به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌نی ئه‌نجامدا و رۆژی 7ی شوباتی 2015 بڵاوكرایه‌وه, رۆژنامه‌كه سه‌ره‌تا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات و ده‌نوسێت:-
مسعود بارزانی كه له هه‌مانكاتدا فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌یه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێی وایه كه شه‌ڕ له گه‌ڵ ڕێكخراوی (داعش) شه‌ڕی مان و نه‌مانه, زۆربه‌ی كاته‌كانی له به‌ره‌كانی شه‌ڕ به‌سه‌ر ده‌بات و كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی به‌ره‌كانی شه‌ڕ ده‌كات و به شێوه‌ی كتوپڕ سه‌ردانی به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ ده‌كات.
بارزانی له ژوری عه‌مه‌لیات نزیك سنوری دوورودرێژ له‌گه‌ڵ (داعش) پێشوازی له (ئه‌لحه‌یات) كرد. داوامان لێ‌كرد به‌سه‌رهاتی ئه‌و شه‌ڕه‌مان بۆ بگێڕێته‌وه كه به دانپێدانانی ئه‌و زۆر قورستره له ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌كانی پێشووتر له‌گه‌ڵ سوپای سه‌دام حسێن.
ئه‌مه‌یان ده‌قی گفتوگۆیه‌كه‌یه:-
ئه‌لحه‌یات: له 13ی حوزه‌یران (یۆنیۆ)ی رابردوو گه‌شته‌كه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆتایی پێهێناو گه‌ڕایه‌وه بۆ هه‌ولێر. هه‌رێمی كوردستانت چۆن بینی دوای سێ رۆژ له هاتنه ناوه‌وه‌ی (داعش) بۆ موسڵ؟
سه‌رۆك بارزانی: هه‌رێمی كوردستان‌م له بارودۆخێكی نوێ و هه‌ستیاردا بینیه‌وه, هه‌رێم سنورێكی به درێژاییی 1050 كیلۆمه‌تر له‌گه‌ڵ دراوسێیه‌كی نوێ بۆ دروستبووبووكه (داعش)ـه. به‌داخه‌وه, كاتێك داعش هاته ناو موسڵ سوپای (سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو نوری مالیكی) رووخا. له ماوه‌ی 24 كاژێردا (داعش) گه‌یشته ده‌روازه‌كانی به‌غدا و رووی كرده رۆژهه‌ڵات و نزیك بووه‌وه له سنوری ئێران, ئه‌مه‌یان بارودۆخێكی نوێ و ترسناك بوو.
كاتێك (داعش) هه‌رێمی كوردستانی كرده ئامانج به سوود وه‌رگرتن له‌و جبه‌خانه‌یه‌ی كه له هه‌ردوو سوپای عێراق و سوریا به تاڵانیان بردبوو, هه‌ندێ دزه‌كردن وپێشڕه‌ویان به ده‌ستهێنا بوو. پشتمان به ستراتیژیه‌تێك به‌ست كه دوو قۆناغی له خۆگرتبوو: -
یه‌كه‌میان, به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشی (داعش), دووه‌میان گواستنه‌وه بۆ قۆناغی هێرش بردن له دژیاندا. له ماوه‌ی كه‌متر له دوو هه‌فته‌دا توانیمان رێ له هێرشی (داعش) بگرین و بیوه‌ستێنین. دواتر گواستمانه‌وه بۆقۆناغی هێرشبردن و یه‌كه‌م شت كه پێی هه‌ستاین گێڕانه‌وه‌ی به‌نداوی موسڵ بوو كه ئامانجێكی ستراتیژی پێكده‌هێنێت, دواتر ئه‌و جه‌نگ و سه‌ركه‌وتنانه‌ی به دواداهات تاوه‌كو گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ ئێمه پێی گه‌یشتووین. ده‌توانم بڵێم كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانیویانه شكۆی (داعش) بشكێنن و چه‌ندین سه‌ركه‌وتنی گه‌وه‌ره به‌ده‌ست بێنن.
ئه‌لحه‌یات: ژماره‌ی قوربانیه‌كان له ریزه‌كانی پێشمه‌رگه چه‌نده؟
سه‌رۆك بارزانی: نزیكه‌ی 800 شه‌هید كه له نێوانیاندا 300ئه‌فسه‌ر و ئه‌فسه‌ری پۆل هه‌یه, سه‌ره‌ڕای بوونی چوار هه‌زار بریندار.
ئه‌لحه‌یات: ژماره‌ی ئه‌و فه‌رماندانه‌ی شه‌هید بوونه زۆره؟
سه‌رۆك بارزانی: فه‌رمانده‌كانمان پێش هێزه‌كانیان ده‌كه‌ون, دوو ئه‌فسه‌ر به پله‌ی لیوا وده به پله‌ی عه‌مید شه‌هید بوون, سه‌ره‌ڕای چه‌ندین عه‌قید و موقه‌دده‌م و نه‌قیب و ئه‌وانی تر.
ئه‌لحه‌یات: هه‌ست به چی ده‌كه‌یت كاتێك هه‌واڵت پێده‌درێت به كوژرانی لیوایه‌ك یان عه‌میدێك یان مولازمێك؟
سه‌رۆك بارزانی: ئه‌وان خۆشه‌ویسترین كه‌سی نێو دڵمن. چه‌ندین جار وا ڕویداوه كه به‌یانی چاوم به یه‌كێكیان كه‌وتووه بۆ ئێواره هه‌واڵی شه‌هیدبوونیم پێگه‌شتووه. ژماره‌یه‌كی زۆریان ده‌ناسم. له نێوانیاندا هه‌یه كه كوڕی شه‌هیده یاخود نه‌وه‌ی شه‌هیده, هه‌ر دڵۆپێكی خوێن كه بڕژێ ئازاری هه‌یه.
ئه‌لحه‌یات: گرنگترین ئه‌و شه‌ڕانه‌ی كه پێشمه‌رگه پێی هه‌ستابێت تاوه‌كو ئێستا كامه‌یه؟
سه‌رۆك بارزانی: شه‌ڕی گێڕانه‌وه‌ی به‌نداوی موسڵ, شه‌ڕی مه‌خمور, شه‌ڕی ده‌روازه‌ی سنوریی ره‌بیعه, شه‌ری ئازادكردنی زوماڕ, شه‌ڕی ئازادكردنی چیای شنگال, شه‌ڕی باشوری به‌نداوی موسڵ, شه‌ڕی دووڕیانی كه‌سكێ له نێوان موسڵ و ته‌له‌عفه‌ر, شه‌ڕی ئازاد كردنی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه وشه‌ڕی ته‌ل ئه‌لوه‌رد له باشوری ڕۆژئاوای كه‌ركوك. شه‌ڕه‌كان سه‌خت بوون.
ئه‌لحه‌یات: ئایا پێشمه‌رگه به ته‌نیا شه‌ڕ ده‌كات؟
سه‌رۆك بارزانی: به‌ڵێ, به‌ڵام به پشتگیری و پاڵپشتی ئاسمانیی هێزی هاوپه‌یمانان. هه‌روه‌ها گورزه ئاسمانیه‌كان كاریگه‌ر و دیاریكراو و وورد بوون.
ئه‌لحه‌یات: تێچووی ئه‌م شه‌ڕه چه‌نده له رووی داراییه‌وه؟
سه‌رۆك بارزانی: شه‌ڕه‌كه زۆری تێده‌چێت و زیاتره له توانای حكومه‌تی هه‌رێم. به‌ڵام گه‌لی كورد به ئه‌ركی خۆی هه‌ستاوه و به‌رگه‌ی ئه‌و تاوانه‌ی گرت كه نوری مالیكی ئه‌نجامی دا به بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم. به‌رگه‌ی ئه‌و پلانه نه‌گریسه‌یان گرت, و ده‌وڵه‌مه‌ندان و هه‌ژاران هه‌ریه‌كه و به‌پێی توانای خۆیان ده‌ست پێشخه‌ربوون بۆ پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی. هه‌ندێك له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له حسابی تایبه‌تی خۆیان هاوكاری به‌ره‌كانی جه‌نگیان خسته ئه‌ستۆی خۆیان.
ئه‌لحه‌یات: ژماره‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه چه‌نده كه چوونه‌ته ریزی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی (داعش)؟
سه‌رۆك بارزانی: درێژایی سنور له‌گه‌ڵ داعش له شنگاله‌وه تا خانه‌قین 1050 كیلۆمه‌تره. ئه‌و هێزانه‌ی كه لای ئێمه‌وه به‌شدارن له جه‌نگدا نزیكه‌ی 70 هه‌زار ده‌بن. سنوره‌كه دوور و درێژه له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ندێ جاركرده‌ی له‌پڕ ڕووده‌ده‌ن, به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ نه‌بوونی ئیمكاناتی خێرا‌و پێشكه‌وتوو بۆ گواستنه‌وه‌ی هێزه‌كان.
ئه‌لحه‌یات: كێ ئه‌و چه‌كانه‌ی پێشكه‌ش كردووه كه كاریگه‌ری هه‌بووبێت له به‌ڕێوه‌چوونی شه‌ڕه‌كان؟
سه‌رۆك بارزانی: پێویسته كه سوپاسی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه بكه‌م كه هاوكاریان پێشكه‌ش كردووه. له راستیدا پاڵپشتی ئاسمانی ئه‌مریكی گه‌وره‌بوو. سه‌رۆك فه‌ره‌نسوا هۆلاند یه‌كسه‌ر په‌یوه‌ندی كرد و ئاماده‌یی فه‌ره‌نسای پیشاندا. راویژكاری ئه‌ڵمانیا په‌یوه‌ندی كرد. سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا. هه‌روه‌ها وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له وڵاتان.
پێویسته ئاماژه به بوونی پاڵپشتی ئاسمانی فه‌ره‌نسی و به‌ریتانی و كه‌نه‌دی و هۆله‌ندی و به‌لجیكی بكه‌م. فه‌ره‌نسیه‌كان چه‌كی دۆشكه‌ی نایابیان پێشكه‌شكردووه. ئه‌ڵمانه‌كان مووشه‌كی (میلان) و جۆرێكی تریان پێشكه‌شكرد كه كه‌متر دژه زرێپۆشه, چه‌كه‌كانی ئه‌ڵمانی به‌شداریان كردووه له پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی چه‌ندین هێرش به ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو. موشه‌كه‌كانی (میلان) كاریگه‌ری خۆیان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو سه‌لماند. هه‌روه‌ها له بواری ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیه‌ی كه له وڵاتانی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵاته‌وه دروست ده‌كرێت هاوكاریمان به ده‌ستهێناوه. چه‌ندین وڵات هاوكاریان كردووین وه‌كو كه‌نه‌دا و هنگاریا و چیك و بولگاریا و كرواتیا و ئه‌لبانیا. له راستیدا پاڵپشتی هه‌بوو, هه‌روه‌ها دیارترینیان دۆشكه‌ی فه‌ره‌نسی و موشه‌كه‌كانی ئه‌ڵمانی و مووشه‌كی تری كه‌متر پێشكه‌وتوو بوون.
ئه‌لحه‌یات: چه‌كی قورستان به ده‌ست نه‌هێناوه؟
سه‌رۆك بارزانی: ئه‌و چه‌كه قورسانه‌ی كه بتوانین ته‌واوی شه‌ڕه‌كه‌ی پێ یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه تاكو ئێستا به ده‌ستمان نه‌هێناون. هێزه‌كانی پێشمه‌رگه متمانه‌یان هه‌یه, و ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌كه‌شیان به ده‌ست هێنا كه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه پێویستیان پێی هه‌یه ئه‌وا دوو دڵ نابن. (داعش) خۆی نه‌گرتووه له به‌رامبه‌ر هیچ هێرشێكی فراوانی پێشمه‌رگه به‌ڵام په‌نایان ده‌برده‌به‌ر كرده‌ی كتوپڕ و ده‌وره‌دان به ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو و خۆكوژه‌كان. 70 له سه‌دی زیانه‌كانمان له ئه‌نجامی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو و بۆمبی چێنراو بووه.
ئه‌لحه‌یات: ئایا (داعش) لێهاتوویی له‌و بواره‌دا هه‌یه؟
سه‌رۆك بارزانی: به‌ڵێ.
ئه‌لحه‌یات: ئه‌م شاره‌زاییه‌یان له كوێ بوو؟
سه‌رۆك بارزانی: شاره‌زایان له‌گه‌ڵدان له وڵاته جیاجیاكانی جیهان. چه‌ندین ئه‌فسه‌ری خانه‌نشینیان له سوپای سۆڤیه‌تی پێشوو ره‌كێش كردووه له ئۆزبه‌كستان و كازاخستان و تاتارو شیشان. هه‌روه‌ها چه‌ندین كه‌سیان له پاكستان و ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌فسه‌رانی سوپای عێراقیان له‌گه‌ڵ دایه. چه‌ندین ئه‌فسه‌ر له سوپا عه‌ره‌بیه‌كان په‌یوه‌ندیان پێوه كردوون. هه‌روه‌ها چه‌ندین كه‌سی شاره‌زایان هه‌یه له به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌نناس.
ئه‌لحه‌یات: خاڵی به‌هێزی (داعش) چیه؟
سه‌رۆك بارزانی: ئه‌و ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژكراوانه‌ی كه خۆكوژه‌كان لێیده‌خوڕن و مینی چێنراو و چه‌كی قه‌نناسه, هه‌روه‌ها وردی له به‌كارهێنانی تۆپ به‌هۆی بوونی ئه‌فسه‌ری شاره‌زا له‌گه‌ڵیاندا.
ئه‌لحه‌یات: هه‌روه‌ها پاڵنانی ئاره‌زوومه‌ندان بۆ به‌هه‌شت؟
سه‌رۆك بارزانی: به‌م شێوه‌یه بیرده‌كه‌نه‌وه و ره‌فتار ده‌كه‌ن. (داعش) ئه‌وه‌ی به ناو (سوپای خه‌لافه‌ت) یاخود (موهاجیره‌كان)ی هه‌یه و ئه‌وان له‌و بیانیانه‌ن كه به دڕه‌نده‌یی شه‌ڕ ده‌كه‌ن. له‌و باوه‌ڕه‌دام كه زۆربه‌یان له شیشان و له وڵاتانی ترن.
له‌و لاشانه‌ی كه جێیان ده‌هێڵن بوونی ره‌گه‌زی جۆراوجۆر ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌روه‌ها منیش لاشه‌ی ئه‌فریقیه‌كانم بینیوه. ره‌گه‌زه‌كانیان هی ئاسیا و ئه‌وروپا و ئه‌فریقایه. به‌شێكی تریان هه‌یه له و چه‌كدارانه پێكدێت كه له ریزه‌كانی (قاعیده) بوون, هه‌روه‌ها دوای ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌ویست گیانی خۆی له خراپه‌ی ئه‌وان بپارێزێت یاخود خۆی له‌گه‌ڵیاندا بگونجێنێت, چووه پاڵیان.
سوپای داعش 50 هه‌زاره
ئه‌لحه‌یات: ژماره‌ی شه‌ڕكه‌ره‌كانی ژێر ئاڵای (داعش) به‌چه‌ند ده‌خه‌مڵێنرێت؟
سه‌رۆك بارزانی: نزیكه‌ی 50 هه‌زار كه‌س له عێراق و سوریا به یه‌كه‌وه.
ئه‌لحه‌یات: ئه‌وه سوپایه‌كی گه‌وره‌یه؟
سه‌رۆك بارزانی: هه‌ڵبه‌ته وایه.
ئه‌لحه‌یات: ئه‌ی جبه‌خانه سه‌ربازیه‌كه‌یان؟
سه‌رۆك بارزانی: چه‌ندین چه‌كیان له هه‌ردوو سوپای عێراقی و سوری به‌تاڵان برد. ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر كۆگا ستراتیژیه‌كانی بێجی كه له‌وانه‌یه پێویستیان به دوو ساڵ هه‌بێت بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له ناویدا بووه. هه‌روه‌ها هه‌ندێ چه‌كیان له سوپای سوریا له رقه و جێگای تر به ده‌ستهێناوه. (داعش) نزیكه‌ی 1700 ئۆتۆمبێلی هه‌مه‌ری ئه‌مریكی گولله نه‌بڕی به تاڵان برد كه چه‌كی كه‌لاشینكۆف و ( بی كه‌ی سی) نایبڕێ, ئۆتۆمبیلێكی گولله نه‌بڕه كه سه‌رنشینانی ده‌پارێزێت. به‌ڵام ئێستا ده‌توانم بڵێم كه ئه‌وان له حاڵه‌تی پاشه‌كشێدان.
ئه‌لحه‌یات: ئایا هه‌رێمی كوردستانی عێراق هه‌ره‌شه‌ی له‌ناوچوونی له‌سه‌ر بوو؟
سه‌رۆك بارزانی: به‌دڵنیاییه‌وه, هه‌ره‌شه‌كه له‌وپه‌ڕی ترسناكی دا بوو.
ئه‌لحه‌یات: ئێران یه‌كه‌م وڵات بوو ته‌قه‌مه‌نی بۆ ناردن, چاوت به كێ كه‌وت له ئێرانیه‌كانه‌وه؟
سه‌رۆك بارزانی: پێشوازیم كرد له وه‌زیری ده‌ره‌وه و شاندێك له په‌رله‌مانی ئێرانی.
ئه‌لحه‌یات: قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی (فه‌یله‌قی قودس) یه‌كه‌م كه‌س بوو پێشوازیت كرد؟
سه‌رۆك بارزانی: جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئاماده‌یی ئێران بۆ پێشكه‌شكردنی پشتگیری و پشتگیریه‌كه‌ش له دوو فڕۆكه‌دا گه‌یشته هه‌ولێر.
ئه‌لحه‌یات: ئایا به‌رده‌وامن له‌ناردنی ته‌قه‌مه‌نیه‌كان؟
سه‌رۆك بارزانی: ناو به‌ناو.
ئه‌لحه‌یات:لایه‌نه‌كه‌ی تر كێ بوو كه ده‌ستپێشخه‌ری كرد بۆ پشتگیریتان, ئه‌مریكا؟
سه‌رۆك بارزانی: به‌ڵێ, جێگری سه‌رۆك, جۆ بایدن و وه‌زیری ده‌ره‌وه جۆن كیری و فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی جه‌نه‌رال ئۆستن په‌یوه‌ندیان پێوه كردم. ئاماده‌یی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانیان پێشاندا بۆ پێشكه‌شكردنی پشتگیری ئاسمانی و ئه‌وه بوو كه كردیان و كاریگه‌ریه‌كی زۆریشی هه‌بوو.
ئه‌لحه‌یات: ئایا پشتگیری ئاسمانی به‌ره‌نگاری له شكستی گه‌وره‌ی مرۆیی بۆ فه‌راهه‌م كردن یاخود شكستی شه‌ڕه‌كانی لێتان دورخسته‌وه؟
سه‌رۆك بارزانی: بێگومان به بێ پاڵپشتی ئاسمانیی شه‌ڕه‌كه زۆر سه‌خت و دژوارتر ده‌بوو و زیانه‌كانیشی تێدا زیاتر ده‌بوو.
ئه‌لحه‌یات: ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌گه له شوێنه‌كانی ئێستایاندا بوه‌ستنه‌وه, ئایا پێتان وایه كه جه‌نگه‌كه‌تان بردۆته‌وه؟
سه‌رۆك بارزانی: ئێمه هیچ سنورێك له به‌رده‌ممان دانانێین بۆ لێدانی (داعش). گه‌ر له هه‌ر شوێنێك توانیبێتمان لێیان بده‌ین ئه‌وا لێمان داون. تاوانباران دڕنده‌ن تاوانی وایان ئه‌نجامداوه لێخۆشبوونی نی یه. هێزه‌كانمان ئێستا گه‌یشتوونه‌ته‌وه سنوری هه‌رێمی كوردستان. هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو له‌سه‌ر ئاماده‌یی سوپای عێراقی و رۆڵه‌كانی ئه‌و ناوچانه ده‌وه‌ستێت بۆ هاوكاری له‌گه‌ڵماندا و ئێمه‌ش له ئاماده باشیداین. پێشڕه‌وی كردنی هێزه‌كانمان له شوێنه‌كانی ئێستایانه‌وه پێویستی به دیراسه‌تكردن و بیرلێكردنه‌وه هه‌یه.
ئه‌لحه‌یات: ئایا روسیا هیچ هاوكاریه‌كی پێشكه‌ش كردوون؟
سه‌رۆك بارزانی: پێموایه ته‌نها یه‌ك فرۆكه‌ی هاوكاری مرۆیی ناردووه, پێش نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك پێشوازیم كرد له بۆگدانۆڤـــ, هاوسۆزی و ئاماده‌یی هاوكاری پێشاندا به‌ڵام شتێكی كرداری نه‌خسته روو.
ئه‌لحه‌یات: باس له بوونی ئاڵۆزی ده‌كرێت له سه‌ودای چه‌كی روسیا بۆ به‌غدا؟
سه‌رۆك بارزانی: به‌ڵێ به‌هۆی سزاكانی خۆرئاوا له‌سه‌ر روسیا.
ئه‌لحه‌یات: ئه‌گه‌ر لێتبپرسم (داعش) چی یه به‌چی وه‌ڵام ده‌ده‌یه‌وه؟
سه‌رۆك بارزانی: (داعش) رێكخراوێكی توندڕه‌وه ده‌مارگیری ئایینی و ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی تێدا كۆبووه‌ته‌وه. به‌یه‌كگه‌یشتنی نێوان بیری جیهادی ته‌كفیری و شۆڤێنیه‌تی هه‌ندێ له عه‌ره‌به‌كانه. به‌یه‌كگه‌یشتنی ئه‌و دووانه ئه‌م رێكخراوه‌ی به بیره جیاواز‌و توندوتیژو ترسناك و به ره‌فتاره زبر و دڵره‌قه‌كانی به‌رهه‌م هێناوه. ئه‌مه له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی (داعش). به‌ڵام سنور به‌زاندنی رێكخراوه‌كه و به‌كارخستنی موماره‌سه‌كانی و كارتێكردنیان ئه‌مه بابه‌تگه‌لێكی تره.
ئه‌لحه‌یات: ئایا ده‌كرێت پێكه‌وه‌ژیانی هه‌رێم به‌رده‌وام بێت له‌گه‌ڵ بوونی هه‌میشه‌یی (داعش) له‌سه‌ر سنوره‌كانی؟
سه‌رۆك بارزانی: ئه‌مه زۆر سه‌خته, به‌ڵكو مه‌حاڵه. هیچ كه‌سێك ناتوانێ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه به یه‌كه‌وه بژێت كه ده‌كرێت بیانخه‌یته خانه‌ی دڕنده‌كانه‌وه, جیا له‌وه‌ی ئه‌وانه هه‌ر له بنه‌ره‌تدا باوه‌ڕیان به هیچ پێكه‌وه ژیانێك له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا نیه.
ئه‌لحه‌یات: رۆڵی به‌عسیه‌كان چی یه له نێو (داعش)دا؟
سه‌رۆك بارزانی: له‌سه‌ره‌تادا ئه‌وانه‌ی كه دژی پرۆسه‌ی سیاسی بوون له عێراق دوای كه‌وتنی سه‌دام حسێن گه‌یشتن به (داعش). ئێستا له‌و باوه‌ڕه‌دام كه (داعش) له ناوچه سوننیه‌كاندا خۆی سه‌پاندووه و رۆڵی به‌عسی و هاوشێوه‌كانی به‌رته‌سك كردوه‌ته‌وه.
ئه‌لحه‌یات: ئایا ژماره‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ره عێراقیانه‌ی پێشوو كه چوونه‌ته پاڵ رێكخراوی (داعش) زۆره؟
سه‌رۆك بارزانی: به‌ڵێ یه‌كجار زۆره. ئه‌وان ئێستا فه‌رمانده‌یی چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازییان به ده‌سته‌وه‌یه له ناو (داعش).
ئه‌لحه‌یات: ئایا ئه‌مه توانای (داعش) پیشان ده‌دات له چوونه ناو چه‌ند جه‌نگێكی هاوكات له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كه سه‌دان كیلۆمه‌تر له یه‌كیان جیاده‌كاته‌وه؟
سه‌رۆك بارزانی: رێكخراوی (داعش) به هێز و مه‌ترسیداره. ده‌مارگیری و شاره‌زایی و سامان و توندوتیژیه‌كی بێ سنوری هه‌یه. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی هه‌یه كه ئاماده‌ن خۆیان بته‌قێننه‌وه. شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه كه (داعش) به شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی له‌سه‌ر ده‌ستی كورد شكستی هینا.
ئه‌لحه‌یات: ئایا ده‌توانی بڵێی كه شكستی هێناوه؟
سه‌رۆك بارزانی: نزیكه بتوانم بڵێم به‌ڵێ یاخود له سه‌روبه‌ندی شكستدایه.
ئه‌لحه‌یات: هه‌ماهه‌نگی نێوانتان له‌گه‌ڵ سوپای عێراق له چ ئاستێكدایه؟
سه‌رۆك بارزانی: ئێستا دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێز دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی گرته ده‌ست بواری زیاتر بۆ هه‌ماهه‌نگی ره‌خساوه و ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه.
ئه‌لحه‌یات: ئایا فرۆكه‌ی جه‌نگی عێراقی پاڵپشتی پێشمه‌رگه ده‌كات؟
سه‌رۆك بارزانی: له راستیدا تا ئێستاش لاوازه, به‌ڵام هه‌ماهه‌نگی له نێوانماندا هه‌یه, بارودۆخی سوپای عێراقی ده‌زانین, ئه‌گه‌ر به‌ره‌و باشی چوو ئه‌وا هه‌ماهه‌نگیه‌كه ئاكامی باشتری ده‌بێت. ئێمه ئاماده‌ی هاوكارین.
ئه‌لحه‌یات: هه‌یه باس له‌وه ده‌كات كه جه‌نگی (داعش) چه‌ندین ساڵ ده‌خایه‌نێت؟
سه‌رۆك بارزانی: پێشبینی كردنی سه‌خته, دواتر روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی (داعش) ته‌نها له سه‌ر لایه‌نی سه‌ربازی كورتنابێته‌وه. روبه‌ڕووبونه‌وه‌كه پێویسته له چه‌ند به‌ره‌یه‌كه‌وه بێت, سه‌ربازی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و هزری. پاشان داعش ته‌نیا له عێراقدا بوونی نیه, هه‌روه‌ها له سوریا و میسر و لیبیا و لوبنانیش هه‌یه. تا رادده‌یه‌ك (داعش) شوێنی (قاعیده)ی گرتۆته‌وه.
ئه‌لحه‌یات: بۆچی(داعش) بۆ نمونه له موسڵ گه‌نجێك بۆ خۆی راده‌كێشێت؟
سه‌رۆك بارزانی: له‌وباوه‌ڕه‌دام لێره‌دا چه‌ند هۆكارێك هه‌یه. گه‌نجه‌كه هه‌لده‌خه‌ڵه‌تێنن و به‌ڵێنی به‌هه‌شت و حۆریه‌كانی پێده‌ده‌ن. پاشان كاریگه‌ری ناكۆكی مه‌زهه‌بی هه‌یه كه پاڵ به گه‌نجه‌كانه‌وه ده‌نێت (داعش) به سه‌رچاوه‌ی هێز و رزگاركه‌ر دابنێن. زۆر له شۆڤێنیه‌كان هه‌ن پشت ئه‌ستورن به (داعش) دژی كورد و وا خه‌یال ده‌كه‌ن كه رێكخراوه‌كه به سه‌ر كورددا زاڵ ده‌بێت و ناچاریان ده‌كه‌ن بیانگه‌ڕێننه‌وه بۆ شاخه‌كان, به‌مه‌ش چیرۆكی مادده‌ی 140 كۆتایی پێدێت كه باس له میكانیزمی چاره‌سه‌ری (ناوچه جێ ناكۆكه‌كان) ده‌كات به پێی ناوه باوه‌كه‌ی. له‌وانه‌یه له سوریا و میسر و لیبیا دا هۆكاری تر هه‌بن كه په‌یوه‌ندی به دۆخی سیاسی و پێكهاته‌ی ئه‌و وڵاتانه‌وه هه‌بێت.
ئه‌لحه‌یات: دیلی (داعش) هه‌ن لای ئێوه؟
سه‌رۆك بارزانی: به‌ڵێ.
ئه‌لحه‌یات: ئایا زانیاریتان لێ به ده‌ست هێناون له سه‌ر رێكخراوه‌كه؟
سه‌رۆك بارزانی: هه‌ڵبه‌ته. هه‌یانه هاوكاری ده‌كات و هه‌شیانه یه‌ك وشه نادركێنێت.
ئه‌لحه‌یات: هه‌یانه هاوكاری بكات؟
سه‌رۆك بارزانی: به‌ڵێ هه‌ندێكیان زانیاری باش به‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن.
ئه‌لحه‌یات: ئایا شانه‌ی نوستووتان دۆزیوه‌ته‌وه له كوردستان؟
سه‌رۆك بارزانی: ناتوانم به ره‌هایی بڵێم كه (داعش) بوونی نی یه, به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه شانه‌كان كه‌م و سنوردارن. دانانی بنكه‌ی جێگیر و هه‌میشه‌یی كارێكی زۆر زه‌حمه‌ته. له‌وانه‌یه كرداری دزه‌كردن رویدابێت به‌ڵام زیاتر زه‌حمه‌ت بووه له‌گه‌ڵ به‌دیاركه‌وتنی به‌ره‌كانی شه‌ڕ. به دڵنیاییه‌وه شانه‌ی نوستوو له كه‌ركووك هه‌ن كه پرۆسه‌كانی به‌زۆر به عه‌ره‌بكردنی به‌خۆوه بینیوه. به‌داخه‌وه هه‌بوو دڵخۆش بو بوو به سه‌ركه‌وتنه‌كانی (داعش) له سه‌ره‌تادا و بیریان چووبووه‌وه كه میوانی هه‌رێمی كوردستانن و چێژ له ئاساییش و خزمه‌تگوزاریه‌كانی وه‌رده‌گرن.
ئه‌لحه‌یات: ئایا پشتتان به كۆده‌نگیه‌كی كوردی به‌ستووه له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی (داعش)؟
سه‌رۆك بارزانی: به‌ڵێ له‌و باره‌وه كۆده‌نگی هه‌یه. یه‌كیه‌تیه‌كی نیشتیمانی هه‌یه كه له‌وه‌و پێش نه‌بووه. كورد یه‌كگرتوون به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌ترسیه.
ئه‌لحه‌یات: ئایا شه‌ڕكردن دژی (داعش) قورستره له شه‌ڕكردن دژی سه‌دام حسێن؟
سه‌رۆك بارزانی: به‌ڵێ قورستره, ئێمه ئێستا هێزێكی رێكخراوین روبه‌ڕووی چه‌ند كۆمه‌ڵێكی ناڕێكخراو بووینه‌ته‌وه. پاشان ئامرازه‌كانی شه‌ڕه‌كه جیاوازی هه‌یه. چه‌ند خولێكمان كرده‌وه بۆ گه‌نجانی تایبه‌تمه‌ند له ئه‌ندازیاری بۆرووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كرده‌كانی بۆمبڕێژی و مینه‌كان. پێشكه‌وتنێكی به‌رچاومان له‌م بواره‌دا تۆماركرد. دووباره ده‌یڵێمه‌وه (داعش) ئه‌فسانه‌یه‌ك نی یه تێكنه‌شكێندرێت, پێشمه‌رگه وێنه‌ی ئه‌و ئه‌فسانه‌یه‌ی شكاند كه بره‌وی پێ‌درابوو.
دوای سایكس بیكۆ
ئه‌لحه‌یات: زۆر ده‌بیستین كه سنوری سایكس-بیكۆ داڕماوه, رای تۆ چی یه؟
سه‌رۆك بارزانی: له راستیدا سنوری سایكس-بیكۆ هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا ده‌ستكرده.
ئه‌لحه‌یات: هه‌روه‌ها به‌عسیه‌كانیش هه‌ر ئه‌وه‌یان ده‌ووت؟
سه‌رۆك بارزانی: هه‌ر لایه‌نێك له روانگه و حساباتی خۆیه‌وه باسی لێوه ده‌كات. به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه سنورێكی ده‌ستكرده و سروشتی نیه. هه‌موو دابه‌شكردنێكی به زۆر ناكرێ تا هه‌تایه به‌رده‌وام بێت. سنوری نوێ ئه‌و سنوره‌یه كه به خوێن نه‌خشێنراوه له ناوچه‌كه‌دا له جیاتی سنوری سایكس-بیكۆ.
ئه‌لحه‌یات: مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه كه ناكرێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراقی پێشوو؟
سه‌رۆك بارزانی: پێویسته عێراقێكی نوێ دابڕێژرێته‌وه. عێراقی پێشوو سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. كوردستان بووه به په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ رۆڵه‌كانی پێكهاته‌كانی تر له مه‌سیحیه‌كان وتوركمانه‌كان و ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی كه سیاسه‌تی (داعش) و هاوشێوه‌كانی ره‌تده‌كه‌نه‌وه. گه‌ر راپرسیه‌ك ئه‌نجام بدرێت له‌وه‌یه هه‌ندێ له‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم نیشته‌جێن داوا بكه‌ن كه ببن به به‌شێك له هه‌رێم. هه‌رێم ئه‌مڕۆ ملیۆن و نیوێك ئاواره‌ی عێراقی له باوه‌ش گرتووه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای 250 هه‌زار ئاواره له سوریا.
ئه‌لحه‌یات: چۆن وه‌سفی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان شیعه و سوننه ده‌كه‌یت له عێراق؟
سه‌رۆك بارزانی: زۆر به داخه‌وه, هیواده‌خوازین كه باش بێت و ئه‌گه‌ر له تواناماندابوایه به‌شداری باشكردنی بكه‌ین ئه‌وا دوو دڵ نه‌ده‌بووین. گه‌ر راستیت ده‌وێ, ده‌ڵێم په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو پێكهاته‌ی شیعه و سوننه خراپه.
ئه‌لحه‌یات: ئه‌مریكا ئێستا چی ده‌وێت له عێراق؟
سه‌رۆك بارزانی: هیوادارم كه وه‌ڵامێكم بۆ ئه‌م پرسیاره لا بوایه و خۆزگه ئه‌و كه‌سه‌م ده‌ستده‌كه‌وت كه ئه‌م وه‌ڵامه‌ی له لا هه‌یه.
ئه‌لحه‌یات: ئێران چی ده‌وێت؟
سه‌رۆك بارزانی: ئێران ده‌یه‌وێت نفوزی هه‌ره گه‌وره‌ی له عێراق هه‌بێت و له‌و باوه‌ڕه‌شدام كه ئێستا ئه‌مه به‌ده‌ستبێنێت.
ئه‌لحه‌یات: توركیا چی ده‌وێت؟
سه‌رۆك بارزانی: هه‌روه‌ها توركیاش ده‌یه‌وێت نفوزی هه‌بێت له عێراق. به‌ڵام ئێران به وردبینیه‌كی زیاتر و خێراییه‌كی زیاتر هه‌ڵسووكه‌وتی كردووه.
ئه‌لحه‌یات: ئایا هیچ وڵاتی عه‌ره‌بی هه‌ن كه یارمه‌تی پێشكه‌ش كردبن؟
سه‌رۆك بارزانی: به‌ڵێ وڵاتی عه‌ره‌بی هه‌ن. سوپاسی ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌م. داوای لێبوردن ده‌كه‌م كه ناڕۆمه ناو ناوه‌كان له‌وانه‌یه هه‌بێت ئاره‌زووی ئه‌وه نه‌كات.
ئه‌لحه‌یات: ئایا ئه‌وه‌ی كه له موسڵ رویدا به‌راستی له ناكاو بوو؟
سه‌رۆك بارزانی: ماوه‌یه‌ك پێش هاتنه ناوه‌وه‌ی (داعش) بۆ شاره‌كه زانیاریمان پێگه‌یشت كه توندڕه‌وه‌كان بنكه داده‌مه‌زرێنن له ناوچه‌ی (الحچر) له باشوری خۆرئاوای موسڵ نزیك سنوری سوریا. چه‌ند په‌یامێكم بۆ مالیكی نارد له رێی به‌ڕێز عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم و له رێی دكتۆر رۆژ نوری شاوه‌یس (جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستا) و له رێی سه‌فیری ئه‌مریكی ئه‌و كات ستێڤ بیكرۆفت (كه ئێستا له قاهیره‌یه), پێم وتن پێی رابگه‌یێنن كه ئه‌و به ئه‌نباره‌وه سه‌رقاڵه و بایه‌خ به موسڵ نادات كه بووه‌ته مه‌یدانێكی كراوه. هه‌روه‌ها پێشنیارم كرد كه هه‌ڵبستین به ئه‌نجامدانی پرۆسه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ رێگرتن له ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی موسڵ و ده‌وروبه‌ری له لایه‌ن توندڕه‌وه‌كانه‌وه.
ئه‌لحه‌یات: ئه‌وه كه‌ی بوو؟
سه‌رۆك بارزانی: له كانونی یه‌كه‌م (دیسێمبه‌ر)ی 2013, واته حه‌وت مانگ پێش ئه‌وه‌ی موسڵ بكه‌وێته ده‌ستی (داعش). مالیكی گرنگی پێنه‌دا. به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیم پێوه‌كرد, پێموایه له سه‌ره‌تای 2014 بوو, پێمگوت: براكه‌م ئه‌بو ئیسرا بارودۆخه‌كه له موسڵ مه‌ترسیداره, با به پرۆسه‌یه‌كی هاوبه‌ش هه‌ڵبستین, من ناكرێ پێشمه‌رگه به ته‌نها بنێرم, بابه‌ته‌كه هه‌ستیاری له نێوان كورد و عه‌ره‌ب ده‌ورووژێنێت. دواتر هێزه‌كانی حكومه‌ت بونیان هه‌یه له ناوچه‌كه‌دا, فرقه‌ی دوو له سوپای عێراقی له‌وێ یه, هه‌روه‌ها فرقه‌یه‌ك له پۆلیسی ئیتیحادی وبه‌شه‌كانی تر هه‌ن. ئێمه ئاماده‌ین كه قورساییه گه‌وره‌كه هه‌ڵبگرین. به‌ڵام كرده‌كه ده‌بێت هاوبه‌ش بێت. وه‌ڵامی دامه‌وه: برام ئه‌بو مه‌سرور تۆ ئاگات له هه‌رێم بێت و نیگه‌رانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم مه‌به بارودۆخه‌كه له ژێر كۆنترۆل دایه.
بیستوومه كه مالیكی نكۆڵی له‌م په‌یوه‌ندیانه ده‌كات, كه‌سه‌كان زیندوون و ده‌تواندرێت پرسیاریان لێبكرێت.
ئه‌لحه‌یات: دوای ئه‌وه چی؟
سه‌رۆك بارزانی: رێكخراوی (داعش) په‌لی هاوێشت. له راستیدا رێكخراوه‌كه به خه‌ونیش نه‌یده‌دیت كه ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر موسڵ و پێشبینیشی نه‌كردبوو. زانیاریه‌كانمان ده‌ریده‌خه‌ن كه په‌یوه‌ندیان هه‌بووه له گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كانی به‌ندیخانه‌ی بادۆش (ئاماژه‌ی بۆ شوێنێك كرد له نه‌خشه‌كه‌دابه دووری ده كیلۆمه‌ترله خۆرئاوای موسڵ). ده‌یانویست به‌ندیه‌كانیان لێره‌وه رزگار بكه‌ن و سه‌ربازگه‌ی سوپاش سه‌رقاڵ بكه‌ن بۆ جێ به‌جێ كردنی ئه‌و كاره. له رابردوودا پێكدادان رویانده‌دا... مالیكی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی وشكانی و جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركانی بۆ پرۆسه‌كان نارد به‌و پێیه‌ی كه دوو ئه‌فسه‌ری لێهاتوون. (داعش) چه‌ند تۆپێكی به‌ره‌وڕووی سه‌ربازگه‌ی غه‌زلانی هاویشت بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی پڕۆسه‌ی رفاندنی به‌ندیه‌كانیان, ئه‌وه‌نده‌بوو ئه‌و دوو ئه‌فسه‌ره‌ی كه مالیكی ناردبوونی رایانكرد و فه‌رمانده‌ی فرقه‌ش پێیان گه‌یشت, حاله‌تی شكست په‌ره‌ی سه‌ند وه‌كو ئاگری ناو پوش سه‌ربازیش پاشه‌كشه‌ی كرد. له موسڵدا نیمچه هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ك هه‌بوو له نێوان هێزه نه‌یاره‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی و رق ئه‌ستور به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی مالیكی و سه‌ره‌ڕای شانه‌ی نوستوو و پاشماوه‌كانی به‌عس. سوپا هه‌لوه‌شایه‌وه و شاره‌كه به ته‌واوی له ده‌ستچوو و كرده‌كه درێژه‌ی كێشا.
ئه‌لحه‌یات: ئایا ته‌واو دڵنیایت كه (داعش) پێشبینی نه‌ده‌كرد موسڵ بكه‌وێته ده‌ستی؟
سه‌رۆك بارزانی: خه‌یاڵیان نه‌ده‌كرد, ئه‌مه باسێكی گه‌وره‌و قێزه‌ونه. سوپا به‌رگری نه‌كرد, گه‌وره ئه‌فسه‌ره‌كان په‌نایان برده به‌ر پێشمه‌رگه, رزگارمان كردن و له‌سه‌ر داوای خۆیان به‌ڕێمان كردنه‌وه بۆ به‌غدا, چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هه‌بوون هه‌ڵساین به پارێزگاری لێكردنیان هه‌ر وه‌كو له باشووری كه‌ركووك و ناوچه‌كانی نزیك به‌نداوی موسڵ, هی وا هه‌بوو سه‌رزه‌نشتی ده‌كردین كه هێزه‌كانمان چوونه‌ته ئه‌و ناوچانه, شتێكی سه‌یره, ئایا ئه‌وان پێیان باشتره بۆ (داعش) به جێی بهێڵین.
لێره‌دا شتێكی سه‌یر هه‌بوو, دوای كه‌وتنی موسڵ مالیكی و ئه‌وانه‌ی له ده‌وری بوون باسیان له تێوه‌گلانی ئێمه ده‌كرد له‌پلانێك بۆ كه‌وتنی موسڵ, به‌رده‌وامبوون له بوختان كردن تا ئاستی بانگه‌شه كردن بۆ هه‌بوونی ژوورێكی عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌ش له نێوان پێشمه‌رگه و (داعش) دا. سه‌یركه ده‌ریایه‌ك له بوختان و درۆیان هه‌ڵبه‌ستبوو بۆ داپۆشینی ئابڕووچوونه‌كه‌یان. دوای كه‌وتنی شاره‌كه وتیان هێزه‌كانتان بنێرن بۆ شاره‌كه, وتمان دواكه‌وتن, ناكرێت من ببم به هۆكاری ورووژاندنی جه‌نگێكی كوردی-عه‌ره‌بی. ئه‌گه‌ر مالیكی له كاتی گونجاو گوێی له ئێمه بگرتایه هه‌موو ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین رووی نه‌ده‌دا.
له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی روویدا حیزبه كوردیه‌كان كۆبوونه‌وه, وتمان چاودێری بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ین و له كاتی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌مان به‌رگری له سنوره‌كانمان ده‌كه‌ین. سوپاس بۆخوا دواتر بارودۆخه‌كه گۆڕاو حكومه‌تێكی نوێ هاته كایه‌وه و ده‌رفه‌تی هه‌مامه‌نگی هاته ئاراوه.
ئه‌لحه‌یات: بۆچی (داعش) ئه‌وه‌ی كرد كه كردی؟
سه‌رۆك بارزانی: به بڕوای من پاڵپێوه‌ندراوه و هه‌روه‌ها دوو ئه‌جێندا جێ به جێ ده‌كات: یه‌كه‌میان پاڵی پێوه‌ندراوه له پێناوی له قالبدانی دۆزی كورد دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتۆته قۆناغێكی زۆر پێشكه‌وتوو له بابه‌تی راپرسی و سه‌ربه‌خۆیی, من ده‌ڵێم كه نه (داعش) و نه گه‌وره‌تر له داعش ناتوانن شكست به ئیراده‌ی گه‌لی كورد و بژارده‌كانی بێنن. پرۆسه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه, ئه‌جێندای دووه‌م هی شۆڤێنیه عه‌ره‌به‌كانه كه به پاڵپشتی و خۆ به هێزكردن به (داعش) گوایه كه چاره‌نوسی ئه‌وه‌ی ناوده‌برێ به (ناوچه جێ ناكۆكوكان) یه‌كلایی بكه‌نه‌وه, به‌ڵام به هه‌ڵه داچووبوون له حساباته‌كانیان, چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان نه‌كردبوو كه پاڵپشتی ئه‌مریكی و ئه‌وروپی به‌و خێراییه‌یه, هه‌روه‌ها به باشی توانای خۆڕاگری پێشمه‌رگه و گه‌لی كوردیان هه‌ڵنه‌سه‌نگاندبوو.
ئه‌لحه‌یات: كاتێك حیزبه كوردیه‌كان وتیان به‌رگری له ناوچه‌كانمان ده‌كه‌ین, ئایا ئه‌مه (ناوچه جێ ناكۆكه‌كان) ده‌گرێته‌وه؟
سه‌رۆك بارزانی: رێگامان به (داعش) نه‌دا ده‌ست بگرێ به‌سه‌ر هه‌ندێ ناوچه وه‌كو كه‌ركووك و دووزخورماتوو و زوممار و شنگال له‌كاتی خۆیدا.
ئه‌لحه‌یات: قه‌باره‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئه‌وڕۆ پێشمه‌رگه به‌رگرییان لێ ده‌كات چه‌نده؟
سه‌رۆك بارزانی: زیاتر له 60 هه‌زار كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه.
ئه‌لحه‌یات: ناوچه‌یه‌كی گه‌وره‌یه؟
سه‌رۆك بارزانی: هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌ندیشه (به پێكه‌نینه‌وه).
ئه‌لحه‌یات: ئایا رۆلی عیزه‌ت دوری (جێگری پێشووی سه‌دام حسێن) به دیاركه‌وت له‌م شه‌ڕه‌دا؟
سه‌رۆك بارزانی: له سه‌ره‌تادا به‌عسیه‌كان هاوكاری (داعش)یان ده‌كرد به چاولێكه‌ری چه‌ند رێكخراوێكی سوننی دژ به پرۆسه‌ی سیاسی. ئێستا داعش به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو خۆی ده‌سه‌پێنێت له‌و ناوچانه‌ی كه داگیریان ده‌كات, له‌و باوه‌ڕه‌دانیم ئه‌وانی تر هیچ رۆلێكیان هه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (داعش) باوه‌ڕی نه به هاوپه‌یمان و نه به هاوبه‌ش نی یه, (داعش) به‌یعه‌ت پێدانی ده‌وێ.
ئه‌لحه‌یات: ئایا ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه كه ئامانجی لێدانی كورد به‌شێكی بنه‌ڕه‌تیه له به‌رنامه‌ی جوڵانی (داعش)؟
سه‌رۆك بارزانی: به‌ڵێ, ئه‌و هێرشه‌ی كوردی به ئامانج گرتووه گه‌وره و مه‌ترسیداره.
ئه‌لحه‌یات: ئایا جێگای سه‌رسوڕمان نیه دواتر تۆ چاوت نه‌كه‌وت به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی؟
سه‌رۆك بارزانی: له راستیدا من زۆر سه‌رقالی بارودۆخه‌كه و جه‌نگ و به‌ره‌كانی شه‌ڕم له كوردستان, ده‌رفه‌تێكم بۆ نه‌ڕه‌خساوه بۆ سه‌ردان كردنی به‌غدا هه‌روه‌ها ئه‌ویش سه‌رقاڵه. ئاره‌زوم ده‌كرد كه چاوپێكه‌وتنێك هه‌بێت چ له به‌غدا یاخود له هه‌ولێر. هیوادارم كه ئه‌مه له داهاتوودا رووبدات.
ئه‌لحه‌یات: چۆن پێشوازی ئه‌وه‌ت كرد كه به‌سه‌ر ئێزیدیه‌كاندا هات, ئایا بیری چاره‌نوسێكی هاوشێوه‌ت كردووه بۆ كورد به تێكڕایی؟
سه‌رۆك بارزانی: پێشوازی دیمه‌نه‌كانم به په‌رۆشی و تووڕه‌یی و نه‌خشه سازیه‌وه كرد, ئێزیدیه‌كان كوردی ره‌سه‌نن, ئایینیان جیاوازه. ئه‌و هه‌نگاوه‌ی (داعش)م بۆ كوشتنی كورد به دوور نه‌ده‌زانی, به‌ڵام به خه‌یالمدا نه‌هاتبوو هیچ گروپێك كه هه‌ر چه‌ندی دڕنده و تاوانباریش بێت, ژن بكات به كۆیله, ئه‌مه‌م پێشبینی نه‌كردبوو, بێگومان برینێك دروستبوو له نێوان ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانانه له لایه‌ك و له نێوان كورد له لایه‌كی تره‌وه كه تا هه‌تایه ساڕ‌ێژ نابێت, لێیان خۆشنابین و بێده‌نگ نابین له تاوانه‌كانیان.
ئه‌لحه‌یات: ئایا تاوانه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌كداره بیانیه‌كان ئه‌نجامدراون كه له ده‌ره‌وه هاتوون؟
سه‌رۆك بارزانی: له سه‌ر ده‌ستی چه‌كداره بیانیه‌كان و ئه‌و چه‌كداره خۆجێییانه‌ش كه به لایه‌نی كه‌مه‌وه رۆلی چاوساغیان بینیووه. ئه‌وان هه‌ڵاتوون له شانۆی تاوانه‌كان به‌ڵام ده‌یانناسین, به هیچ جۆره تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌كی ره‌مه‌كی هه‌ڵناستین. تۆمه‌تباران خۆیان له به‌رامبه‌ر ئه‌و دادگایانه ده‌بیننه‌وه كه هه‌موو مه‌رجه‌كانی دادپه‌روه‌ری تێدا فه‌راهه‌م ده‌بێت. ئه‌سته‌مه چاوپۆشی له هیچ یه‌كێك بكه‌ین كه به‌شداری له كۆیله‌كردنی ژن و كرده‌وه‌كانی ده‌ستدرێژیكردن كردبێت.
ئه‌لحه‌یات: ئایا رووداوه‌كانی ده‌ستدرێژی كردن راستی بوون؟
سه‌رۆك بارزانی: راستی بوون وله راستیش زیاتر .
ئه‌لحه‌یات: ئه‌ی به كۆیله كردنی ژنان؟
سه‌رۆك بارزانی: به‌ڵێ. بیر بكه‌وه له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌ندێ چه‌كدار هه‌ڵبكوتنه سه‌ر گوندێك و پیاوه‌كان بكوژن و ژنه‌كان بێنن و ده‌ستدرێژیان بكه‌نه سه‌ر و پاشان كۆیله كردنی ژنان رابگه‌یه‌نن, ئه‌مه قێزه‌ونه. له شه‌ڕدا ده‌كوژیت و ده‌كوژرێیت, به دیل ده‌گریت و به دیل ده‌گیرێیت. رێگام پێبده به راشكاوی بڵێم, له رابردوودا روبه‌ڕووی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفال و چه‌كی كیمیاوی و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان بووینه‌وه, هه‌موو ئه‌و تاوانانه كاریگه‌ریان كه‌متر بوو له بابه‌تی به كۆیله كردنی ژن و ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ریان.
ئه‌لحه‌یات: هه‌ستت به چی كرد كاتێك ئه‌م هه‌واڵانه‌ت پێ راگه‌یه‌ندرا؟
سه‌رۆك بارزانی: خه‌ریك بوو كه دڵم بته‌قێته‌وه.
ئه‌لحه‌یات: چیت بڕیاردا؟
سه‌رۆك بارزانی: بڕیاری رۆیشتنم دا بۆ شه‌ڕ له دژی (داعش) تا كۆتایی و به بێ نه‌رمی نواندن, به‌ڵگه‌ش من ئه‌مڕۆ له به‌ره‌كانی جه‌نگ پێشوازیم له تۆ كرد نه‌ك له هه‌ولێر. ئه‌وه جه‌نگێكی چاره‌نوس سازه, ئه‌وان ده‌یانه‌وێت كورد له‌ناوببه‌ن.
ئه‌لحه‌یات: ئایا شاره‌زایانی ئێرانی له كوردستاندا بوونیان هه‌یه؟
سه‌رۆك بارزانی: نه‌خێر. ژماره‌یه‌ك له شاره‌زا و راهێنه‌ری رۆژئاوایی و ئه‌فسه‌رانی هه‌ماهه‌نگی له هێزه‌كانی ئاسمانیمان لا هه‌یه.
ئه‌لحه‌یات: گرنگترین ئه‌وشه‌ڕه‌ی كه پێشمه‌رگه چووبێته ناوی كامه‌یه؟
سه‌رۆك بارزانی: له لایه‌نی مه‌عنه‌ویه‌وه شه‌ڕی چیای شه‌نگال, له لایه‌نی سه‌ربازیشه‌وه شه‌ڕی كه‌سكێ.
ئه‌لحه‌یات:ئایا شه‌ڕی كه‌سكێ سه‌خت بوو؟
سه‌رۆك بارزانی: زۆر. (داعش) به‌رگریه‌كی دڕندانه‌ی له‌وێ پیشاندا له‌و ناوچه‌یه‌ی كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی رێگای نێوان موسڵ و ته‌له‌عفه‌ر, پێشمه‌رگه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به ده‌ستهێنایه‌وه دوای چه‌ند شه‌ڕێكی ده‌سته‌ویه‌خه له سێ به‌ره‌وه, به‌ره‌ی رۆژئاوای روباری دیجله و به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵاتی دیجله و به‌ره‌ی حه‌سه‌ن جه‌لاد, شه‌ڕه‌كه كۆتایی هات به داخستنی رێگای نێوان موسڵ و ته‌له‌عفه‌ر و ئازاد كردنی باشوری به‌نداوی موسڵ تاكو رووباری دیجله, (داعش) به چڕی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕیژكراو و كه‌سانی خۆكوژی به‌كار هێنا.
ئه‌لحه‌یات: رووبه‌ری ئه‌و ناوچانه‌ی كه پێشمه‌رگه ئازادی كردون له میانه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌دا به چه‌ند مه‌زه‌نده ده‌كرێت؟
سه‌رۆك بارزانی: ناتوانم ژماره‌یه‌كی زۆر وردت پێ بده‌م به‌ڵام به نزیكه‌ی 17 هه‌زار كیلۆمه‌تری چوارگۆشه ده‌بێت.
ئه‌لحه‌یات: چۆن ده‌كرێت له‌م جه‌نگه ده‌ربچن؟
سه‌رۆك بارزانی: به شكاندنی پشتی (داعش) له شه‌ڕی سه‌ربازی و ئاساییشی و سیاسی و ئابووری و هزری, سه‌یری ئه‌فغانستان كه, سوپا گه‌وره و به‌هێز و پێشكه‌وتووه‌كان ئه‌وه 14 ساڵه ده‌جه‌نگن, ئه‌وه‌تا ئه‌زموونی جه‌زائیر, له‌وباوه‌ڕه‌دانیم ئه‌وه به خێرایی كۆتایی پێ بێت, به‌ڵام ده‌توانم بڵێم كه كۆنترۆل كردنی (داعش) بۆ به‌ره ئاشكراكانی شه‌ڕ زۆر به‌رده‌وام نابێت, به‌ڵام قسه‌كردن له‌سه‌ر كۆتایی پێهێنانی (داعش) به یه‌كجاری ئه‌وا من خۆم ده‌بوێرم له پێشبینی كردنی ئه‌م بابه‌ته‌وه.
ئه‌لحه‌یات: ئه‌گه‌ر هێزێكی سه‌ربازی گونجاوت پێ بدرێت, ئایا ده‌توانی شه‌ڕه‌كه یه‌كلایی بكه‌یته‌وه دژی (داعش)؟
سه‌رۆك بارزانی: له رووی سه‌ربازیه‌وه ئه‌گه‌ر چه‌كی قورس و پێشكه‌وتوو به ده‌ست بێنین ئه‌وا به خێراییه‌كی له رادده‌به‌ده‌ر شه‌ڕه‌كه یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌لحه‌یات: له كوێ ده‌توانن ئه‌و چه‌كه به ده‌ست بێنن؟
سه‌رۆك بارزانی: له عێراق و له رێگای عێڕاقه‌وه یاخود راسته‌وخۆ, گه‌ر له ئێمه‌یان بوێ كه رۆلێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بگێڕین له شه‌ڕ دژی (داعش) ئه‌وه پێویسته چه‌كی گونجاومان هه‌بێت.
ئه‌لحه‌یات: ئه‌و چه‌كانه چین؟
سه‌رۆك بارزانی: تانك و فرۆكه و هه‌لیكۆپته‌ری جه‌نگی, هه‌ندێ جار هه‌لیكۆپته‌ر كارایی زیاتره له فرۆكه جه‌نگیه‌كان له‌و جۆره جه‌نگانه‌دا, هه‌روه‌ها تانكه‌كانیش گرنگن و له گه‌ڵیشیاندا زرێپۆشی گوێزه‌ره‌وه بۆ سه‌ربازه‌كان.
ئه‌لحه‌یات: به دوور ده‌زانرێت كه به‌غدا رازی بێت ئه‌و جۆره چه‌كانه‌ت پێ بدات, به تایبه‌تی دوای وته‌كه‌ت, (سنور به خوێن ده‌نه‌خشێنرێت)؟
سه‌رۆك بارزانی: رێگام پێ بده بابه‌تی سنور روون بكه‌مه‌وه, با واقیعی بین, سنووری نوێ هه‌ندێ جار به خوێن دیاری ده‌كرێت له نێوان وڵاتاندا وهه‌ندێ جاریش له ناوه‌خۆی وڵاتاندا. ئه‌مه سنوری كۆمه‌ڵه‌كان و سه‌رده‌مه‌كان و ترسه‌كان و گه‌ره‌نتیه‌كان و روانگه‌كانه, ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه زۆربه‌ی وڵاتان تێیدا ده‌ژیێن قه‌یرانی پێكهاته و ناسنامه‌كانه, سه‌یری ئه‌وه بكه كه له یه‌مه‌ن رووده‌دات هه‌روه‌ها سه‌یری ئه‌وه بكه كه له سوریا رووده‌دات, وڵاتی تر هه‌یه كه له كێشه‌ی تایفی و لایه‌نداریدا ده‌ژیێت وه‌كو لیبیا, ئه‌و هاوكێشانه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك به‌رده‌وامیان هه‌بوو كه له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه له‌دایك بوبوون به تووندی هه‌ڵته‌كاون.
ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ پرسیاره‌كه, ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراقی ره‌زامه‌ندی نه‌نوێنێ له سه‌ر پێشكه‌شكردنی ئه‌و چه‌كانه ئه‌وا هه‌موو رووداوێك قسه‌ی خۆی هه‌یه. ئێستا عێراق ئیمكاناتی له به‌رده‌ستدا نی یه, ئه‌گه‌ر ئیمكاناتی بۆ ده‌سته به‌ر بوو ئه‌وا پێویسته ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری ریككه‌وتووین جێ به‌جێ ی بكات, واته به‌شێك له‌و تفاقه سه‌ربازیه‌ی به‌غدا به ده‌ستی دێنێت بۆ پێشمه‌رگه بێت, رازی نابین ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مالیكی رویدا دووباره ببێته‌وه كه‌ده‌ستی گرتبوو به سه‌ر هه‌موو به‌شی ئێمه له‌چه‌ك و تفاق, له‌وه به‌دواوه له سه‌ر ئه‌مه بێده‌نگ نابین, پێویسته كه به‌شی خۆمان به ده‌ستبێنین, ئه‌گه‌ر عێراق 300 تانكی به ده‌ست گه‌یشت پێویسته به‌شی خۆمانی لێوه‌ربگرین.
ئه‌لحه‌یات: هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر فرۆكه‌ی هه‌لیكۆپته‌ریشی به‌ده‌ستهێنا؟
سه‌رۆك بارزانی: به‌ڵێ. هه‌تا پێشمه‌رگه به‌شێك بێت له سیسته‌می به‌رگری عێراقی, بۆچی جیا بكرێته‌وه؟
ئه‌لحه‌یات: ئایا ده‌ركردنی (داعش) سه‌خته ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌ركه‌وتووبوو له گه‌یشتن به چیاكانی كوردستان؟
سه‌رۆك بارزانی: به‌دڵنیاییه‌وه كاریگه‌ری ده‌بێت له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بونیادمان ناوه له ئارامی و ئابوریه‌وه, به‌ڵام (داعش) بێت و خۆی بگرێت له كوردستان, ئه‌مه مه‌حاڵه. له سه‌رده‌می زه‌ینه‌فۆنه‌وه هیچ داگیركه‌رێك نه‌یتوانیوه خۆی بگرێت له كوردستان, نه به‌عس توانی و نه سه‌رده‌می پاشایه‌تی و نه عوسمانیه‌كان و نه عه‌باسیه‌كان ونه ئه‌مه‌وییه‌كان, نه كه‌س توانی و نه كه‌سیش ده‌توانێت, ئه‌وه له لایه‌نی له‌خۆباییبوونه‌وه ناڵێم به‌ڵكو به پشت به‌ستن به ئه‌زموونه‌وه, ته‌نیا كورد ده‌توانێت له كوردستان خۆی رابگرێت.
من نكۆڵی ناكه‌م ئه‌وه‌ی روویدا له مانگه‌كانی رابردوودا كاریگه‌ری كرد له بارودۆخی ئابوری و گه‌شه‌پێدان و بارودۆخی بژێوی. هیچ داگیركه‌رێك خۆی ناگرێت له كوردستان مه‌گه‌ر گه‌لی كورد له‌ناوبچێت, ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه.
ئه‌لحه‌یات: له چاوپێكه‌وتنه‌كانی رابردووتدا دڵخۆش بووی به ئارامی و نیشانه‌كانی گه‌شه كردن, ئایا پێشبینی گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی شه‌ڕه‌كان ده‌كرد؟
سه‌رۆك بارزانی: هه‌ستێكی دوو لایه‌نه‌یه, هه‌میشه ئاماده‌ییم هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ ئه‌گه‌ر هه‌ستم كرد كه مه‌ترسیه‌كه چاو له كورد ببڕێت. ئه‌مه‌یان بڕیاری منه و ئه‌ركی سه‌رشانمه, به‌ڵام من هیوام ده‌خواست كه نه‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ رۆژگاری شه‌ڕ چونكه گه‌لی ئێمه تاقی كردۆته‌وه‌و نرخه‌كه‌شی ده‌زانین, هه‌روه‌ها به ئه‌مانه‌ته‌وه ده‌یڵێم من كۆششێكی یه‌كجار زۆرم كرد كه نه‌گه‌ینه ئه‌م بارودۆخه, به‌داخه‌وه كه هه‌یه گوێ ناگرێ. ئێمه چه‌ندین ده‌یه له كاره‌ساتدا ژیاوین, حه‌زی ئێمه ئه‌وه بوو كه دۆخی ژیانی خه‌ڵك باش بكه‌ین و هه‌روه‌ها ئابووریه‌كه‌مان بونیاد بنێینه‌وه و هاوكار بین له‌گه‌ڵ دراوسێكانمان و ببین به خاڵی به یه‌كگه‌یشتن و بووژانه‌وه, به‌ڵام وا دیاره كه دوژمنان ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت دیلی نیه‌ته خراپه‌كانیانن پێویسته به‌رپه‌رچیان بدرێته‌وه.
ئه‌لحه‌یات: ئایا گه‌ڕایته‌وه بۆ گێڕانی ڕۆڵی جه‌نه‌رال؟
سه‌رۆك بارزانی: (به پێكه‌نینه‌وه) من جه‌نه‌رال نیم, من سه‌ربازێكم له پێشمه‌رگه.
ئه‌لحه‌یات: به‌ڵام كاته‌كانت له نێوان به‌ره‌كانی شه‌ڕ و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سه سه‌ربازییه‌كاندا به‌سه‌رده‌به‌یت؟
سه‌رۆك بارزانی: سه‌رۆكی هه‌رێم فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه, ئه‌مه پێگه‌ی منه و ئه‌ركی منه, هه‌روه‌ها به پێی ئه‌زموونی رابردووم شتێك له شاره‌زاییم لا هه‌یه, له‌به‌ر ئه‌مه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی میحوه‌ره‌كان و گه‌وره ئه‌فسه‌ره‌كان كۆده‌بمه‌وه, چاودێری بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ین و پلان داده‌نێین و لای ده‌به‌ین و هه‌مواری ده‌كه‌ینه‌وه و زیادی ده‌كه‌ین, پاشان ده‌چینه قۆناغی جێ به‌جێ كردن, بۆ ئه‌مانه‌تیش فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه راهێنان و رێكخستن و شاره‌زایی و ئاماده‌یی بێ سنوریان هه‌یه بۆ قوربانی دان.
ئه‌لحه‌یات: ئایا ئێستا سوودمه‌ند ده‌بن له شاره‌زاییه بیانیه‌كان؟
سه‌رۆك بارزانی: به‌ڵێ هه‌ندێ شاره‌زا و راوێژكاری وڵاتانی جیا جیا هه‌ن, هه‌ندێ جار رای سوود به‌خش پێشكه‌ش ده‌كه‌ن, هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگیه‌كی باش هه‌یه له‌گه‌ڵ هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانان. لێره‌دا بابه‌تێكی گرنگ هه‌یه, تاكو ئه‌م ساته هیچ ئامانجێكی مه‌ده‌نی روبه‌ڕووی بۆردومان نه‌بۆته‌وه, هه‌رچه‌نده كه هه‌ڵه‌ش رووده‌ده‌ن له شه‌ڕه‌كاندا. هاوپه‌یمانان زۆر به وردی هه‌ڵمه‌ته‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به توندی خۆیان به‌دوور ده‌گرن تاكو هیچ زیانێك له ریزی مه‌ده‌نیه‌كاندا نه‌كه‌وێته‌وه, زۆر جار خۆیان به دوور ده‌گرن له لێدانی (داعش) ئه‌گه‌ر خۆیان له ناو مه‌ده‌نیه‌كان قاییم كردبێت.
ئه‌لحه‌یات: ئایا ده‌توانیت كه له یه‌ك كاتدا ببیته هاوڕێ ی جۆ بایدن و قاسم سلێمانی؟
سه‌رۆك بارزانی: من كێشه‌ی گه‌لی خۆم هه‌یه, هه‌روه‌ها هاوڕێیه‌تی من له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا له ژێر رۆشناییی هه‌ڵوێسته‌كانیان ده‌رباره‌ی ئه‌و كێشه‌یه بونیاد ده‌نرێت, ئه‌مانه بابه‌تی كه‌سی نین به هیچ شێوه‌یه‌ك, من كێشه‌ی گه‌له‌كه‌م لا گرنگه و نابم به به‌شێك له كێشه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران یاخود كێشه‌ی ئێران له گه‌ڵ ئه‌مریكا, من له شه‌ڕێكی چاره‌نووس سازدام له‌گه‌ڵ دوژمنێكی دڕنده كه ناوی (داعش)ـه, ئه‌گه‌ر بایدن یاخود سلێمانی هاوكاری كردم پێویسته سوپاسی بكه‌م.
ئه‌لحه‌یات: ئایا ئیسرائیلیه‌كان هیچ هاوكارییه‌كیان پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستان كردووه؟
سه‌رۆك بارزانی: نه ئه‌وان پێشكه‌شیان كردووه و نه ئێمه‌ش داوامان كردووه, شتێكی له‌و جۆره روینه‌داوه, گه‌ر شتێكی له‌و جۆره هه‌بوایه ئه‌وا گوێ بیستی موزایه‌ده‌كان ده‌بووم, به تایبه‌تی له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی كه به نهێنی په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن به ئیسرائیل و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به ئاشكرا په‌یوه‌ندی هه‌یه. ئه‌م بابه‌ته هه‌رگیز نه‌خراوه‌ته به‌رباس.
ئه‌لحه‌یات: ژماره‌ی كوژراوانی (داعش) له شه‌ڕه‌كان له گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا به چه‌ند مه‌زه‌نده ده‌كرێت؟
سه‌رۆك بارزانی: پێموایه كه له سێ هه‌زار كوژراو كه‌متر نی یه, له‌وانه‌یه زیاتریش.
ئه‌لحه‌یات: چۆن ئه‌و شه‌ڕانه‌ی سوپای عێراق هه‌ڵده‌سه‌نگێنی كه پێی هه‌ستاوه دژی (داعش)؟
سه‌رۆك بارزانی: به داخه‌وه سوپا زیانێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت له ئه‌نبار چونكه مالیكی به بێ پلانی جددی و پێشوه‌خت به‌ڕێی كرد بۆ شه‌ڕه‌كان, رووداوه‌كان زانراون, چه‌ندین فرقه روبه‌ڕووی تیاچوون بوونه‌وه و كه‌وتنه داوی تیرۆرستانه‌وه, چه‌ندین پۆل هێرشیان كرایه سه‌ر و زیانی گه‌وره‌یان پێگه‌یه‌ندرا, سوپای عێراقی روبه‌ڕووی كاره‌سات بووه‌وه, شه‌ش فرقه‌ی سه‌ربازی روخان له كاتی هاتنه ناوه‌وه‌ی (داعش) بۆ موسڵ و په‌لهاوێشتنی له‌وێدا.
ئه‌لحه‌یات: ده‌گوترێت كه چوار فرقه بوون؟
سه‌رۆك بارزانی: نه‌خێر, شه‌ش بوون, فرقه‌ی دوو و سێ و چوار و پێنج و فیرقه‌ی پۆلیسی ئیتتیحادی و شه‌شه‌مه‌كه‌م ئێستا له یاد نیه. بێگومان ئه‌و سوپایه‌ی كه ئه‌مریكا راهێنانی پێكردبوو و ملیاره‌ها دۆلاری لێ خه‌رج كردبوو رووخا, كۆششی چه‌ندین ساڵ له ماوه‌ی 24 كاژێردا كۆتایی پێهات, پێموایه دوو فرقه مانه‌وه بۆ پاراستنی به‌غدا, له راستیدا ته‌واوی پرۆسه سه‌ربازییه‌كان (حه‌شدی شه‌عبی) پێی هه‌ستا, واته میلیشیا پاڵپشته‌كان.
ئه‌لحه‌یات: به‌ڵام به‌شداری (حه‌شدی شه‌عبی) چه‌ند گومانێكی خسته روو, تۆمه‌تبار كرا به ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی پاكتاوی مه‌زهه‌بی له دیاله و ناوچه‌كانی تر؟
سه‌رۆك بارزانی: لێره‌داچه‌ند كێشه‌یه‌ك هه‌یه, به‌ڵام سوپای عێراقی تاكو ئیستا توانای نییه كه به‌ته‌نها بجوڵێ, پێویستی به دووباره بونیادنانه‌وه و رێكخستنه‌وه هه‌یه, له پرۆسه‌كانی ئێستادا چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی بچوكی سوپا به‌شداری ده‌كات له پاڵ (حه‌شدی شه‌عبی).
ئه‌لحه‌یات: به رای تۆ كێ به‌غدای له كه‌وتن رزگار كرد, بانگه‌وازه‌كه‌ی ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی؟
سه‌رۆك بارزانی: بێگومان كاریگه‌ریێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو, سوپا له‌سه‌ر لێواری تیاچوون بوو به ته‌واوه‌تی, بانگه‌وازی به‌ڕێز سیستانی رۆلێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو, دواتر ئێرانیه‌كان پاڵپشتیه‌كی گه‌وره وخێرا هه‌روه‌ها شاره‌زا و راوێژكاری بۆ سوپای عێراقی و حه‌شدی شه‌عبی پێشكه‌ش كرد, زانیاریم نی یه له هاتنی یه‌كه جه‌نگیه‌كان.
به‌ره‌و داڕشتنه‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ عێڕاق
ئه‌لحه‌یات: بۆچوونێك هه‌یه كه كورد ده‌یه‌وێت تا دوا شت كه بتوانێ له عێراق وه‌ریبگرێت, وه‌ك ئاماده‌كاریه‌ك بۆ به‌جێهێشتنی عێراق؟
سه‌رۆك بارزانی: ئه‌گه‌ر بڕیاری جێهێشتن درا ئه‌وا یه‌كه‌م لایه‌ن كه قسه‌ی له گه‌ڵ بكه‌ین عێراقه هه‌روه‌ها ئه‌مه پێویسته به له‌یه‌كگه‌یشتن بێت له گه‌ڵ عێراق.
ئه‌لحه‌یات: ته‌ڵاقی مه‌خمه‌لی له‌م به‌شه‌ی جیهاندا بوونی یه؟
سه‌رۆك بارزانی: دونیا گۆڕاوه و هه‌موو شتێك مومكینه, بۆ فیڵ له خۆمان بكه‌ین؟ عێراق به شێوه‌یه‌كی كرداری دابه‌ش بووه و ئه‌ركی سه‌رشانیشه: یا ئه‌وه‌تا بگه‌ڕێین به دوای داڕشتنه‌وه‌یه‌كی نوێ كه پێكه‌وه‌ژیان تێیدا ئاره‌زوومه‌ندانه بێت و له‌سه‌ر بنه‌مای دان پێدانانی ئه‌وی تر و یه‌كسانی بێت, یا ئه‌وه‌تا به‌رده‌وام بین له نكۆڵی كردنی راستیه‌كان له‌وه‌ی كه عێراق به كرداری دابه‌ش بووه. ئێمه نه‌رمیمان نواندوه و نه‌رمیش ده‌نوێنین بۆ له‌یه‌كگه‌یشتن له گه‌ڵ حكومه‌تی نوێ له به‌غدا, به‌ڵام ناكرێ تا هه‌تایه چاوه‌ڕێ بكه‌ین, پێویسته كۆڵه‌گه‌كانی سه‌قامگیری دابڕ‌ێژین و روو بكه‌ینه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی گه‌شه پێدان و خوێندن و بووژانه‌وه, ناكرێت ببینه دیلی ئه‌و ناكۆكیانه‌ی كه كۆتاییان نایه‌ت.
ئه‌لحه‌یات: ئایا ده‌كرێت عێراق به یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه دوای ئه‌و رووخانه گه‌وره‌یه؟
سه‌رۆك بارزانی: بابه‌ته‌كه ئاسان نی یه, به‌ڵام, لێره‌دا توانا هه‌یه ئه‌گه‌ر هاتوو داڕشتنه‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ بارودۆخی عێراق كرا, عێراق پێویستی به دارشتنه‌وه‌یه‌كی نوێ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه.
ئه‌لحه‌یات: گوێ بیست بووم له به‌غدا كه عه‌ره‌بی سوننه زه‌ره‌رمه‌ندی هه‌ره گه‌وره‌ن له‌و شه‌ڕه‌ی كه ئێستا به‌ڕێوه‌ده‌چێت له ناوچه‌كانیان, له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه جه‌نگ له گه‌ڵ خۆی ده‌یهێنێت له شه‌ڕ و ده‌ربه‌ده‌ری و زه‌ره‌ر و زیان؟
سه‌رۆك بارزانی: به‌ڵێ. به‌راشكاوی, زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره له‌و شه‌ڕه‌دا عه‌ره‌بی سوننه‌ن له (عێڕاق). هه‌موو شه‌ڕه‌كان له ناوچه‌كانی ئه‌وان به‌ڕێوه‌ده‌چن, ناوچه‌یه‌كی زۆر وێران بوون, ئه‌وان زه‌ره‌رمه‌ندی هه‌ره گه‌وره‌ن به‌دڵنیاییه‌وه, له‌به‌ر ئه‌وه پێویست ده‌كات كه په‌له بكه‌ن بۆ یه‌كگرتن و بریارێكی راشكاوانه بده‌ن كه رێ نه‌ده‌ن ناوچه‌ی داڵده‌ده‌ر هه‌بێت بۆ تیرۆرستان به هه‌ر نرخێك بێت.
له راستیدا چه‌ند سیاسیه‌ك له عه‌ره‌بی سوننه هه‌ڵه‌یان كرد دوای كه‌وتنی سه‌دام كه له دژی پرۆسه‌ی سیاسی وه‌ستانه‌وه. ئێستا (داعش) دێت و زیاتر له سوننه ده‌كوژێت وه‌ك له‌وانی تر بكوژێت, له‌و باوه‌ڕه‌دام زیاتر له سوننه‌ی كوشتبێت وه‌ك له‌وه‌ی له شیعه و كوردی كوشتبێت, له سێداره‌دانی به كۆمه‌ڵی له رومادی و موسڵ ئه‌نجامداوه هه‌روه‌ها له سوریا.
ئه‌لحه‌یات: به چی ئامۆژگاری عه‌ره‌بی سوننه ده‌كه‌یت له عێڕاق؟
سه‌رۆك بارزانی: به‌وه‌ی كه واقعی بن و به هاوبه‌شی رازی بن و تێبكۆشن بۆ هاوبه‌شیی راسته‌قینه و هه‌روه‌ها شه‌ڕه‌كه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه له گه‌ڵ تیرۆردا بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری بكه‌ن له سیسته‌مێك كه پشت ببه‌ستێت به به‌رژه‌وه‌ندی دوولایه‌نه و قبول كردنی ئه‌وانی تر, من هه‌ڵه‌كانی قۆناغی رابردوو ناخه‌مه پاڵ یه‌ك لایه‌ن. هه‌روه‌ها رای من له سه‌ر كابینه‌كانی حكومه‌تی مالیكی و سیاسه‌ته‌كانی زانراوه, مه‌ترسی سوننه له تاقمێكیانه‌وه دێت كه تا ئێستاش خوێندنه‌وه‌ی پێشوه‌چوونه‌كان و هاوسه‌نگیه‌كانی هێز و پێداویستیه‌كانی پێكه‌وه‌ژیان و سه‌قامگیری ره‌تده‌كه‌نه‌وه. سه‌یركه ئێستاش تاقمێك هه‌یه نكۆڵی له ساده‌ترین مافه‌كانی كورد ده‌كات, ئه‌م شۆڤێنیه‌ته بكوژه. پێویسته دیدگایه‌كی كاملیان هه‌بێت به ته‌واوه‌تی و به شێوه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه له ته‌كفیریه‌كان و تیرۆرستان دووریان بخاته‌وه, هه‌روه‌ها پێویسته سه‌ركردایه‌تیه‌كی یه‌كگرتوویان هه‌بێت كه گوزارشت له بۆچوونه‌كانیان بكات. پێشتر و چه‌ندین ساڵیشه به‌مه‌وه ئامۆژگاریمان كردوون.
زۆر به داخه‌وه ده‌یڵێم ئێمه روبه‌ڕووی چه‌ند پرۆسه‌یه‌كی سته‌م و خیانه‌تی زۆر گه‌وره بووینه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ندێ له عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كانه‌وه كه ئێمه به هاوپه‌یمان به‌ڵكو به برامان داده‌نان و هاوڕێیه‌تیه‌كی كۆنمان له گه‌ڵیاندا هه‌بوو, به داخه‌وه هه‌ندێ رۆڵه‌ی ئه‌و عه‌شیره‌تانه بوون به چاوساغی (داعش)و له دواوه لێیانداین, هه‌ڵبه‌ته هه‌رگیز نكۆڵی ناكه‌م له بوونی خه‌لكانی باش و ئه‌و عه‌شیره‌تانه‌ی كه پارێزگاریان له به‌هاكانی دۆستایه‌تی و پێكه‌وه ژیان كردووه, به‌ڵام, هه‌یانبوو كه بڕوای وابوو سه‌رده‌می (داعش) به‌رده‌وام ده‌بێ و ئه‌و تاوانانه‌یان ئه‌نجامدا كه ئه‌نجامیاندا.
كۆبانێ و وه‌لید موعه‌للیم
ئه‌لحه‌یات: ئایا رژیمی سوریا هیچ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌كی پێشكه‌ش كردن له دژی (داعش)؟
سه‌رۆك بارزانی: نه‌خێر.
ئه‌لحه‌یات: ئایا هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك هه‌یه له گه‌ڵیاندا؟
سه‌رۆك بارزانی: نه‌خێر. لێدوانێكم بۆ گوازرایه‌وه كه گوایه وه‌زیری ده‌ره‌وه وه‌لید موعه‌للیم ده‌ڵێت ئه‌وان پاڵپشتی هه‌ندێ لایه‌ن ده‌كه‌ن له كۆبانێ بۆ شكاندنی شكۆی مسعود بارزانی, ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی گواستراوه‌ته‌وه راست و دروست بێت ئه‌وا وه‌ڵامی من بۆ ئه‌و ئه‌وه‌یه كه ئه‌و زۆر بچوكتره له‌وه‌ی بتوانێ شكۆی مسعود بارزانی بشكێنێت.
ئه‌لحه‌یات: چیرۆكی كۆبانێ (عین العرب) ئاڵۆزه له رووی پێگه و هه‌روه‌ها ده‌ورووبه‌ره‌كه‌یه‌وه؟
سه‌رۆك بارزانی: ئه‌مه‌یان به‌ڕاستی چیرۆكێكی ئاڵۆزه, ئازاربه‌خشه, جوانه, هه‌روه‌ها غه‌م به‌خش و دڵخۆشكه‌ریشه, كۆبانێ شارێكی كوردیه به ته‌واوه‌تی. ناوه‌كه‌یان گۆڕیوه و كردوویانه‌ته عین العرب, ده‌یانه‌وێ سیمای كوردایه‌تی لێبسه‌ننه‌وه, ئه‌مه چ جۆره شۆڤێنیه‌كه؟ كۆبانێ نزیكه‌ی 300كیلۆمه‌تر له سنوری ئێمه‌وه دووره, ئه‌مه‌ش هه‌روه‌كو سه‌ری شنگال ناوچه‌یه‌كی دابڕاوه, ئه‌وه‌تا ناوچه‌ی قامشلی و حه‌سه‌كه, به‌ڵام ئه‌و به‌عه‌ره‌ب كردنه‌ی ئه‌نجامدراوه كۆبانێ ی لێیان دابڕیووه هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی كه له ناوچه‌ی عفرینی دابڕیووه. كاتێ كۆبانێ روبه‌ڕووی هێرشی دڕندانه‌ی (داعش) بووه‌وه ئازارمان چه‌شت به‌لام هیچ چاره‌یه‌كمان له ده‌ست نه‌ده‌هات و نه‌مانده‌توانی پێی بگه‌ین له وشكانیه‌وه, هه‌روه‌ها ئه‌و توانایه‌شمان نه‌بوو كه له ئاسمانه‌وه پێی بگه‌ین, هه‌موو رێگایه‌ك داخراوبوو له به‌رده‌مماندا و ئێمه‌ش بانگه‌وازی فریاكه‌وتنمان پێده‌گه‌یشت.
چه‌ند په‌یوه‌ندیه‌كمان ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ دۆسته ئه‌مریكیه‌كانمان, ئه‌مریكیه‌كان هه‌ڵسان به پرۆسه‌ی دابه‌زاندنی ئه‌و یارمه‌تیانه‌ی پێشكه‌شمان كردبوون له رێگای ئاسمانه‌وه, دوای ئه‌وه په‌یوه‌ندیه‌ك به‌ڕێوه‌چوو له نێوان من و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیری, پرسیاری لێكردم: ئایا ده‌توانن چه‌ند هێزێكی پێشمه‌رگه بنێرن بۆ كۆبانێ؟ وه‌ڵامم دایه‌وه كه ئێمه ئاماده‌ین ئه‌گه‌ر رێگا فه‌راهه‌م بكرێت, به‌ڵێنی پێدام كه په‌یوه‌ندی به لایه‌نی توركیاوه بكات بۆ به ده‌ستهێنانی رێگا چاره‌یه‌ك. توركه‌كان په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردین و وتیان كه ئاسانكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر ئێمه ئاره‌زوومان لێبێت هێز بنێرین.
له راستیدا هه‌رگیز پێشبینیم نه‌ده‌كرد كه توركه‌كان ریگا به ئێمه بده‌ن به خاكه‌كه‌یاندا بپه‌ڕینه‌وه بۆ گه‌یشتن به كۆبانێ, هه‌ڵوێسته‌كه‌یان وه‌ك موژده‌یه‌ك وابوو. به پێی ده‌ستوور ناتوانم كه هێز بنێرمه ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به بێ ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مان, په‌رله‌مان دانیشتنی گرێدا و ده‌سه‌ڵاتی پێدام, په‌یوه‌ندیم به برایانه‌وه كرد له كۆبانێ, پێش ئه‌وه له دهۆك دانیشتنێك به‌سترابوو بۆ لایه‌نه كوردیه‌كانی كۆبانێ و وتیان: ئێمه پێویستیمان به هێزی پێشمه‌رگه نیه بۆ به‌شداریكردن له شه‌ڕه‌كاندا به‌ڵكو پێویستیمان به هێزی پاڵپشتی هه‌یه, به ئه‌مریكیه‌كان و توركه‌كانمان راگه‌یاند كه ئێمه ئاماده‌ین بۆ ناردنی 3 هه‌زار پێشمه‌رگه بۆ كۆبانێ, به‌ڵام به‌رپرسه‌كان له‌وێ ده‌ڵێن كه پێویستیان ته‌نها به هێزی پاڵپشت هه‌یه, پۆلێكی پاڵپشتی پڕچه‌ككراو به تۆپمان نارد كه پاڵپشتیه‌كی ئاگرینی چڕی دابینكرد, هه‌لبه‌ته له‌گه‌ڵ ئه‌و رۆڵه‌ی كه فرۆكه‌ی هاوپه‌یمانان گێڕایان.
سوپاس بۆ خوا (داعش) هه‌ره‌سی هێنا له داگیركردنی كۆبانێ و تووشی شكستێكی خراپ بووه‌وه, پێشوازی كردنی هێزی پاڵپشت له‌كاتی په‌ڕینه‌وه‌یان به‌ره‌و كۆبانێ گه‌رم وگوڕ بوو, سه‌یركه چه‌ند گه‌نجێك رۆیشتن ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌یان ماچ ده‌كرد كه پێشمه‌رگه‌كان ده‌گوازێته‌وه, له نێوانیاندا هه‌بوو ئه‌و خاكه‌ی ماچ ده‌كرد كه كاروانه‌كه‌ی پێدا تێده‌په‌ڕی.
ئه‌لحه‌یات: چۆن بارودۆخی كورده‌كانی سوریا هه‌ڵده‌سه‌نگێنی له‌و قه‌یرانه‌ی ئێستادا؟
سه‌رۆك بارزانی: بارودۆخێكی ئاڵۆزه له‌ناو بارودۆخێكی گه‌وره‌تری زۆر ئاڵۆزتردا, هه‌موو هه‌وڵێك كه له ده‌ستمان بێت ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ هاوكاری كردنیان تا به ده‌سكه‌وته‌وه له‌و قه‌یرانه ده‌ربچن یاخود به لانی كه‌مه‌وه تاكو توشی شكست نه‌بنه‌وه, بارودۆخێكی سه‌خت و ئاڵۆزه.
ئه‌لحه‌یات: سوریا به‌ره‌و كوێ ده‌چێ به رای تۆ؟
سه‌رۆك بارزانی: له‌و باوه‌ڕه‌دام كه چاره‌سه‌ری سه‌ربازی زۆر سه‌خته هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری سیاسیش سه‌ختتره, به داخه‌وه وا دیاره كه بارودۆخی ئێستا به‌رده‌وامی هه‌یه و وڵاتێكیشه كه ئێمه سنورمان له گه‌ڵی هه‌یه.
ئه‌لحه‌یات: خاڵی هه‌ره دیار چیه له ئاڵۆزیه‌كانی دۆخی كورد له سوریا؟
سه‌رۆك بارزانی: بنچینه‌ی بابه‌ته‌كه ئه‌و پرسیاره‌یه: ئایا رژیمی سوریا ئاماده‌یه دان بنێت به بوونی گه‌لی كورد له سوریا؟ ئایا ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئاماده‌یه بۆ دانپێدانانێكی له‌و شێوه‌یه؟ تاكو ئێستا هه‌ردوو لایه‌ن ئاماده‌ییان پێشان نه‌داوه بۆ داننان به بوونی ئه‌و گه‌له.
ئه‌لحه‌یات: ئایا له‌و باوه‌ڕه‌دای كه كورده‌كانی سوریا رازی بن به گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌وبارودۆخه‌ی پێش هه‌ڵگیرسانی شۆڕِش هه‌یانبوو؟
سه‌رۆك بارزانی: سه‌خته رازی بن. له‌راستیدا, نازانم كه پێشوه‌چوونی بارودۆخه‌كان چۆن ده‌بێت؟
ئه‌لحه‌یات: ئایا هیچ په‌یوه‌ندی كردن له نێوان تۆ و عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌ركرده‌ی (پارتی كرێكارانی كوردستان) كه ده‌ست به‌سه‌ره له توركیا هه‌یه؟
سه‌رۆك بارزانی: به‌ڵێ جار جار په‌یوه‌ندی هه‌یه, په‌یوه‌ندیه‌كان له رێگای خوشكی تێكۆشه‌ر له‌یلا زانا (نوێنه‌ر له په‌رله‌مانی توركیا) به‌ڕێوه‌ده‌چن, ئاڵوگۆڕی نامه كراوه كه تیایدا ئاره‌زووی هاریكاری ده‌ربڕیووه, هه‌روه‌ها بابه‌ته گشتیه‌كانیش.
هه‌ڵبه‌ته رێككه‌وتنێكی گشتی هه‌یه بۆ به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی به‌رفراوان بۆ هێزه كوردیه‌كان له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان ناوچه‌كه‌دا, ئه‌و كۆنگره‌یه پێویستی به ئاماده‌كارییه‌كی باش هه‌یه, كورده‌كانی ئێران و سوریا و توركیا و عێراق تێیدا به‌شدار ده‌بن, ئامانجیش گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتی و پێكه‌وه ژیانه بۆ ناوچه‌كه و جیهان و بانگه‌وازێكه بۆ داننان به به‌بوونی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه, په‌یامی ئاشتی و خۆشه‌ویستیه نه‌ك په‌یامی هه‌راسان كردن.
ئه‌لحه‌یات: ئایا رووداوه‌كانی كۆبانێ په‌یوه‌ندی تۆیان به توركیاوه ئاڵۆز كرد؟
سه‌رۆك بارزانی: ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندی توركیا نه‌بووایه نه‌مانده‌توانی بگه‌ینه كۆبانێ.
ئه‌لحه‌یات: ئایا ئه‌ندامه‌كانی (داعش) به رێ ی سنوری توركیا له گه‌ڵ ئێوه‌دا تێناپه‌ڕن؟
سه‌رۆك بارزانی: ئه‌سته‌مه ئه‌وه رووبدات.
ئه‌لحه‌یات: كاره‌كه جیاوازه له سه‌ر سنوری توركیا-سوریا؟
سه‌رۆك بارزانی: رۆژێكیان كه‌سێكی ئیتالی هاتبوو و ویستبووی له توركیاوه بێته ناوه‌وه‌ی هه‌رێم, به شێوه‌یه‌كی یاسایی هاتبوو و پاسپۆرتی خۆشی پێ‌بوو, ده‌زگای ئاساییش له كوردستان ئاشكرایان كرد كه ئه‌وه هاتووه به نیازی په‌یوه‌ندی كردن به (داعش), ئه‌مه‌یان به ره‌گه‌ز ئیتالی بوو و ده‌ست به‌سه‌ركرا, چیرۆكه‌كه‌ی سه‌یره, هاتبوو و ڤیزای هاتنه ناوه‌وه‌شی پێ‌بوو.
ئه‌لحه‌یات: كورده‌كان ناسراون به به‌ش به‌شبوونیان له به‌رامبه‌ر وه‌رچه‌رخانه گه‌وره‌كاندا, ئایا ئێستا ئه‌و كێشه‌یه‌تان هه‌یه؟
سه‌رۆك بارزانی: ئه‌گه‌ر بێتوو لای هه‌ندێك له سیاسیه‌كان بیرۆكه‌ی له‌و جۆره هه‌بێت ئه‌وا من دڵنیام كه گه‌ل رێگریان لێده‌كات له رۆیشتن به‌و ئاراسته‌یه, هه‌ر سیاسیه‌ك ئه‌و ئاراسته‌یه بگرێت پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆی ون ده‌كات و هه‌موو شتێك له‌ده‌ست ده‌دات.
ئه‌لحه‌یات: ئایا ده‌توانن به‌رده‌وام بن له هه‌ڵگرتنی قورساییه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه, ئایا ئێستا هه‌ڵده‌ستن به وه‌به‌رهێنانی ئه‌و بیره نه‌وتیانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ( ناوچه جێ ناكۆكه‌كان)؟
سه‌رۆك بارزانی: ئێستا رێككه‌وتنێك هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا له سه‌ر چۆنیه‌تی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته, له راستیدا ئه‌گه‌ر به‌خشینه‌كانی رۆڵه‌كانی گه‌لی كورد نه‌بووایه كاره‌سات دروست ده‌بوو. سوپاس بۆ خوا سه‌ره‌ڕای بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم رۆڵه‌كانی گه‌ل خۆیان راگرتووه به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنی مووچه و سه‌ختیه‌كان, به‌خشینه‌كان به‌رده‌وامن و گه‌لی كوردیش درێغی ناكات به هه‌ر قوربانیدانێك.
ئه‌لحه‌یات: ئایا مووچه‌كان نه‌گه‌یشتوون؟
سه‌رۆك بارزانی: له‌و باوه‌ڕه‌دام دوو پشكمان به ده‌ست گه‌یشتووه و چاوه‌ڕێش ده‌كرێت ئه‌وه به‌رده‌وام بێت.
ئه‌لحه‌یات: چۆن ریككه‌وتنی نوێ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی پوخت ده‌كه‌یته‌وه؟
سه‌رۆك بارزانی: ناردنه ده‌ره‌وه‌ی چه‌ند بڕێكی نه‌وته له هه‌رێم و له‌كێڵگه كۆنه‌كانی كه‌ركووك ئه‌مه‌ش به نزیكه‌ی 550 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه, داهاتی گه‌ڕاوه ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كرێته‌وه به‌مه‌رجی به‌ده‌ستهینانی پشكه‌كه‌ی هه‌رێم له بودجه‌دا كه 17 له سه‌ده.
له راستیدا عێراق به ده‌ست قه‌یرانێكی دارایی خنكێنه‌ردا ده‌ناڵێنێ, به تایبه‌تی دوای دابه‌زینی نرخی نه‌وت, حكومه‌تی پێشوو له دۆخێكی مایه‌پووچ ده‌رچوو و حكومه‌تی نوێش هاته سه‌ر گه‌نجینه‌یه‌كی به‌تاڵ.
ئه‌لحه‌یات: ده‌ووترێ كه به ملیاره‌ها دۆلار له ژێرزه‌مینه‌كاندا ون بووه؟
سه‌رۆك بارزانی: ده‌رباره‌ی ملیاره‌های ون بوو هه‌رچه‌ندی بڵێ ی ته‌واوه.
ئه‌لحه‌یات: ئایا ده‌كرێت كه ملیاره‌ها به فیڕۆ بچێت له وڵاتێكدا؟
سه‌رۆك بارزانی: به‌ڵێ, هه‌ندێ له سیاسه‌ته‌كان ده‌بنه هۆی به هه‌ده‌ردانی ملیۆنان مرۆڤـــ و ملیاره‌ها دۆلار, مرۆڤـــ لای ئێمه به نرختره, هه‌رچه‌نده ئه‌و ملیاره‌هایه‌ش سامانی خه‌ڵكه, به‌داخه‌وه بارودۆخی عێراق كاره‌ساتباره.
ئه‌لحه‌یات: سه‌ركردایه‌تی چه‌ند شه‌ڕێكی ده‌سته‌و یه‌خه‌ت كردووه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سه‌دام حسێن و ئێستاش سه‌ركردایه‌تی شه‌ڕی (داعش) ده‌كه‌یت, چی ده‌ڵێ ی له شه‌ڕێكه‌وه به‌ره‌و شه‌ڕێكی تر؟
سه‌رۆك بارزانی: له‌وانه‌یه مه‌به‌ستت ئه‌و شه‌ڕه بێت كه له خواكوڕك روویدا له ساڵی 1988 شه‌ڕه‌كه‌ی تریش له نیسانی (ئه‌پریل)ی 1991 بوو, كه شه‌ڕێكی جیاكه‌ره‌وه بوو, ئه‌و شه‌ڕه له ده‌روازه‌ی كۆڕێ له نێوان شه‌قڵاوه و سه‌لاحه‌ددین روویدا و ئێستاش پاشماوه‌ی تانكه تێكشكێنراوه‌كان هه‌ر ماوه.
هه‌ڵبه‌ته من پێم باشتره هه‌وڵه‌كانمان چڕ بكه‌ینه‌وه له سه‌ر گه‌شه‌پێدان و ئایینده‌ی رۆڵه و نه‌وه‌كانمان, به‌ڵام ناوچه‌یه‌كی سه‌خته, زۆر جار وا هه‌ست ده‌كه‌م كه بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به چاره‌نووسی كورده‌وه هه‌بێت هه‌روه‌ها به چاره‌نوسی من وه‌ك یه‌كێك له رۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له.
هیوامان ده‌خواست كه داخستنی لاپه‌ڕه‌ی رژێمی سه‌دام ببێته هۆی داخستنی لاپه‌ڕه‌ی كوشتن و ده‌ربه‌ده‌ری و هه‌ڕه‌شه و سیاسه‌ته گه‌وج و بژارده وێرانكه‌ره‌كان, به‌داخه‌وه زۆریان فێر نه‌بوون له‌وه‌ی كه عێراق تیایدا ژیاوه و ئه‌و نرخه‌ی كه عێراقیه‌كان داویانه.
من له بنه‌ڕه‌تدا جه‌نگاوه‌رێكی پێشمه‌رگه‌م, ناتوانم خۆم دوور بخه‌مه‌وه كاتێك ده‌بینم كه مه‌ترسیه‌كان هه‌ڕه‌شه له گه‌له‌كه‌م ده‌كه‌ن, ئه‌مه ئه‌ركی منه, شاره‌زای شه‌ڕم و ناخۆشیه‌كانی شه‌ڕم تاقی كردۆته‌وه, لاشه و ماڵی سوتاو و گازی ژه‌هراوی و ئاواره‌یی و فریاگوزاریه‌كان, به‌ڵام كاتێك بوونت روبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه ده‌بێته‌وه هیچ بژارده‌یه‌كی ترت نیه جگه له روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمنان, جا قوربانیه‌كان هه‌رچه‌ندێك بن.
ناتوانم وه‌سفی رێژه‌ی ئه‌و ئازاره‌ت بۆ بكه‌م كه ده‌مگوشێت كاتێك هه‌واڵی شه‌هید بوونی یه‌ك له پێشمه‌رگه‌كانم پێده‌گات, ناتوانم هه‌ر بیر له ئاهی دایكه‌كانیان و كاره‌ساتی ژن و منداڵه‌كانیان ده‌كه‌مه‌وه, به‌داخه‌وه تاكو ئێستاش كلتوری سڕینه‌وه و ره‌تكردنه‌وه و تیرۆر و رق لێبوونه‌وه‌ی ئه‌وانی تر هه‌ر له ئارادایه.
ئێمه پلانی گه‌شه پێدانی زیاتر و دروستكردنی قوتابخانه و زانكۆكان و پێشكه‌وتنی ئابوریمان داده‌نا, كه‌چی تاریك په‌رستان هاتن و ده‌یانه‌وێت هه‌موو شتێك وێران بكه‌ن, ئه‌گه‌ر ئه‌وانه نه‌بوونایه كه شه‌هید بوون بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یان ئه‌وا گه‌لی كورد له به‌رامبه‌ر كاره‌ساتێكی نوێ‌دا بوو.
ئه‌لحه‌یات: ئه‌م هه‌موو قوربانیدانه‌ت پێشكه‌ش كردووه له روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رژێمی سه‌دام و ئه‌مڕۆش له دژی (داعش), ئایا ده‌توانی رازیبیت رۆژێك بێت كه تیایدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نه‌بیت؟
سه‌رۆك بارزانی: به هه‌موو سنگ فراوانیه‌كه‌وه.
ئه‌لحه‌یات: فه‌خامه‌تی سه‌رۆك وه‌ڵامێكی دبلۆماسیانه‌م ناوێ؟
سه‌رۆك بارزانی: ئه‌مه هه‌ستی راسته‌قینه‌ی منه, حه‌زده‌كه‌م سپارده‌كه به كه‌سێكی تر بسپێرم, مه‌حاله رازیبم كه به درێژایی ژیان هه‌ر سه‌رۆك بم, ناكرێت رێ به خۆم بده‌م كه ئه‌زموونی كه‌سانی تر دووباره بكه‌مه‌وه, ده‌مه‌وێ له كاتێكدا بڕۆم كه خه‌ڵك داوام لێبكه‌ن كه وازنه‌هێنم, به ملكه‌چیه‌وه پێت ده‌ڵێم كه مێژوی تێكۆشان و ناوبانگی من زۆر گه‌وره‌ترن له‌و كورسیه‌ی كه له سه‌ری داده‌نیشم.
ئه‌لحه‌یات: ئایا ئه‌مه جاری یه‌كه‌مه له مێژووی كورددا كه چه‌ند ساڵێكه له ژێر سێبه‌ری ئاڵا و داموده‌زگاكانی خۆیاندا ده‌ژین؟
سه‌رۆك بارزانی: به‌ڵێ.
كوردستانی سه‌ربه‌خۆ
ئه‌لحه‌یات: چ حه‌ز و ئاواتێكت لا ماوه؟
سه‌رۆك بارزانی: هیچ ئاواتێكم نیه له لایه‌نی كه‌سییه‌وه, ئاواتی من ئه‌وه‌یه كه ببینم كوردستان وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه.
ئه‌لحه‌یات: كوردستانی عێراق یاخود هه‌موو كوردستانی به‌ش به‌ش كرا‌و به سه‌ر چوار وڵات‌دا؟
سه‌رۆك بارزانی: من ئێستا باس له كوردستانی عێراق ده‌كه‌م.
ئه‌لحه‌یات: ئایا هه‌ست به تاڵی و سه‌ختیه‌كانی پێكه‌وه ژیان ده‌كه‌یت له‌و ناوچه‌یه‌دا له نێوان نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌به‌كاندا؟
سه‌رۆك بارزانی: بابه‌ته‌كه پێش (داعش) ئاسانتر بوو سه‌ره‌ڕای ئه‌و سه‌ختیانه‌ش كه هه‌بوو, ده‌ركه‌وتنی (داعش) روداوێكی هه‌روا سه‌رپێیی نه‌بوو, ئه‌وه گوزارشته له‌چه‌ند كێشه‌یه‌كی دوور و قووڵ.
ئه‌لحه‌یات: كه‌ی سته‌می نێوده‌وڵه‌تی له به‌رامبه‌ر كوردا به‌ده‌ركه‌وت ؟
سه‌رۆك بارزانی: له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی و دوای ئه‌وه, كاتێك نه‌خشه‌كه‌یان كێشا‌و نه‌ته‌وه‌یه‌كیان به ته‌واوی له مافه‌كانی بێبه‌شكرد, ئه‌مه‌یان لكاند به توركیا و ئه‌وه‌یان به ئێران و سێیه‌میان به سوریا و چواره‌میان به عێراق, كوردیان دابه‌شكرد به بێ راوێژپێكردنیان و ره‌گ و ریشه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌یان پچڕاند, ئه‌مه سته‌مێكی گه‌وره‌یه, هاوپه‌یمانان له په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ردا به‌ڵێنیان به كورددا كه مافی چاره‌ی خۆنوسینیان پێببه‌خشن, به‌ڵام له په‌یماننامه‌ی لۆزان ئه‌م بڕگه‌یان ره‌تكرده‌وه, به هیوای ئه‌وه‌بوون مافه‌كانیان له‌و وڵاتانه‌ی كه تیایدا ده‌ژیێن به ده‌ست بێنن, كه‌چی كورد له هیچ یه‌كێك له‌و وڵاتانه مافه‌كانی خۆیان به‌ده‌ست نه‌هێنا.
ئه‌لحه‌یات: مسعود بارزانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمێك ده‌كات كه به خاڵی كێشكردن داده‌ندرێت بۆ كورد, ئایا قه‌باره‌ی هه‌راسان بوونی وڵاتان له رۆڵی تۆ چه‌نده؟
سه‌رۆك بارزانی: ئه‌گه‌ر به شێوازێكی لۆژیكیانه بیربكه‌نه‌وه, پێویسته كه سوپاسم بكه‌ن, هه‌رێم وه‌كو ره‌گه‌زێكی سه‌قامگیری هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كات, ده‌ستی خۆمان درێژ كردووه بۆ جیرانه‌كانمان له پێناو باشترین په‌یوه‌ندی هاوكاری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پارێزگاریكردن له ئاساییش و سه‌قامگیری, باس له سیاسه‌تێك ده‌كه‌م كه موماره‌سه‌مان كردووه و به‌رهه‌می خۆی هه‌بووه, ئێمه به‌كرده‌وه باوه‌ڕمان به به‌هاكانی پێكه‌وه ژیان و قبولكردنی ئه‌وانیتر هه‌یه و رقمان له توند و تیژی و هه‌ڕه‌شه‌یه, پیشانماندا ئێمه فاكته‌ری هه‌ڕه‌شه نین بۆ دراوسێكانمان به‌ڵكو فاكته‌ری ئارامی و سه‌قامگیرین.
ئه‌لحه‌یات: ده‌ته‌وێ كه وڵاتانی ناوچه‌كه دڵنیابن, پاشانیش باس له خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ی؟
سه‌رۆك بارزانی: ئێمه له جیهانێكی نوێداین كه ناكرێت تیایدا ره‌تكردنه‌وه‌ی مافه‌كان و نكۆڵیكردنی وشیاری گه‌لان به‌رده‌وامی هه‌بێت, من داوا له وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كه‌م له تێڕوانینه‌كانی كورد تێبگه‌ن, كه به لانیكه‌مه‌وه مافه‌كانیان به‌ده‌ستبێنن له و شوینه‌ی كه لێی ده‌ژین, با گفتووگۆی جددی بكرێت له‌گه‌ڵیاندا, ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی نكۆڵی‌كردن به‌رده‌وامی هه‌بێت ئه‌وا دۆخه‌كه هه‌ره‌شه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی لێده‌كرێت, من پرسیارێكی ساده ده‌خه‌مه ڕوو: بۆچی توركێك و عه‌ره‌بێك و فارسێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت كه گه‌وره‌ی خۆی بێت به‌ڵام ئه‌مه بۆ كوردێك ره‌وا نه‌بێت؟
ئه‌لحه‌یات: ژماره‌ی كورد له ناوچه‌كه‌دا ده‌گاته چه‌ند؟
سه‌رۆك بارزانی: له چل ملیۆن كه‌متر نیه, كه به‌شكراون له چوار وڵات‌دا.
ئه‌لحه‌یات: ئایا مه‌ترسی ئه‌وه‌ت هه‌یه كه روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داهاتووی عێراق له نێوان شیعه و كورددا بێت؟
سه‌رۆك بارزانی: مشتومڕی نێوان شیعه و كورد له سه‌ر سروشتی حوكمڕانیه, به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دانیم كه پڕۆژه‌یه‌كی روبه‌ڕووبوونه‌وه هه‌بێت له‌سه‌ر خاك و نه‌وت, من گه‌شبینم به بوونی توانای له‌یه‌كگه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان.
ئه‌لحه‌یات: ئایا له ساڵانی رابردوو مه‌ترسی ئه‌وه‌ت نه‌بوو كه نوری مالیكی هه‌وڵبدات شكۆی پێشمه‌رگه بشكێنێت؟
سه‌رۆك بارزانی: دڵنیابووم كه حه‌ز ده‌كات, به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا دڵنیابووم كه ناتوانێت.
ئه‌لحه‌یات: حه‌زی ده‌كرد؟
سه‌رۆك بارزانی: به‌ڵێ. هه‌ندێك جار دڵی خۆی پێده‌دایه‌وه, ئه‌م خه‌یاڵانه‌ی لا هه‌بوو, خه‌ڵه‌تابوو و پێی وابوو كه له توانایدا هه‌یه, به‌ڵام من دڵنیابووم كه له توانایدا نیه.
عه‌بادی ده‌رفه‌تی كۆتاییی عێراق
ئه‌لحه‌یات: هه‌ستێك به ناخمدا دێت كه ئه‌زمونی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستا حه‌یده‌ر عه‌بادی به هه‌وڵی كۆتایی رزگاركردنی یه‌كیه‌تی عێراق بچێت, ئایا ئه‌مه راسته؟
سه‌رۆك بارزانی: به‌ڵێ. له‌و باوه‌ڕه‌دام كه دوا ده‌رفه‌ت بێت, نه‌ك ته‌نها به نسبه‌ت په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ عێراق, به‌ڵكو بۆ هه‌موو عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی.
ئه‌لحه‌یات: چۆن ده‌ڕواننه هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی؟
سه‌رۆك بارزانی: هه‌نگاوی باشن تاكو ئێستا. چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندیم به به‌ڕێز عه‌بادیه‌وه كردووه پاڵپشتی و پشتگیری خۆمانم بۆ ده‌ربڕیووه و ئه‌ویش هه‌نگاوی باشی هاوێشتووه.
ئه‌لحه‌یات: وه‌كوو؟
سه‌رۆك بارزانی: داخستنی نوسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی كه یاسایی نه‌بوو, هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ئه‌رێنی بوو له گفتووگۆكانی رێككه‌وتننامه‌كه‌ی نه‌وت و بودجه, پێده‌چێت عه‌بادی له‌یه‌كگه‌یشتنی هه‌بێت و گرنگی به ده‌ستكه‌وتنی چاره‌سه‌ر بدات, له پێشاندا به دوای كێشه و قه‌یرانه‌كاندا ده‌گه‌ڕان.
ئه‌لحه‌یات: كێ رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی بینی له ده‌ركردنی مالیكی له ده‌سه‌ڵات؟
سه‌رۆك بارزانی: له راستیدا به ورده‌كاریه‌وه نازانم, هه‌ستم كرد كه هه‌ڵوێستی ئێران له‌و بابه‌ته‌وه كێشكردن له نێوان دوو روانگه به خۆیه‌وه ده‌بینێت, یه‌كه‌میان وابه‌سته بوو به مالیكی و دووه‌میان به گۆڕینی, هه‌ردوو روانگه‌كه‌ش نوێنه‌رایه‌تی باڵێكی به هێزیان ده‌كرد, له‌و باوه‌ڕه‌دام كه رێبه‌ر ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی بوو دواجار هه‌ڵوێسته‌كه‌ی یه‌كلایی كرده‌وه به لایه‌نگریكردنی گۆڕینی, هه‌ڵبه‌ته ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانیش رۆڵێكی گه‌وره‌ی بینی به ره‌خساندنی كه‌شوهه‌واكه كاتێك جه‌ختی له سه‌ر له گۆڕین كرده‌وه بۆ ئاسنكاریكردنی ده‌رچوون له ته‌نگه‌ژه‌كه. به نسبه‌ت ئێمه‌وه هه‌لوێسته‌كه روون بوو: له حكومه‌تێكدا نامێنینه‌وه كه مالیكی سه‌رۆكایه‌تی بكات له به‌غدا, هه‌روه‌ها له عێراقێكیشدا نامێنینه‌وه كه مالیكی حوكمی بكات.
ئه‌لحه‌یات: رۆڵی ئاسانكاریت بینی له سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ی مالیكی بۆ ویلایه‌تی دووه‌م, پاشان ئه‌و رقه دوولایه‌نه سه‌ریهه‌ڵدا؟
سه‌رۆك بارزانی: هه‌سته‌كان كه‌سی نه‌بوون, ئێمه باس له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتێك و خه‌ڵك ده‌كه‌ین, له ناكاوه‌وه روبه‌ڕووی ئه‌و رێژه رقه‌ی بوومه‌وه كه هه‌ڵیگرتبوو دژی میلله‌تی كورد سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ندیه‌كانی پێشوومان پێیه‌وه, ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها گه‌نده‌ڵیه‌كی ره‌هایه. كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار هه‌بوو, ده‌رگاكانی لووتبه‌رزی و خۆسه‌پاندنی له به‌رامبه‌ردا كرایه‌وه, هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان له ده‌ستیدا كۆببوونه‌وه و خۆی به حاكمی ره‌ها داده‌نا, به ئه‌مانه‌ته‌وه ده‌یڵێم من پێشبینی ئه‌و رێڕه‌وه‌م لێنه‌ده‌كرد. ئه‌و رێڕه‌وه‌ی كه گرتبوویه به‌ر دژی هه‌رێم ناكرێ هیچ ناوێكی لێبنێین ته‌نها دوژمنكاری بێپه‌رده‌و رقی شاراوه نه‌بێ. سه‌ددام حسێن كوشتوبڕی ده‌كرد به‌ڵام نانی خه‌ڵكی نه‌ده‌بڕی.
هه‌ندێ كه‌س هه‌بوون له‌وێ وایان حاڵی كردبوو كه ئه‌گه‌ر بێتوو بوودجه‌ی هه‌رێم ببڕێت ئه‌وا جه‌ماوه‌ر لێره راپه‌ڕین به سه‌ر (پارتی دیموكراتی كوردستان) و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌كه‌ن, هه‌روه‌ها بارودۆخێكی وا له‌كوردستان ده‌ڕه‌خسێ كه مالیكی به ئاره‌زووی خۆی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌بكات هه‌روه‌كوو مامه‌ڵه‌ی به ناوچه‌كانی تره‌وه ده‌كرد.
ئه‌لحه‌یات: ئایا یه‌كگرتنی ته‌واوه‌تی له نێوان كورداندا مه‌حاڵه؟
سه‌رۆك بارزانی: ده‌توانم بڵێم كه كورد یه‌كگرتوون هه‌روه‌ها هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانیان هه‌یه, ئه‌وان باوه‌ڕی ته‌واویان به خۆ هه‌یه هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر جیاوازی سیاسیش هه‌بێت, هیچ مه‌ترسیه‌ك نیه, هه‌ریه‌كێكیش له‌م هه‌سته گشتییه ده‌ربچێت سه‌ره‌تا زیان به‌خۆی ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌لحه‌یات: زۆر باس له بوونی گه‌نده‌ڵی ده‌كرێت له به‌غدا, به‌ڵام ئه‌وانیش هه‌ندێ جار وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه به بوونی گه‌نده‌ڵی له هه‌ولێر, رۆڵی تۆ لێره‌دا چی یه؟
سه‌رۆك بارزانی: ئه‌مه ته‌نها دڵۆپێكه له ده‌ریایه‌ك, نكۆڵی له بوونی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێم ناكه‌م, به‌ڵام به‌راوورد ناكرێ به‌وه‌ی كه له به‌غدا هه‌یه, به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كارێكی به‌رده‌وامه.
ئه‌لحه‌یات: ئایا ترسی كوڕه‌كانت نیه كه چوونه‌ته ریزی سه‌ربازی و ئاساییشه‌وه؟
سه‌رۆك بارزانی: ئه‌وان رۆڵه‌ی ئه‌و گه‌له‌ن و ئه‌مه ئه‌ركی ئه‌وانه, هه‌روه‌ها ئازیزترنین له ته‌واوی رۆڵه‌كانی تری پێشمه‌رگه. من په‌یوه‌ندیه‌كی تایبه‌تیم به پێشمه‌رگه‌وه هه‌یه, خۆیان و باو و باپیرانیشیان ده‌ناسم, ده‌یانناسم و ئه‌وانیش من ده‌ناسن, ره‌وا نییه بۆ من كه ئه‌وانی تر بچنه شه‌ڕ و كوڕه‌كانی خۆشم دووره په‌رێز بهێڵمه‌وه, ئه‌وان خۆیان قبولی ناكه‌ن, خه‌ریك بوو یه‌كێك له كوڕه‌كانم شه‌هید ببێ له‌و شه‌ڕانه‌ی دواییدا.
ئه‌لحه‌یات: ئایا رێوشوێنی ئه‌منی ده‌ورو پشتت زیاتر نه‌بووه دوای نزیكبوونه‌وی (داعش)؟
سه‌رۆك بارزانی: مه‌حاڵه (داعش) ده‌ستی به من بگات.
ئه‌لحه‌یات: ئایا له‌به‌رئه‌وه‌یه كه بازنه‌ی ده‌ور وپشتت دڵسۆزی ته‌واویان هه‌یه؟
سه‌رۆك بارزانی: هه‌موو بازنه‌كان ته‌واو دڵسۆزن. من له گه‌له‌كه‌ی خۆم و هێزه‌كانمان دڵنیام, من هیچ حسابێك بۆ ئه‌م بابه‌ته ناكه‌م, رێوشوێنه ئه‌منیه‌كانمان رێوشوێنی پێویستن.
ئه‌لحه‌یات: له لیستی ئامانجه‌كانی (قاعیده) دا بوویت؟
سه‌رۆك بارزانی: به‌ڵێ. ئێستاش من هه‌ر ئامانجیانم, به‌ڵام دڵنیام كه سه‌ركه‌وتوو نابن.
ئه‌لحه‌یات: ئه‌ی ئه‌گه‌ر گه‌نجێك كه گومان ده‌كرا كوردبێت و ته‌وقه‌ی له گه‌ڵ كردی و خۆی ته‌قانده‌وه چ له كوردستان بێت یاخود له ده‌ره‌وه؟
سه‌رۆك بارزانی: ئه‌گه‌ر بكه‌ویه داوی ئه‌و حساباتانه له‌و كاته‌دا ناتوانی هه‌ر بجولێیه‌وه و رۆڵی خۆت ببینی, من باوه‌ڕم به قه‌زا و قه‌ده‌ری خوا هه‌یه.
ئه‌لحه‌یات: ئایا هه‌ست به ترس ناكه‌ی له‌و قه‌یرانه؟
سه‌رۆك بارزانی: هه‌رگیز. من دڵنیام كه ده‌ست به‌سه‌ر مه‌ترسیه‌كه‌دا ده‌گرین و دواتر به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كانمان پاڵی پێوه ده‌نێین, من دڵنیام له سه‌ركه‌وتن سه‌ره‌ڕای بوونی سه‌ختیه‌كان.
ئه‌لحه‌یات: كامه رۆژ زۆر سه‌خت بوون؟ رۆژه‌كانی یه‌كه‌م؟
سه‌رۆك بارزانی: به‌ڵێ. دوو هه‌فته‌ی یه‌كه‌م.
ئه‌لحه‌یات: ئایا له سه‌ره‌تادا هه‌ستت به ترس نه‌ده‌كرد كه ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر سوپای عێڕاقدا هات به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌شدا بێت؟
سه‌رۆك بارزانی: ترسم هه‌بوو له دروستبوونی پشێوی له هه‌ندێك ناوچه‌دا , به‌ڵام له هه‌ره‌سهێنانی گشتی نه‌ده‌ترسام, په‌له‌مانكرد له دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانمان, پێویستیمان به چه‌ند رۆژێك هه‌بوو كه له‌میانه‌یاندا چه‌ند سنوربه‌زاندنێك رویاندا بوو, ئه‌وه بوو په‌له‌مانكرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی.
ئه‌لحه‌یات: ئایا رووداوی ئه‌و دواییانه‌ی كه‌ركووك زۆر مه‌ترسیدار بوو؟
سه‌رۆك بارزانی: ناڵێم كه ئاسان بوو, به‌ڵام تا ئه‌و رادده‌یه‌ش مه‌ترسیدار نه‌بوو. به راشكاوی ده‌یڵێم: كه‌ركووك ناكه‌وێ, ده‌كرێ هه‌ندێ دزه‌كردن رووبدات به هۆی پڕكێشیكردن یاخود كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه له هه‌ندێك ناوچه‌دا. كه‌ركووك ناكه‌وێته ده‌ستی (داعش).
ئه‌لحه‌یات: ئه‌مڕۆ خوێندمه‌وه چه‌ند بانگه‌شه‌یه‌ك هه‌یه بۆ ناردنی پێنج هه‌زار كه‌س له (حه‌شدی شه‌عبی) بۆ به‌شداریكردن له به‌رگریكردن له كه‌ركووك؟
سه‌رۆك بارزانی: پێویستیمان به (حه‌شدی شه‌عبی) نییه و رێ به هاتنه ناوه‌وه‌ی هیچ هێزێك بۆ كه‌ركووك ناده‌ین, ئه‌گه‌ر پێویستیمان پێ هه‌بوو خۆمان داوا له هاوڕێ و هاوپه‌یمانه‌كانمان ده‌كه‌ین, ئێستا پێویستیمان به هیچ هێزێك نیه نه (حه‌شدی شه‌عبی) و نه كه‌سی تر.
ئه‌لحه‌یات: ئه‌گه‌ر سوپای عێراق ویستی بگه‌ڕێته‌وه بۆ داكوتان له كه‌ركووك ئێوه چی ده‌كه‌ن؟
سه‌رۆك بارزانی: پێویسته به له‌یه‌كگه‌یشتن بێت, چۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ چی ده‌كات؟ هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه له كوێ ده‌بێ و سوپا له كوێ ده‌بێ و له كوێ به‌یه‌كه‌وه ده‌بن؟ كاروباره‌كان له‌وه به‌دواوه پێویسته روون و به له‌یه‌كگه‌یشتن بن.
ئه‌لحه‌یات: ئایا تێگه‌یشتووم كه تۆ ئاماده نیت بگه‌ڕێیه‌وه بۆ ئه‌و ناڕۆشنیه‌ی كه پێش رووداوه‌كان هه‌بوو.
سه‌رۆك بارزانی: به‌ڵێ. نه گه‌لی كورد ئاماده‌یه و نه منیش, مانه‌وه به نا رۆشنی له به‌رژه‌وه‌ندی عێڕاقدا نیه, نامانه‌وێ تا هه‌تایه له نارۆشنی و دوودڵی و دڵه‌ڕاوكێدا بژین.
ئه‌لحه‌یات: ئایا له‌و باوه‌ڕه‌دایت كه ئه‌مریكا و ئێران رووه‌و رێككه‌وتن هه‌نگاو ده‌نێن له بابه‌تی نه‌وه‌ویه‌وه؟
سه‌رۆك بارزانی: تا رادده‌یه‌ك.
ئه‌لحه‌یات: په‌یوه‌ندیت باشه له‌گه‌ڵ ئێران؟
سه‌رۆك بارزانی: به‌ڵێ هیچ كێشه‌یه‌ك نیه.
ئه‌لحه‌یات: ئه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا؟
سه‌رۆك بارزانی: به‌ڵێ یارمه‌تیداین و یارمه‌تیمان ده‌دات.
ئه‌لحه‌یات: ئایا ریككه‌وتنی ئه‌مریكا – ئێران كاتێك بگاته ئه‌نجام كاریگه‌ری ده‌بێت له سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆك بارزانی: له‌و باوه‌ڕه‌دام كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت چونكه له پشێویه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه كه‌مده‌كاته‌وه له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌لحه‌یات: ئایا ده‌توانرێ بگوترێ كه رۆڵی گه‌وره‌ی ئێران له به‌غدایه زیاتر له‌وه‌ی له هه‌ولێر بێت؟
سه‌رۆك بارزانی: هه‌ڵبه‌ته.