوێ تازه‌بكرێته‌وه.
پ: گومانێك هه‌یه كه‌ئه‌و رێككه‌وتنه نه‌گاته ساڵێك و ئه‌م شتانه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كرێت.پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه هۆكاره‌كانی جێبه‌جێكردنی یاساكه به‌هێزترن یان هۆكاره‌كانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه؟
و: هه‌ردوو لا پێویستیان به‌م جۆره رێككه‌وتنانه هه‌بوو ئه‌مه‌ش راستییه‌كه كه‌هه‌ندێكجار رێككه‌وتن ئه‌بێت چونكه له‌بنه‌ره‌تدا نزیكی یه‌كی هه‌ندێجاریش رێككه‌وتن ئه‌بێت چونكه هه‌ردوولا پێویستسان به‌یه‌كتری هه‌یه هه‌م ئێراق پێویستی به‌هه‌رێمی كوردستانه هه‌م هه‌رێم پێویستی بهئێراقه.وه‌ئه‌م رێككه‌وتنه رێككه‌وتنێكی پێداویستی(حاجه)یه به‌ڵام هه‌ندێكجار رێككه‌وتنی (حاجه)باشتر ده‌پارێزرێت چونكه لهبهرژهوهندییهوه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
پ: ئه‌وه‌ی كه‌باس ده‌كرێت گوایه به‌غدا له‌ترسی دابه‌زینی نرخی نه‌وت په‌نا بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌بات وه هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر پێویستی به‌مووچه‌و بودجه په‌نای بۆ به‌غدا بردووهئایا جگه له‌م هۆكارانه شتیترههیه كه‌هه‌ردولا پێویستیان به‌یه‌كتر هه‌بێت؟
و: باباسی حاڵه‌تی بهغداوحاڵهتی هه‌رێم بكه‌م وهبهكراوهیی باسی بكه‌ین تاوه‌كو خه‌ڵكی بزانن بابه‌ته‌كه چییه.سه‌باره‌ت به‌پێداویستی به‌غدا كه‌ناردنی نه‌وتی ئێراق بۆده‌ره‌وه كه‌م بۆوه به‌هۆی كۆمه‌ڵێك هۆكار به‌ڵام یه‌كێك له‌هۆكاره‌كان په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌ره‌وشی كركوك و داعش،له‌راستیدا ئه‌و بۆریه‌ی نه‌وتی كركوكی ده‌گه‌یانده دنیای ده‌ره‌وه له‌مانگی مارس واته مانگی 3/2014تیرۆرستانی داعش تێكیان دا و خراپیانكرد واته له‌مانگی مارسه‌وه نه‌وتی كركوك هه‌نارده ناكرێت بۆ بازاره‌كانی جیهان.له‌پاڵ ئه‌وه‌دا بۆریهكیتر نه‌وت هه‌بوو كه ده‌رۆیشت بۆ پاڵاوگه‌ی بێجی وه‌ك گه‌وره‌ترین پاڵاوگه‌ی نه‌وتی ئێراقی دواجار تیرۆرستانی داعش توانیان ئه‌و پاڵاوگه‌یه‌ش كۆنترۆڵ بكه‌ن و ئه‌و بۆرییه نهوتیهش كه‌هه‌بوو له‌ده‌ستی حكومه‌تی ئێراقی ده‌رچوو،هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بڵێین ئه‌و ناوچانه‌ی له‌خواروی كركوك هه‌ن له‌وێشه‌وه به‌ره‌و تكریت و به‌ره‌و موصل كه‌وتنه ده‌ستی تیرۆرستانی داعش له‌كۆتایدا نه‌وتی كركوك به‌ته‌وای له‌جیهانی ده‌ره‌وه دابرا.سه‌باره‌ت به‌نه‌وتی كركوك رۆژههبووه چوارسه‌د بۆ چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار تا سێسه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی دره‌وه كردووه كه‌ئه‌و كاته نرخی هه‌ر به‌رمیلێك100 یان 110 دۆلار بووه بێگومان ئه‌مه‌ش داهاتێكی زۆر بووه بۆ ئێراق به‌ڵام له‌ئێستادا نه‌وتی كركوك له‌جیهانی دره‌وه بردرا واته ئه‌و بره پاره‌یه نه‌ما واته ئێراق رێژه‌یه‌كی كه‌متر نه‌وت هانارده ده‌كات.خاڵی دووه‌م تا چه‌ند مانگێك پێش ئێستا نرخی به‌رمیلێك نه‌وت 100-110دۆلاربوو ئێستا ئه‌و نرخه كه‌مبۆته‌وه‌و دابه‌زیوه بۆ ده‌ورووبه‌ری حه‌فتا دۆلار‌واته رێژه‌ی سی بۆ چل داهات هاته خواره‌وه ئه‌مه‌ش لێدانێكی به‌هێز له میزانییه‌ی گشتی ئێراق ده‌دات.جگه له‌مه‌ش دیاره سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئێراق(مالكی)پاره‌یه‌كی زۆری خه‌رجكردووه و كاریگه‌ری خراپی دوای خۆی جێهێشتووه بۆ ئهوحكومهته تازه‌یه‌ی به‌رێز حیدر عبادی كه‌هاتۆته سه‌ر خه‌زێنه‌یه‌كی ته‌واو به‌تاڵ. واته بارودۆخی دارایی حكومه‌ته‌كه‌ی زۆر خراپ بوو ناشتوانێت رێژه‌ی زیاتری پترۆڵ هه‌نارده بكات چونكی رێگه‌ی هه‌نارده‌كردنی گیراوه واته هه‌ر توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه‌بری 2.7ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بكات بۆ ناوخۆی وڵاتیش پێویستی به شه‌ش سه‌د تا حه‌وت سه‌د هه‌زار به‌رمیل پێداویستی رۆژانه هه‌یه لێره‌وه پێویسته بگه‌رێیته‌وه بۆ نه‌وتی كركوك وه‌ئه‌م نه‌وته له‌كوێوه هه‌نارده ده‌كه‌ی هیچ رێگهیهكیشت نییه جگه له‌یه‌ك رێگه نه‌بێت ئه‌ویش رێگه‌ی كوردستانه كه له‌م ماوه‌یه‌دا ژێرخانێكی باشی بواری نه‌وتی له‌كوردستان درووستبووه به‌تایبه‌تی رێگه‌ی بۆری بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ بازاره‌كانی جیهان وه‌بۆئه‌وه‌ی ئه‌وان نه‌وتی كركوك هه‌نارده بكه‌ن ئه‌بێت بگه‌نه رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان واته بارودۆخی نه‌وت و دارایی و ئاسایشی ئێراق به‌غدا ناچار ده‌كات كه‌زیاتر نزیك بێته‌و له هه‌رێمی كوردستان ئێمه‌ش له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تائێستا كێشه‌مان هه‌یه له‌گه‌ڵ بابه‌تی مووچه چونكه به‌غدا بوددجه‌ی ره‌وانه‌ی هه‌رێم نه‌كردووه كه بوددجهش نه‌یه‌ت واته كێشه‌ی دارایی دروست بوو هه‌رچه‌نده ئێمه نه‌وتی خۆمانمان هه‌نارده‌ی دره‌وه ده‌كرد به‌ڵام كێشه له‌فرۆشتنی هه‌بوو و ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئێراقیه‌وه كێشه‌ی یاساییان دروستكرد بۆمان بۆئه‌وه‌ی نه‌توانین نه‌وته‌كه‌مان بفرۆشین ئه‌گه‌رچی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئێمه‌ش نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی جێگه‌ی بوددجه بگرێته‌وه به‌واتایه‌ك ئه‌گه‌ر ئێمه باس له17%بوددجهكه ده‌كه‌ین یاخود بڵێین 11%دێت بۆمان. بڵێین 10ملیارد بۆیه به‌و رێژه‌یه‌ی هه‌رێم نه‌وتی هه‌نارده ده‌كرد نه‌مان ده‌توانی بگه‌ینه ئه‌و حاڵه‌ته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوریه‌كانی بوددجه بێگوومان ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كه جگه له‌بێ پاره‌یی و بێ بوددجهیی و شه‌ری داعش‌یش هاته سه‌ری كه‌ئه‌و شه‌ره‌ش پاره‌ی زۆری گه‌ره‌كه و نه‌بوونی پاره كێشه درووست ده‌كات.به‌ڵام لایه‌نی سیاسی گرنگ بوو تایبه‌ت به‌م بارودۆخه دونیای ده‌ره‌وه له‌وانه‌ش وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوایكرد له‌گه‌ڵ به‌غدا و حكومه‌تی تازه‌ی ئێراق به‌وپێیه‌ی ئه‌زموونێكی تازه‌یه باشتر وایه هاوكار بین و چانسێك بده‌ین به‌م حكومه‌ته نوێ یه‌و هه‌روه‌ها ئه‌وانیش چانسێك بده‌ن به ئێمه كه‌بتوانین پێكه‌وه هاوكاربین جادهتوانین بڵێین ئه‌مه هه‌نگاوی یه‌كه‌مه له‌هاوكاری نێوانمان وێرای شه‌ری داعش ، به‌ڵام لهحاجهتهوه ئه‌توانرێت بگه‌یته حاڵه‌تی مهبادئیش واته له حاجهتهوه ده‌ستی پێكردووه دواتر ده‌توانرێت بگاته رێككه‌وتنی سیاسی. پ: ئه‌م وه‌ڵامه‌ی به‌رێزتان رێگه بهمن ده‌دات كه‌ئه‌و پرسیاره بكه‌م ئایا ئه‌م رێككه‌وتنه سه‌باره‌ت به‌هه‌رێمی كوردستان شتێكی تاكتیكییه یان قۆناغی و كاتییه یان شتێكی ستراتیژی و دوور مه‌ودایه؟
و: ئاسان نییه وه‌ڵام دانه‌وه ی ئه‌م پرسیاره.چونكه بارودۆخی ئێراق به‌ره‌و كوێ ئه‌روات كه‌س نازانێت، ئه‌م بارودۆخه هه‌ر ئه‌وه نییه رێكه‌وتنێك هه‌بێت له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا و پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئێراق به‌ره‌و كوێ ئه‌روات ئه‌گه‌ر به‌ره‌و دیموكراسیه‌ت و ئارامی و فیدراڵییه‌ت بروات و زیاتر بنه‌ماكانی فیدراڵیه‌ت جێبه‌جێ بكات وابزانم ئه‌م رێككه‌وتنه‌ش ئه‌بێته ستراتیژی به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ره‌و كێشه و ئاڵۆزی زیاتر و شه‌ری ناوخۆ بروات و به‌غدا نه‌توانێت ئیداره‌ی خۆی بكات و نه‌توانێت ئیداره‌ی ئه‌م بارودۆخه‌ی ئاسایشه بكات كهلهئێراق هه‌یه و نه‌توانێ پارێزگاری ئه‌و به‌ریه‌ككه‌وتنه بكات واته ئه‌مه شتێكی جیاوازه واته له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌مێنێت ئێراق به‌ره‌و كوێ ئه‌روات به‌ڵام به‌گشتی ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ره‌و ئارامی و زیاتر دیموكراسی و فیدراڵییه‌ت چوو چونكه به‌م شێوه‌یه نارواته سه‌ر ، پێویسته به‌ره‌و فیدراڵییه‌ت برۆین چونكه به‌شێكه له‌ده‌ستور ئه‌گه‌ر به‌م شێویه كرا هه‌موو رێككه‌وتنێك به‌ره‌و باشی و به‌ره‌و ستراتیژیه‌ت ئه‌روات به‌ڵام ئه‌گه‌ر وانه‌بێت پرسیار ئه‌وه‌یه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كێ؟ ئه‌گه‌ر ئێراق خۆی تێك بچێت واته ئایندهی ئێراق جارێ دیار نییه.
پ: واته سه‌باره‌ت به‌كورد شتێكی كاتییه؟
و: من ناڵێم كاتییه به‌ڵام كورد پێویستی بهبهغدایهو به‌غداش پێویستی به‌هه‌رێمی كوردستانهوتاكهی پێویستیان به‌یه‌ك بوو ئه‌توانرێت به‌رده‌وام بێت به‌ڵام پێویستییه‌كه هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای پێداویستی ئابووری نییه له‌سه‌ر بنه‌مای پاره نییه واته پێویستهولایهنی سیاسیشی تێدایه.ئه‌گه‌ر به‌غداو به‌رێز (حیدرعبادی) هه‌نگاوی باش بهاوێژن كهلهتائێستا هه‌نگاوی باشی ناوه واته شتی باشیكردووه و پێویسته پشتگیری لێ بكرێت و ئه‌گه‌ر زیاتریش چووه پێش له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی تری ئێراقی واته ئه‌گه‌ر پێكهاته‌ی تری ئێراقیش ده‌ستیان پێكردو هه‌ر كه‌س له‌شوێنی خۆی بتوانێت سسته‌مێكی فدراڵی دابمه‌زرێنێت واته سیسته‌مێكی فدراڵێ هه‌بێت و له‌ته‌نیشت ئه‌وه‌ش جۆره دیموكراتیهتێك هه‌بێت له‌عێراق ئه‌وه جیاوازه. دواتر له‌په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غداش بگه‌ینه جۆره پێناسه‌یه‌ك كه‌ئایا له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌ستوره ده‌توانین پێكه‌وه ئیداره بكه‌ین ؟وه‌ئه‌گه‌ر ناتوانین پێكه‌وه ئیداره بكه‌ین ئه‌توانین چ جۆره فۆرمهلهیهك بدۆزینه‌وه كه‌پێكه‌وه ئیداره بكه‌ین.به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌وله‌ویه‌تی ههردوولائهوهیه شه‌ری داعش بكه‌ین چونكه ئه‌وه بۆ هه‌ردوولا گرنگه.سه‌باره‌ت به‌ئێمه شه‌ری مان و نه‌مانه هه‌روه‌ها بۆئه‌وان و بۆ سیسته‌می ئێراق و ده‌وڵه‌تی ئێراق وه‌هایه چونكه داعش دان بوسنووردا نانێت وه‌ئه‌م شه‌ری داعشه دوور نییه شه‌رێكی درێژ خایه‌ن بێت كهدرێژخایهنیش بوو مانای وایه هاوكاری به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان له رووبه‌روبونه‌وه و ئیداره‌دانی شه‌ڕه‌كه پێویسته.
پ: به‌رله‌وه‌ی بچینه سهبابهتی داعش كهتهوهرێكی دیدارهكهمانه پرسیارێك دێته پێشه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له‌سه‌ره‌تادا ترسێك هه‌بوو كورد هه‌موو هێلكه‌كانی بخاته سه‌به‌ته‌ی ئێراقه‌وه و ته‌سلیم به‌ئێراق ببێته‌وه ئه‌مه‌ش له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌م بارودۆخه و بۆ كورد بوبێت به دیفاكتۆ. به‌شێكی تری پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كهبهرێزتان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكیه‌كان دانیشتوون ئایا ئه‌وان ئه‌زانن كورد چی ئه‌وێت و چی ده‌خوازێت سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێت یان فیدراڵی یان شتێكی‌تر؟
و: با راشكاوانه‌و روون بین هیچ كه‌س نیه كه چاودیری بارودوخی كوردستانی كردبێت یان كردویه‌تی تێنه‌گات یان نه‌زانێت كورد چی ده‌وێت،كورد به‌ئاشكرا باسی داخوازیه ڕه‌واكانی خۆی كردووهودهكات بابه‌ته‌كه‌ش مافی چاره‌نووسه كه‌مافێكی سروشتی ئه‌م گه‌له‌یه،به‌ڵام جیاوازیه‌كه ئه‌وه‌یه كه‌ی ئه‌م مافه موماره‌سه ئه‌كات و چۆن موماره‌سه‌ی ئه‌كات.به‌ڵام بریاری هه‌ڵبژاردنی ئه‌و مافه به‌ده‌ستی میلله‌ته‌كه خۆیه‌تی و به‌ده‌ستی كه‌سیتر نییه. ئه‌م میلله‌ته‌ش ره‌هبه‌ری سیاسی و قیاده‌ی سیاسی و ئه‌حزابی سیاسی هه‌یه په‌رله‌مان و حكومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌یه.ئه‌مانه هه‌مووی به‌رپرسیارن و ناتوانن برۆنه ناو حاڵه‌تێك ئه‌گه‌ر گه‌ره‌نتییه‌ك نه‌بێت بۆ ئه‌م میلله‌ته.واته پێویسته كهمومارهسهی مافه‌كه ئه‌كه‌یت ئه‌بێت بتوانی پارێزگاریشی لێ بكه‌ی.پێویسته بتوانی بیبه‌یته پێشه‌وه،ئه‌م پرسیارانه په‌وه‌ندییان هه‌یه بهباردودۆخی سیاسی ناوخۆی ئێراق به‌بارودۆخی هه‌رێمی به‌بارودۆخی سیاسی جیهانی،به‌ڵام به‌گشتی مافی چاره‌نوس مافێكی جێگیره لامان هه‌موو تاكێكی كورد و هه‌موو میلله‌تی كورد ئه‌مه قبوڵ ده‌كات،كه‌ی موماره‌سه‌ی ده‌كات ئه‌مه جیاوازه به‌ڵام موماره‌سه‌كردنی ئه‌م مافه به‌شێوه‌ی ئه‌وه‌ی بگاته سه‌ربه‌خۆیی په‌یوه‌ندی هه‌یه به به‌غداوه.به‌غدا ئه‌گه‌ر كوردی گه‌ره‌ك بێت یان ئه‌گه‌ر لێكجیابوونه‌وه(ته‌ڵاق)نه‌كه‌وێته نێوان بهغداوههولێر پێویسته به‌غدا كه‌سێكی چاك بێت ، ناكرێت به‌ڵێ ناكرێت.به‌غدا ببێته هۆكاری هه‌ره‌شه‌و گهفكردن له‌كوردستان كه راستی بڵێم به‌رێز مالكی ئه‌وه‌ی كرد.له‌ئێسته‌دا ئه‌و هۆكاری گهفكرنه له‌به‌غدا نه‌ماوه بۆ هه‌رێمی كوردستان بێگوومان ئه‌وه‌ش گرنگه واته ئاسایش و ئارامی هه‌رێمی كوردستان گرنگه جارێكی تر دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه به‌غدا ناكرێت ببێته هۆكاری گهفكردن له كوردستان.له‌ئێستا سه‌چاوه‌یه‌ك یاخود هۆكارێكی هه‌ره‌شه له‌دایك بووه بۆ ئه‌وان و بۆ ئێمه‌ش كه‌له‌راستیدا هۆكارێكی ترسناكهئهویش رێكخراوی تیرۆرستی داعشه كه‌پێویسته ئه‌و هۆكاره‌ی ههرهشهكردنه له‌ناو ببرێت،ئینجا له‌و شه‌ره‌ی داعش هاوكاری هه‌ولێر و به‌غدا چۆن ده‌بێت ئه‌وه پێویسته بیبینین و دركی پێ بكه‌ین،ئایا ئه‌گه‌ینه ده‌ره‌نجامێكی تر یان نا،به‌ڵام به‌گشتی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كوردستان ئه‌گه‌ر له‌چوار چێوه‌ی ئێراق بێت یان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و چوارچێوه‌یه بێت پێویسته بریاری خۆی له‌ده‌ستی خۆیدا بێت.
پ: ده‌مه‌وێت بێمه سه‌ربابه‌تی داعش كه‌ماوه‌یه‌كه جیهانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه له‌سه‌ره‌تاوه تێروانینێك هه‌بوو بۆ ئه‌و تاقمه و ده‌گوترا به‌ڵكو ببین به‌دراوسێیه‌كی باش یان ده‌گوترا داعش ماده‌ی 140ی جێبه‌جێكرد یان ده‌گوترا نازانرێت داعش هیزێكی چۆنه . تێروانینتان بۆ ئه‌و رێكخراوه چۆنه و چییه ئایا خوێندنه‌وه‌ی ئێستا‌و سه‌ره‌تا وه‌ك یه‌كن یان گۆراوه.
و: له‌راستیدا باوه‌رناكه‌م كه‌سێكی به‌رپرس باسی ئه‌وه‌ی كردبێت كه‌ئه‌وان دراوسێیه‌كی باش بن . كه‌داعش له‌دایك بوو وه‌ك ده‌وڵه‌ت له‌موصل به‌شێوه‌یه‌كی شێویندراو (مشوه)له‌دایك بوو. كه‌بووه دراوسێی كوردستان و گه‌لی كوردستان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه ئاسان بوو بزانیت داعش دژی گه‌لی كوردستانه، واته هیچ كام له ئایدۆلۆژیا و ستراتیژیه‌ت و ره‌فتاری داعش له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان نییه و له‌و رۆژه‌ی داعش هاتۆته مه‌یدان به‌ئاسانی مرۆڤ ده‌توانێت بزانێ ئه‌مانه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دوژمنی گه‌لی كوردستانن، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌ی نه‌گه‌یشتبوونه هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یان جیاوازبو. وهلهقۆناغێكیش كورد شه‌ری هه‌ڵنه‌بژاردبوو به‌ڵكه هه‌ڵوێستی پارێزگاریكردن له‌خۆی گرتبووه به‌ر.چونكه ئه‌وان له‌ناوچه‌ی عه‌ره‌بی بوون و ئه‌گه‌ر كورد بچووبوایه ئه‌و ناوچه عه‌ره‌بیانه هه‌ر خه‌ڵكه عه‌ره‌بیه‌كه دژایه‌تیان ئه‌كردی ئه‌مه راستییه‌و ئه‌و راستیه‌ش كه‌س له‌بیری ناچێت كاتێك داعش هاتنه ناو موصل خه‌ڵك له‌وێ خۆشحاڵیان ده‌ربری و خۆپێشاندانی خۆشیان سازكرد‌و پشتگیریان لێ‌كردن به‌هه‌مان شێوه كه‌داعش ده‌چووه هه‌ر شوێنێكیتر له‌ناوچه عه‌ره‌بیه‌كان به‌هه‌مان شێوه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه پێشوازیان لێده‌كرا واته عه‌ره‌به‌كان پشگیریان لێ ده‌كردن.له‌و بارودۆخه‌دا ئێمه واته هێزی پێشمه‌رگه بچوبوایه هه‌ر ناوچه‌یه‌كی عه‌ره‌بی واته شه‌ری عه‌ره‌بی ده‌كرد نه‌ك شه‌ری داعش به‌ته‌نیا ئه‌مه راستیهكهیه له‌سه‌ره‌تا. به‌ڵام داعش وه‌ك ئایدۆلۆژیا وه‌ك ستراتیژیه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌یری نه‌خشه‌ی داعش بكه‌ی له‌پاكستانه‌وه گرتوویه‌تی دێته خواره‌وه بۆ ئێران و بۆ كوردستان ئه‌چێته‌وه بۆ توركیا و ئه‌رواته كه‌نداو و ئه‌ڕواته باكوری ئه‌فریقاو رۆژهه‌ڵاتی ناوینی هه‌مووی ته‌نیوه و ئینجا ئه‌چێته‌وه بۆ ئه‌وروپا و ئه‌چێته حه‌به‌شه‌و ئه‌سیوپیا ئه‌مه نهخشهكهیانهو بڵاویانكردۆته‌وه مانای وایه ستراتیژیه‌تی ئه‌وه‌یه كه‌وڵاته‌كه‌ی تۆ داگیربكات و ئایدۆلۆجیای ئه‌وه‌یه تۆ به‌كافر ئه‌ناسێ ، ئێشته ئه‌بینین شه‌ری كورد ئه‌كات له‌كوێ ؟ له رۆژئاوای كوردستان و له‌باشور ئه‌مه‌ش پرسیاره بۆ؟ لایه‌نی شه‌رعی له‌ناوخۆیان كه گفتوگۆی ئه‌كه‌ن چونكه ئه‌وان گه‌ره‌كه هه‌موو شتێك بخه‌نه چوارچێوه‌ی شه‌رعیه‌وه كه ئێمه واته كوردیان داناوه به(مه‌جوس-ئاگرپه‌رست) واته شه‌رعیه‌تێكیان دۆزیوه‌ته‌وه گوایه ئه‌م میلله‌ته هه‌مووی (مه‌جوسن)كه‌واته ئه‌م رێكخراوه به ئیش و ره‌فتار و فكروئایدۆلۆژیا دژی ئه‌م خاك و میلله‌ته‌یه و ده‌یه‌وێت داگیری بكات.كه‌واته مه‌سه‌له‌ی داعش دوژمنی كورده یان نا ئه‌وه له‌سه‌ره‌تاوه ده‌زانرا.به‌ڵام بۆ داعش ستراتیژیه‌تی خۆی گۆری كاتێك گه‌یشتنه كه‌ناری به‌غدا و دواتر گه‌رانه‌وه سه‌ر ئێمه،مه‌سه‌له چی‌بوو ،ئه‌مه پرسیارێك بوو بۆ له‌سه‌ره‌تاوه به‌ره‌و سنجار چوون دواتر به‌ره‌و هه‌ولێر و موصل هاتن ئه‌مانه پرسیارێكن مرۆڤ ده‌توانێت گفتوگۆیان بكات دیاره له‌وه‌ڵامدا ده‌گه‌یته ده‌رگاكانی شیكردنه‌وه (باب التحلیل)هه‌رچه‌ند هه‌ندێك زانیاری هه‌یه كه‌مه‌سه‌له‌ی تلعفر بۆیان گرنگ بوو كاتێك له‌موصل بوون دیاره ئه‌وه‌یش له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌كی گرنگ بوو یه‌كه‌م ئه‌و شاره فرۆكه‌خانه‌ی تێدابوو ، دووه‌م دانیشتوانی شاره‌كه توركمانین و شیعه مه‌زهه‌بن هه‌رچه‌نده توركمانی سونیشیان تێدایه.به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵه كه‌سانێك هه‌ن خه‌ڵكی تلعفرن و رۆڵی باڵایان هه‌یه له‌ناو رێكخراوی تیرۆرستی داعش ، ئه‌وان له ته‌له‌عفه‌ره‌وه چاویان له‌سه‌ر سنجار بو مه‌به‌ستیان بو به‌ڵكو پێویستیان بهسنجاریش هه‌بوو بۆئه‌وه‌ی رێگه‌ی به‌ر ده‌مییان به‌ره‌و سوریا به‌ته‌واوی بكرێته‌وه چونكه ئه‌وان له به‌ری سوریاش بوون و مه‌به‌ستیان بوو ئه‌و رێگه‌یه به‌ته‌واوی له نێوان سوریا تا موصل و ناوچهكانیتر كۆنترۆڵ بكه‌ن.سنجار و تلعفر له ناحیه‌ی فكری ئاسان بوو بۆیان ئه‌وان دهیانگوته خه‌ڵكانی خۆیان ئه‌مانه شیعه‌ن و داعش‌یش شیعه به‌دوژمنی خۆیان ده‌زانن سه‌باره‌ت بهسنجاریش ده‌یانگووت ئه‌مانه ئێزدین و موسوڵمان نین واته هه‌م ناحیه‌ی فكری ئاماده‌كرابوون و هه‌م لایه‌نی ستراتیژی كه‌گه‌یشتنه سنجار كێشه له‌ناوچه‌ی تردا دروست بوو ئه‌مه راستیهكهیه بێگوومان پێشتریش كێشه‌یه‌ك له‌ناوچه‌ی زوممار و ده‌ورووبه‌ری دروستبوو ، شتێكی تر هه‌یه كه‌به‌رای من ئه‌م مه‌سه‌له‌یه لهحاجهتی سه‌ربازیه‌وه ده‌رچوون بۆ بابه‌تی هاتن بۆ كوردستان هه‌روه‌ها سێ چوار خاڵ گرنگه لای داعش هه‌موو ئه‌وخاڵ و شوێنانه گه‌ر سه‌یر بكرێن ده‌بینین ناوچه‌ی سنوورین كاتێك ئه‌وان نیازیان هه‌بوو بگه‌نه زاخۆ سنوری توركیا‌و هه‌رێمه نیازیان بوو بگه‌نه خانقین سنوری ئێران و هه‌رێمی كوردستان و ئێراقه نیازیان بوو بگه‌نه كۆبانی شاری سنوریه هه‌روه‌ها سنجار ناوچه‌یه‌كی سنورییه له‌گه‌ڵا سوریا و ئێراق.بێگومان شاروناوچه سنوریه‌كان بۆ ئه‌وان یهكجارزۆر گرنگه.
پ: ئه‌مه شیكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر زۆر باشه و زانیاری باشی تێدایه كه‌واته به‌پێی ئه‌و شیكردنهوانهتان له‌ئێستادا توانای ئه‌م هێزه‌ی داعش چۆن ئه‌بینن له‌كاتێكدا ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا لهلێدوانێكتان بۆ یه‌كێك له‌میدیاكانی ده‌ره‌وه ئاماژه‌تان بۆ ئه‌وه‌كردبوو ئه‌وانه نزیكه‌ی دووسه‌دهه‌زار كه‌سێك ئه‌بن . له‌ئێستادا ئه‌م هێزانه لهگهشهكردنن یان به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌رۆن یاخود ئێوه چۆن له‌مه‌ترسیه‌كانی هێزێكی وافراوان ده‌روانن؟
و: بنه‌مای شیكردنه‌وه‌كه له‌سه‌ر چی بوو ، ده‌بینین یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی ئێراق له‌ده‌ست تیرۆرستانی داعشه و 30% خاكی سوریاش له‌ده‌ست ئه‌وانه سه‌یری ئه‌و شارانه بكه كهلهژێر ده‌ستی ئه‌وانه ده‌بینین شارههیه رێژه‌ی دانیشتوانه‌كانی دوو ملیۆن كه‌سه و شار هه‌یه ملیۆنێك و شار هه‌یه نیوملیۆن كه‌هه‌مووی كۆبكه‌یته‌وه ده‌بینین 10-12ملیۆن كه‌س له‌ژێرده‌ستی ئه‌وانه هه‌وه‌ها خاكێكی فراوان و جوگرافیایه‌كی پان و به‌رینیان له‌ژێر ركێفهو 10-12ملیۆن خه‌ڵك به‌ئیداره‌ی خۆیانه‌وه واته خۆیان ئیداره‌ی ده‌كه‌ن،سه‌رچاوه‌كه له‌چیه‌وه هاتبو ؟ یه‌كه‌م ناحیه‌ی شهر سه‌یر بكه كات هه‌بووه له‌كۆبانی شهریانكردووه و له‌رومادی له‌پێنج لاوه شه‌ریان كردووه له‌موصل له‌چه‌ندین شوێن شهریانكردووه و له‌ناوچه‌كانی كوردستان و شوێنهكانیتر لهچهندلاوه شهریانكردووه له‌هه‌مان رۆژ باشه هه‌موو ئه‌و شه‌رانه كه‌نزیكه‌ی بیست شوێنی جیاواز ئه‌بێت به‌یه‌ك رۆژ یان دوو رۆژ مانای ئه‌وه‌یه تۆ هێزێكی فراوانت هه‌یه و ئه‌وانه شه‌رێكی قورس ده‌كه‌ن. دووه‌م تۆسه‌یری پروپاگه‌نده و هه‌ڵسوكه‌وتیان بكه ئه‌وان هاتوون له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییه‌وه منداڵان فێرده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئایدۆلۆژیای فیكری توندره‌وی و فێركردنی به‌كارهێنانی چه‌ك و سیلاح.خه‌ڵك دێنن به‌دوو هه‌فته له‌سه‌ر چه‌ك راهێنانیان بۆ ده‌كه‌ن و لایه‌نی فكری ئاماده‌یان ده‌كه‌ن و ده‌یانكه‌ن به‌مرۆڤ كوژ. خاڵێكیتر ئه‌و مامۆستایه‌ی له‌گه‌ڵ داعشه‌و ئێسته له‌قوتابخانه‌كانی ژێر ده‌ستی ئه‌وان وانه ده‌ڵێته‌وه چونكه ئه‌وان قوتابخانه‌یان هه‌یه و نهخۆشخانهوفهرمانگهی تریان هه‌یه ، باشه ئه‌ومامۆستایه له‌قوتابخانه ده‌رس ده‌دات سبه‌ی داوای لێ بكه‌ن ئایا نابێته شه‌ركه‌ر؟ ئه‌مه پرۆژه‌ی شه‌ڕه ، شه‌ڕی داعش كهپرۆژهی شهربێت مانای وایه شه‌ركه‌ری ئه‌وێت و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌ژێر ده‌ستیانه ئاماده‌یان ده‌كات و ده‌چنه ریزه‌كانیانه‌وه به‌تایبه‌تی له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تاوه . بۆیه ئه‌وه ده‌ڵێم تاوه‌كو ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌ئاسانی وه‌رنه‌گرین كه‌باسی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌كه‌ین به‌راستی ده‌وڵه‌ته،ده‌وڵه‌ته به‌و مانایه‌ی ده‌وڵه‌تی پرۆژه‌ی مه‌رگه.به‌ڵام مه‌رگ بۆ خه‌ڵكی تر و بۆ خۆیان.كهپرۆژهی شه‌ری بێت مانای وایه بنه‌مای فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته ئه‌وه‌یه مرۆڤه‌كان ئاماده‌بكات بۆ شهر كهمرۆڤهكهی ئاماده‌كرد بۆ شهر ئه‌شتوانێ به‌ئاسانی له 10-12ملیۆن خه‌ڵك دووسه‌دهه‌زار كه‌س ئاماده‌بكات كه‌ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كه،وه‌ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین هه‌ندێ كه‌س ده‌یانگووت ئه‌وانه له‌نێوان 10-15هه‌زار كه‌س ده‌بن باشه ئه‌گه‌ر ئه‌و رێژه‌یه بن چۆن ده‌توانن رووبه‌رێكی فراوان كۆنترۆڵ بكات یان چۆن ده‌توانن به‌م رێژه‌یه له‌رۆژێك دا له10شوێن زیاتر شهر بكه‌ن ئه‌مه ماقوڵ نییه.
پ: پرسیارێكی زۆر گرنگ هه‌یه له‌وانه‌شه زۆر جار خرابێته روو ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌به‌هۆی هاتنی داعش چه‌ندین په‌ند و وانه‌ی بۆ ئێمه خسته روو به‌مانایه‌كیتر هه‌ندێك كه‌م و كوری و كێشه‌ی ژێر خانی ئابوری و سه‌ربازی هه‌بوون له‌ناو پێكهاته و ده‌زگاكانی كوردستان ئه‌م شتانه ده‌ركه‌وتن به‌ڵام توانرا به‌زووی و به‌هه‌ر جۆرێك بێت چاره‌سه‌ر بكرێن. پێم خۆشه رای به‌رێزتان له‌م باره‌یه‌وه بزانم.
و: خۆزگه داعش نه‌هاتبایه و ئێمه ئه‌و شتانه‌مان ببینیایه به‌ڵام به‌گشتی له‌كاتی شهر ئه‌و شتانه دێنه پێشه‌وه، راسته كۆمه‌ڵێك كه‌موكوری به‌دیار كه‌وتن ئه‌وه‌ش گرنگه نه‌وه‌ك چونكه كه‌موكورییه گرنگه ، به‌ڵكو شته‌كان ده‌ركه‌وتن به‌شێوه‌ی كه‌موكورتی وه‌ك كێشه ده‌ركه‌وتن و پێویسته ئه‌و كێشانه‌ش چاره‌سه‌ر بكرێن.كۆمه‌ڵێك له‌و كێشانه به‌زوویی چاره‌سه‌ركران چونكه په‌یوه‌ندییان به‌شه‌ره‌وه هه‌بوو هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی تر هه‌بوون په‌یوه‌ندیان به به‌ره‌كانی شهرههبوو چاره‌سه‌ر كران چونكه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نهكرابوان مه‌ترسی دار بوون.به‌ڵام به‌گشتی پێویسته ئێمه به‌ره‌و پێكهێنانی له‌شكرێكی پرۆفیشناڵ برۆین و پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو تاكێكی كورد كاتێك ته‌مه‌نی ئه‌گاته 18ساڵ كچ و كور فێری به‌كارهێنانی چه‌ك بن و له‌ته‌نیشت ئه‌وه سوپایه‌كی پرۆفیشناڵ دروست ببێت ئه‌وسا ئه‌و سوپایه به‌شێوه‌ی (تجنید-اجباری)ده‌بێت كه‌هه‌موو گه‌نجێك بروات یان هه‌موو لاوێكی كوردستانی به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه راهێنانی له‌سه‌ر دسپلینی سه‌ربازی و به‌كارهێنانی چه‌ك بۆ بكرێت.ئه‌مه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه‌كۆمه‌ڵگا ده‌گۆرێت بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی عه‌سكه‌رتاری به‌ڵام له‌م واقعه‌ی ئێمه تێیدا ده‌ژین و له‌م ناوچه‌یه‌ی ئێمه تێیدا ده‌ژین و له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێمه تێیداین پێویستمان به‌وشتانه هه‌یه.ناشكرێت ئه‌مه بۆ سودفه و رێكه‌وت جێبهێڵین بۆیه پێویسته له‌م بارودۆخه‌ی ئێمه تێیدا ده‌ژین هه‌نگاو به‌ره‌و پێكهێنانی سوپایه‌كی پرۆفیشیناڵی نیشتیمانی بنێین.
ئایا ئیراده و ئیداره‌یه‌كی سیاسی و نیشتیمانی به‌هێز هه‌یه بۆ ئه‌م هه‌نگاوه؟
و: به‌بروای من ئیراده هه‌یه‌و باسیشی كراوه باسكردنه‌كه‌ش هه‌ر له‌ناو سه‌ركردایه‌تی لایه‌نه‌كان نییه به‌ڵكو له‌ناوه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ش باسی ئه‌م بابه‌ته ده‌كرێت به‌ڵام ئه‌م باسكردنانه پێویسته بكرێنه پلان و پلانه‌كه‌ش جێبه‌جێبكرێت.ئه‌مه‌ش راستییه چونكه ئه‌م ناوچه‌یه به‌گشتی واته رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست رووه‌و بارودۆخێكی نائارامی ده‌روات و له‌وه‌ها بارودۆخێك دیاره بۆ كورد ده‌رفه‌ت دێته پێشه‌وه.له‌لایه‌كیتر دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌پێی ده‌ڵێن به‌هاری عه‌ره‌بی كۆمه‌ڵێك شت دروست بوون به‌ڵام دیموكراتیه‌ت نه‌هاته كایه‌وه ، خه‌ڵك چاوه‌روانیان ده‌كرد به‌هاری عه‌ره‌بی ببێته هۆی له‌دایك بوونی منداڵێكی دیموكرات به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه بههارهكهیان بووه هۆكاری دامه‌زراندن و له‌دایكبوونی ده‌وڵه‌تی شكستخواردوو(الدوله الفاشله) كه‌سه‌یری لیبیا بكه‌ین بوو به‌ده‌وڵه‌تێكی شكستخواردوو به‌هه‌مان شێوه سه‌یری یه‌مه‌ن بووه ده‌وڵه‌تێكی شكستخواردوو هه‌وه‌ها سوریا ده‌وڵه‌تێكی فاشیل،میسر به‌هه‌مان شێوه كێشه‌ی زۆره‌و ئایندهی روون نییه، پرسیاری زۆریش له‌سه‌ر عێراق هه‌یه ، تونس تاراده‌یه‌ك ده‌ربازی بوو به‌هۆی ئه‌و نوخبه رۆشنبیره‌ی ناوخۆیان كه‌هه‌یانبوو هه‌وه‌ها به‌كاریگه‌ری و هاوكاری وڵاتانی تری وه‌ك ئه‌وروپا توانی خۆی ده‌رباز بكات.به‌ڵام ئه‌وانیتر كه‌ناومان هێنان له‌بری ئه‌وه‌ی رووه‌و دیموكراتی برۆن به‌ره‌و شكستخواردن چوون و هه‌نگاو ئه‌نێن.له‌به‌ر ئه‌وه له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌كرێت سه‌باره‌ت به‌ئاینده‌ی ئێراق به‌هه‌مان شێوه ئه‌ویش چاره‌نووسی نادیاره چونكه ئه‌ویش ئه‌گه‌ر خۆی نه‌گرێ و له‌سه‌ر پێی خۆی نه‌وه‌ستێت به‌هه‌مان شێوه چاره‌نووسی ئه‌بێته ده‌وڵه‌تی سه‌رنه‌كه‌وتوو. لێره‌دا پرسیارێك دێته پێشه‌وه ئایا ئێمه ده‌توانین به‌شێك بین له‌قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌تێكی شكستخواردووی (فاشل)یان به‌شێك بین له پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تێكی ژێركه‌وتوو، ئه‌مه پرسیاره؟ ئه‌گه‌ر ئهمهنهبێ و ئێراق ببێته پرۆژه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتو یان له‌و حاڵه‌تی پاشاگه‌ردانییه ده‌ربچێ و ببێته ده‌وڵه‌تێكی جێگیر و ئێمه ببینه به‌شێك له‌و ده‌وڵه‌ته سه‌ركه‌وتووه باشتر نییه بۆمان له‌وه‌ی به‌ره‌و رێگه‌ی تر برۆین ئه‌مانه پرسیارن؟ به‌ڵام په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌خۆمان و به‌ئێراق بۆئه‌وه ئه‌ڵێم ئینجا ئه‌م حاڵه‌تانه كه‌هاتونه‌ته پێشه‌وه ئه‌مانه نائارامی دروست ده‌كه‌ن و بۆحاڵه‌تی نائارامیش پێویسته خۆت ئاماده‌بكه‌یت له لایه‌نی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڵام لایه‌نی سه‌ربازی و له‌شكریش پێویسته خۆمانی بۆئامادهبكهین؟بۆههرچهشنه بارودۆخێكیتر.
پ: به‌نیشتیمانیكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه جگه‌له‌وه‌ی ئه‌ركی هه‌موولایه‌كه بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و كاره به‌ڵام به‌دیاریكراوی ئه‌ركه‌كه زیاتر له‌ئه‌ستۆی كێ دایه كه‌جێبه‌جێی بكات؟
و: وه‌ك ئاشكرایه ئه‌و دوو هێزه‌ی رۆڵیان بینیوه له‌شۆرشی رزگاری كوردستان و هێزی پیشمه‌رگه‌و چه‌كداریان هه‌بووه بریتین لهدووهێزی بنه‌ره‌تی پارتی و یه‌كێتی ، ئه‌مه راستییه وه له‌ئێستادا ئه‌و دووهێزهی پارتی و یه‌كێتی بوونه‌ته له‌شكری كوردستان،به‌ڵام وه‌ك ده‌بینرێت پێشمه‌رگه كۆنه‌كانیش لهشهرهكاندا رۆڵ ده‌گێرن و ئه‌وانیش جارێكی‌تر هاتنه‌وه گۆره‌پانه‌كه ئه‌مه زۆر گرنگه كهروحیهتی پێشمه‌رگایه‌تی بپاررێزین هاوكات له‌شكرێكی مۆدیرنیش دروست بكه‌ین كه‌واته گرنگه رۆحیه‌تی پێشمه‌رگایه‌تی كه‌هه‌بووه لهبهدرێژایی ساڵه‌كانی 1961تاوه‌كو ساڵه‌كانی 1991 ئه‌و روحیه‌ته‌ی به‌ر له‌سی بۆ چل ساڵ هه‌بووه له‌ئێستاشدا هه‌ر بمێنێ و په‌ره‌ی پێ بدرێت لهكڕۆكی ئه‌و رۆحیهتهدا له‌شكرێكی نوێ و تازه بهپێداویستیهكانی سه‌رده‌م له‌رووی مه‌شق و راهێنان و شه‌ركردن ئه‌م له‌شكره پێكبهێنرێت،چونكه به‌و جۆره‌ی ئێستای هێزی پێشمه‌رگه ئه‌و شه‌ره ناكرێت.
پ: واته به‌پله‌ی یه‌كه‌م به‌رپرسیاریه‌تیه‌كه له‌سه‌ر شانی یه‌كێتی و پارتیه كه‌ئه‌و هێزانه بگۆرن بۆ له‌شكری نیشتیمانی؟
و: له‌مه‌سه‌له‌ی له‌شكری پێشمه‌رگه ئه‌و خه‌باتكارانه‌ی له‌شاخ بوون و ساڵانێك وه‌ك پێشمه‌رگه رۆڵی گه‌وره‌یان گێراوه و خه‌باتیان كردووه بۆ گه‌لی كوردستان پێویسته رێزی ته‌واویان لێبگیرێت و ئیتر له‌وه‌به‌دوا به‌ره‌و له‌شكرێكی نیزامی و مۆدێرن و پرۆفیشناڵ برۆین.چونكه شه‌ره‌كه جیاوازه ، بۆنمونه له‌ئێستادا پێویسته شاره‌كان بپارێزین و شه‌ری ناو شاربكهین، پێشمه‌رگه‌ش شه‌ری پارتی زانیكردووه واته شێوازی شه‌ری پێشمه‌رگه ئه‌وه‌بووه پارێزگاری له‌شوێنه‌كه‌ی خۆه بكات یان ئه‌و شوێنه جێبهێڵیچت و برواته شوێنێكیتر به‌ئاسانی.به‌ڵام له‌ئێستادا ناتوانی شاره‌كه‌ت جێبهَڵیت به‌ڵكو پێویسته پارێزگاری له‌شاره‌كه‌ت بكه‌یت، پێویسته جۆری چه‌ك و جۆری چه‌كه‌كه‌ت جیاوازبێت،دواتر ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی پێشتر پێشمه‌رگه‌بوون وابه‌ره‌و به‌ساڵاچوون ئه‌رۆن مانای وایه پێویسته نه‌وه‌یه‌كی تازه بێته پێشه‌وه،به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه نه‌وه‌ی نوێ بێته پێشه‌وه چۆن بێت و به‌چ شێوه‌یه‌ك دێت به‌كاری حیزبی دێته پێشه‌وه یان به‌كاری له‌شكری كه پێویسته بیخه‌ینه كاری له‌شكری و ئه‌م كاره‌ش چۆن ئه‌كه‌یت به‌بروای من تاكو ببێته له‌شكری هه‌مه لایه‌نه له‌زاخۆ تاخانه‌قین پێویسته جۆرێك لهتهجنید هه‌بێت جا بابزانین ئه‌و ته‌جنیده چۆن دیراسه‌ت ئه‌كرێت و رێك ده‌خرێت.بۆئهڵێم ته‌جنید چونكه پێویسته هه‌موو كوروكچێكی كوردستان فێری به‌كارهێنانی چه‌ك بێت و دیسپلین په‌یدا بكات ئه‌وسا ئه‌توانرێت له‌شكرێكی پرۆفیشناڵ دروست بكه‌یت بۆئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت و بێن له‌ناو ئه‌و له‌شكره به‌رده‌وامبن.به‌ڵام هه‌موو كه‌سێك ئاماده‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر رۆژێك له‌رۆژان وڵات كه‌وته ته‌نگاوی هاوڵاتی بزانێت ژیانی سه‌ربازی چییه و چۆن ئه‌و ببێته به‌شێك له‌و خه‌باته و ببێته به‌شێك له‌و شه‌ره چونكه ئه‌مه ته‌هدیده و ئه‌مرۆ داعش ته‌واو بێت سبه‌ی شتێكی‌تر بۆمان په‌یدا ده‌بێت له‌م ناوچه‌یه كه‌ناوچه‌یه‌كی نائارامه به‌گشتی.
پ: ده‌مه‌وێت رای ئێوه سه‌باره‌ت به بابه‌تی ده‌ستوور بزانم كه‌له‌م دواییانه هاتۆته‌وه به‌ر باسكردن وه‌ك ده‌ڵێن كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌موار بكرێته‌وه و په‌سند بكرێت،به‌لای به‌رێز بارزانی هیچ هێڵێكی سوور له‌سه‌ر ده‌ستوور دانراوه یان قابیلی مرونه‌ته؟
و: جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌نامه‌یه‌ك ده‌ستووره‌كه‌ی ناردۆته‌وه بۆ په‌رله‌مان و داوایكردووه خه‌ڵك و لایه‌نه سیاسیه‌كان رای خۆیانی له‌سه‌ر بده‌ن وه‌له‌ئێستادا ده‌ستووره‌كه لای په‌رله‌مانی كوردستانه و پێویسته په‌رله‌مان رای خۆی له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه بدات واته جێی هێشتووه بۆپه‌رله‌مان و به‌رپرسیاریه‌تی یه‌كه‌م لای په‌رله‌مانی كوردستانه.
پ: بابه‌تی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كه‌ماوه‌یه‌كه ئه‌ویش هاتۆته‌وه بهرباسكردن و هه‌ندێك راوبۆچوون هه‌یه كه‌ده‌ڵێن زیاتر په‌یوه‌سته به‌رۆڵی سه‌رۆك بارزانی یان پارتی دیموكراتی كوردستان یان په‌یوه‌نداره به‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یان چی وایكردووه كۆنگره‌كه نه‌به‌سترێت و ده‌ست پێ نه‌كرێت؟
و: مه‌سه‌له‌ی ئه‌كتیڤ نه‌كرێت ئه‌وه واده‌گه‌یه‌نێت گوایه كۆنگره له‌دایك بووه به‌ڵام جارێ كۆنگره نه‌گیراوه تا ئه‌كتیڤ بكرێت.ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندیشی هه‌بێت به‌به‌رێز جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه به‌رێزیان وه‌ك بابه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی مه‌بده‌ئیه‌ن پشتگیری له‌كۆنگره كردووه.به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه‌و ئێستا من ئه‌و پرسیاره ده‌خه‌مه روو بابزانین كۆنگره بۆچییه؟ بۆئه‌وه‌یه سه‌ركردایه‌تیه‌ك دروست بكرێت كهرابهرایهتی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی لهههمووبهشهكانی كوردستان بكات؟ یان بۆ هه‌ماهه‌نگییه یان بۆئه‌وه‌یه حزبه‌كان پێكه‌وه دانیشن؟ ئه‌زانی ئه‌و پرسیارانه ئه‌گه‌ر وه‌ڵام نه‌ده‌یته‌وه كۆنگره ئه‌بێت بهمهسهلهیهك كه‌خه‌ڵك ئه‌چێته ناو كۆنگره‌یه‌ك و ته‌واو ئه‌بێت. ئایا كۆنگره بۆئه‌وه‌یه موزاههرهیهك بێت یان كۆنگره بۆئه‌وه‌یه ئۆرگانێك دروست بكه‌یت وبه‌رده‌وام بێ كهئۆرگان دروست ئه‌كه‌یت و به‌رده‌وامبێت ئه‌و ئۆرگانه بۆچییه؟ بۆههماههنگییه یان بۆ سه‌ركردایه‌تی؟ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ماهه‌نگییه به‌بروای من باشتره حزبه‌كان پێكه‌وه ته‌نسیق بكه‌ن، حزبه‌كان لیژنه‌یه‌كی ته‌نسیق دروست بكه‌ن ئاسانتری ئهكاتهو جاناوی چی لێ ئه‌نێن كه‌یفی خۆیانه ، ئاسانتره ببێته لیژنه‌یه‌كی ته‌نسیقی نێوان حیزبه‌كان كهههماههنگی نێوان حزبه‌كان دروست بكات له‌سه‌ر ئاستی كوردستان به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی كوردی بكات ده‌بینین بزوتنه‌وه‌ی كوردی واقعی جودایه ئه‌وه‌ی له‌باشووری كوردستان هه‌یه تۆدامهزراوهی په‌رله‌مانت هه‌یه حكومه‌ت و سه‌رۆكت هه‌یه و بریاره‌كان له‌په‌رله‌مان ده‌رده‌چن له‌م حاڵه‌ته ئه‌مه چۆن سه‌ركردایه‌تی و ئیداره بكات؟به‌ڵام واقع له‌باكوری كوردستان جیاوازهئهوان له‌ره‌وتی جوڵانهوهدان و له‌رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواش بارودۆخهكهجیاوازه واته واقعه‌كان جیاوازن و بۆئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ش لهشعاراتهوه ده‌ربهێنرێت و ببێته كردار باشتره كۆنگره‌یه‌ك بۆهه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هێزولایه‌نه سیاسیه‌كان بكرێت،ئه‌وسا ناوی لێ ده‌نێن كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه كێشه نییه به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆنگره‌كه بۆئه‌وه‌یه وه‌ك هه‌ندێ كه‌س بیرده‌كه‌نه‌وه كهسهركردایهتیهكی نه‌ته‌وه‌یی دروست بكات و ئینجا سه‌ركردایه‌تیه‌كی هه‌رێمی(قوتری) دروست بێ ئینجا قیاده‌ی جوڵانه‌وه‌كان ئاخر واقعی جوڵانه‌وه‌كان جیاوازه و هه‌ریه‌كه‌ی له‌شوێنێكی جیاوازه و حیزبه‌كانیش جیاوازن و راستی بڵێم ئاسانیش نابێت به‌ڵام باشتر وایه دانیشتن هه‌بێت له‌نێوان هێز و حیزبه سیاسیه‌كان و ته‌نسیق و هاوكاری له‌نێوان خۆیان دروست بكه‌ن كه‌بتوانن له‌سه‌ر پرسه‌كان هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌بواری ستراتیژی و گشتی بابهتهكانیتر به‌ڵام بابه‌تی ناوخۆ هه‌ركه‌س به‌جیاواز مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات واته كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی دروستیش بكه‌ین له‌توانایدا نابێت ببێته سه‌ركردایه‌تی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان و ناتوانێت به‌كردار ئه‌مه بكات.
و: واته بابه‌ته‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌نییه كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پشتگیری ناكات؟
و: من ده‌مه‌وێت جارێكی تر دووپاتی بكه‌مه‌وه كهبهرێز سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌بده‌ئیه‌ن پشتگیری له‌وه‌ها هه‌نگاوێك ده‌كات به‌ڵام ئه‌و كۆبونه‌وانه‌ی كران بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌ماكانی كۆنگره‌كه دابمه‌زرێنن و نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام ئه‌وكاته بارودۆخه‌كه جیاواز بوو كه‌ناكۆكی نێوان حیزبه‌كان بوو و دواتر كێشه‌ی رۆژئاوای كوردستانی هاتهپیشهوه هه‌وه‌ها كێشه له‌نێوخۆیان و كێشه له‌گه‌ڵا هه‌رێم هاته پێشه‌وه ئه‌مانه هه‌مووی كێشهبون و زۆر زه‌حمه‌ته هه‌موو كێشه‌كان له‌ناو كۆنگره چاره‌سه‌ر بكرێن ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌ره‌و كۆنگره بچیت هه‌م تاك به‌شداری پێ بكه‌یت و هه‌م خه‌ڵك و هه‌م حیزبه‌كانیش بێنی به‌مانه هه‌مووی پێكه‌وه مه‌به‌ستت بێت كۆنگره‌یه‌ك دروست بكه‌یت و سه‌ركردایه‌تی نه‌وته‌وه‌یی كورد بكات ، باشه چۆن ده‌توانێ سه‌ركردایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كورد به‌م شێویه‌یه بكات كه‌هه‌ر پارچه‌یه‌ك بارودۆخی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێت،به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی حیزبی ده‌توانن لایه‌نه‌كانی كوردستانی هاوپه‌یمان بن و پێكه‌وه هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن و پێویستیشه بیكه‌ن جائه‌و ته‌نسیقه پێی ئه‌ڵێن كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كێشه نابێت باوای ناوبنێن بهكوورتی مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه پێویسته ناوه‌رۆكێكی عه‌مه‌لی هه‌بێت جا ناوه‌كه‌ی هه‌رچی ده‌بێت كێشه نییه.
پ: دێمه سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان توركیا‌و هه‌رێمی كوردستان،دیاره ئه‌م په‌یوه‌ندییه له‌گه‌ڵ هاتنی داعش گوومانی هاتۆته سه‌ر كه‌جاران ده‌گوترا ئابووری كۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و توركیای پێكه‌وه گرێداوهوهاوكات خزمه‌تی سیاسه‌تیش ده‌كات.ئایا ئێمه زۆر چاوه‌روانیمان هه‌بوو له‌توركیا یا نه‌خێر توركیا كه‌م هاته پێشه‌وه.شیكاری ئه‌م هاوكێشه‌یه لای ئێوه چۆنه گه‌ر بمانخه‌یته ناو وێنه‌كه‌وه؟
و: من وه‌های نابینم ئابووری بناغه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا بێت چونكه له 2008توركیا نزیكه‌ی 120000هه‌زار سه‌ربازی خۆی هێنایه سه‌رسنووره‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و خه‌ریكبوو شهر رووبدات، ته‌نانه‌ت رۆژنامه توركیه‌كان ئاماژه‌یان ده‌كرد چۆن و له‌كوێ شه‌ڕه‌كه بكرێت وكوێوكوێ بۆمبابارانبكرێت ، له‌وكاته‌شدا سه‌دان كۆمپانیای وڵاتی توركیا له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌بوون و كاریان ده‌كرد و هاوكات پێوه‌ندی نه‌وتی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته پێشتر ده‌ستی پێكردبوو ، كه‌واته په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و توركیا په‌یوه‌ندیداره به‌كۆمه‌ڵێك سێكته‌ر و بابه‌ت كهئابووری یه‌كێكه له‌وانه یانی ئه‌گه‌ر بڵێیت ئابوری بناغه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانه ناگه‌یته ئه‌نجام چونكه له‌هه‌ندێك كرداروههڵوێست گه‌یشته دوژمنایه‌تی و گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئه‌وان بێنه سه‌رمان، به‌ڵام له2010بارودۆخی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و توركیا گۆردرا به‌ره‌و باشی و ئه‌مریكیه‌كانیش هاتنه سه‌ر خه‌ت بۆ ئه‌و گۆرانكارییه و رۆڵی گرنگیان بینی له‌و نێوه‌دا توانرا بارودۆخه‌كه له‌و حاڵه‌تی ئاڵۆزییه سه‌ربازیه‌وه بگۆردرێت بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دایلۆگ و لێك تێگه‌یشتن ئه‌وه‌ش ئه‌و راستیه‌یه گه‌ر هیوا هه‌بێت و په‌یوه‌ندی هه‌بێت كێشه‌كان چاره‌سه‌رده‌بن ، له‌هه‌مان كاتدا بارودۆخی ناوخۆی توركیاش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌م لایه‌نه هه‌بوو به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی وچاره‌سه‌ری لهناوتوركیا خۆی چونكه له‌ده‌ره‌نجام هه‌رێمی كوردستان ناوی كوردستانه و زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن له‌وبه‌ریش كوردستان هه‌یه و دۆزی كورد هه‌یه كه‌ئه‌مه ئه‌بینی و ره‌وشه‌كه ئاوێته‌ی یه‌ك ده‌بێت له‌گه‌ڵ یه‌كتری یانی شته‌كان په‌یوه‌ندی پێكهوهییان هه‌یه له‌گه‌ڵا یه‌كتری هه‌رچه‌ند له‌گه‌ڵ ئێمه هاتنه پێشه‌وه بینرا باسكردنی بابه‌تی سیاسی له‌توركیا زیاتر ده‌چووه پێشه‌وه و بارودۆخی ناوخۆی توركیا وایلێهات كه‌باسكردنی پرۆسه‌ی سیاسیی بێته ئاراوه بارودۆخی ئێمه بۆهۆكارێكی واقعی و ناچاربوون تعامل له‌گه‌ڵ ئه‌م واقعه بكه‌ن ئه‌مه گرنگ نییه چۆن شیكار ده‌كرێت به‌ڵام راستیه‌ك دروست بوو كه په‌یوه‌ندی هه‌رێم و توركیا چووه پێشه‌وه له‌گشت بواره‌كانی فه‌رهه‌نگی و ئابوری و سیاسی. جگه له‌مانه ئه‌وانیش به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانیان هه‌بوو له‌ئێراق وه‌چۆن سه‌یری به‌غدایان ده‌كرد و ئێمه چۆن سه‌یری به‌غدامان ده‌كرد له كاتی حوكمداری مالكی وبێگومان رۆڵی ئه‌مریكا له‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌بووه به‌گشتی . توركیا دراوسێی ئێمه‌یه و سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ دراوسێكانی باش بێت له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌ندی زۆر باش بێت و له‌گه‌ڵ توركیا زۆر باش بێت و ئه‌مه سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌و ئێمه ته‌داخول ناكه‌ین له‌مه‌سائیلی ناوخۆی ئه‌م وڵاتانه به‌ڵام ئێمه كوردین و خه‌ڵكی كوردیش لهههردوولاههیه.هه‌رچه‌نده ده‌بینین ده‌وڵه‌تی ئێراق تێكچووه و زۆر له‌ده‌وڵه‌تان ده‌ست ده‌خه‌نه بارودۆخی ناوخۆی ئێراق بێگومان ده‌وڵه‌تانی دراوسێش ته‌داخول ده‌كه‌ن ئه‌مه راستیهكهیه و له‌م بابه‌ته‌شدا داعش هاتنه سه‌ر كوردستان كه‌له‌راستیدا بارودۆخی ئێمه ترسناكبوو و ئێمه له‌مه‌ترسیدا بوین بۆ ئه‌وه هه‌م خه‌ڵك هه‌م سه‌ركردایه‌تیه‌كان هه‌م میلله‌ت پێشبینی ئه‌وه‌مانكرد ده‌وڵه‌تانی دراوسێ بێنه پێشه‌وه ئه‌وه‌بوو له‌و كاته‌دا هه‌ڵوێستیان وه‌هابوو كه‌ئێمه چاوه‌روانیمان لێیان زیاتر بوو ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ش له‌كاتی خۆیدا نیشان دراو باسكرا ، هه‌روه‌ها ئه‌وان گله‌یی خۆیان هه‌بو. ئێمه‌ش گله‌یی خۆمانمان هه‌بوو به‌ڵام له‌دوای ئه‌وه ئه‌بینین توركیا چیكرد هات سنووری خۆی كرده‌وه كه پێشمه‌رگه بروات بۆ كۆبانی و كۆبانی بووه ره‌مزێك بۆ كورد‌و دونیای ده‌ره‌وه بووه هێمای به‌ره‌نگاری به‌رامبه‌ر به‌داعش و پێشمه‌رگه‌ی باشور به‌چه‌ك و سیلاحی شهركردنهوه له‌توركیاوه رۆیشتن بۆكۆبانی كه‌ئه‌مه‌ش شتێكی گه‌وره‌بوو ئه‌مه گۆرینیكی گرنگ بوو رێگه‌یان كرده‌وه بۆپێشمه‌رگه و بروات شهربكات له‌كۆبانی هه‌نگاوێكی مێژوویی و فره گرنگ بوو دواتریش توركیا زیاتر هاته پێشه‌وه هه‌رچه‌نده توركیا له‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه فراوانه‌دا نییه جارێ واته له‌ده‌ره‌وه‌ی هاوپهیمانیهتهكهیه به‌ڵام له‌گه‌ڵیدا هاوكاری ده‌كات واته ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ی كه‌هه‌یه فراوانه دژ به داعش توركیا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات به‌ڵام ئامانجی توركیا شتێكی تره . ئامانجی توركیا ئه‌وه‌یه كه‌ده‌ڵێت پێویسته رژێم له دیمه‌شق بگۆردرێت ئه‌مه بابه‌تێكی تره.به‌ڵام ئێمه پێویستمان به هاوكاری سه‌ربازی زیاتره پێویستمان به‌چه‌كی قورستره پێویستمان به‌راهێنان و فێركردنی سه‌ربازی هه‌یه ئه‌مه‌ش راستیه چونكه ئێمه له‌حاڵه‌تی شه‌ری به‌رده‌وامین ئه‌گه‌ر توركیا زیاتر بێته پێشه‌وه پێمان خۆشتر ئه‌بێت به‌ڵام ئه‌وه‌ش نه‌مانای ئه‌وه‌یه ئێستا‌و له‌و ماوه‌یه‌ی دوایدا نه‌هاتۆته پێشه‌وه نه‌مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و ده‌رگایه‌ی كردیه‌وه بۆ كۆبانێ گرنگ نه‌بوو له‌راستیدا بۆ ناوخۆیش هێمایه‌كی گرنگ بوو.
|