پاش نه‌بوونی سیاسه‌تێكی فیدراڵی له باره‌ی نه‌وته‌وه بۆ ماوه‌ی پتر له شه‌ش ساڵ و خۆدزینه‌وه‌یه‌كی بێ پاساو له‌رووی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه سیاسییه‌كان و خۆدزینه‌وه‌یه‌كی ئاشكرا به‌رانبه‌ر به په‌سه‌ندكردنی یاسای فیدراڵی نه‌وت و پاش ئه‌وه‌ی جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی ته‌وافوق و سازان كرایه‌وه پێش پێكهێنانی ئه‌م حكوومه‌ته‌ی ئێستای عیَراق وه‌ك مه‌رجێكی سه‌ره‌كی بۆ به‌شداریكردنی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌و حكوومه‌ته‌دا، ئێستا له ناكاو ره‌فتارێكی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌بێ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌نجومه‌ن ره‌شنووسێكی زۆر جیاوازتری سه‌باره‌ت به نه‌وت تێپه‌ڕاند ته‌واو جیاواز له‌وه‌ی پێشتر رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرابوو.
ئه‌وه‌بوو شێوازی تێپه‌ڕاندنی ره‌شنووسه‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وته‌وه به‌و شێوه‌یه بوو كه داوای دانیشتنێكی به‌په‌له‌ی كرد به رۆژێك به‌ر له واده‌ی سازدانی و خستنه رووی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی گرنگ كه له په‌نجا لاپه‌ڕه تێده‌په‌ڕێت له ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا، كه ئاماده‌بووان وایان ده‌زانی ره‌شنووسه‌كه پێشتر له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، ئه‌ویش به‌مه‌ستی غافڵگیركردنی هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران (ئاماده‌بووان و ئاماده‌نه‌بووان)و به سووك سه‌یركردنی رێككه‌وتننامه سیاسییه‌كان و نه‌هێشتنی متمانه بۆ سه‌پاندنی شێوازێكی ناوه‌ندی كه به هه‌ناسه‌یه‌كی سته‌مگه‌رانه داڕێژراوه بۆ سه‌پاندنی دكتاتۆریه‌تی بڕیاری ئابووری و خستنی جڵه‌وی گشتی به ژێر ده‌ستی هه‌ندێك، به‌ڵكو ئه‌وه زۆر له‌وه‌وه دووره له ده‌ستووری فیدراڵی و هه‌ڵسوكه‌وتی دیموكراسیدا هاتووه كه رۆڵ و مافه‌كانی هه‌رێمه‌كان و پارێزگه‌كانی له‌پاراستنی هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ رۆڵی حكوومه‌تی فیدراڵیدا پاراستووه، كه له ده‌ستووردا ئاماژه‌ی پێ دراوه، ئه‌ویش بۆ دابینكردنی ماف و یه‌كیه‌تی و دوارۆِژی گه‌لی عیَراق.
له‌كاتێكدا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیدانه‌ی ئه‌م مانۆڕه ده‌كات، هاوكات داوا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات ده‌ستبه‌جێ ره‌شنووسی وه‌زاره‌تی نه‌وت بكێشێته‌وه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆكی ده‌ستوور و رێڕه‌وی یاسایی ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا ناگونجێت تا ئه‌و كاته‌ی پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت، داواش له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ین ئه‌و ره‌شنووسه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێشكه‌ش كراوه ره‌ت بكاته‌وه و له رێڕه‌وه‌ی یاسادانانی ئێستای خۆیدا به‌رده‌وام بێت، به مه‌رجێك ره‌چاوی هه‌ر هه‌مواركردنێك بكرێت له‌لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه پێشكه‌ش بكرێت، به تێبینییه‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستانیشه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م ره‌شنووسه‌ی ئێستا له‌لایه‌ن لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌وه بۆ یه‌كه‌مین خوێندنه‌وه پێشكه‌ش كراوه، چونكه هاوپه‌یمانی كوردستانی تێبینییه‌كانی خۆی له قۆناغی هه‌مواركردنه‌كاندا پێشكه‌ش ده‌كات كاتێك ده‌گاته دووه‌مین خوێندنه‌وه، ئه‌ویش پێی پابه‌ندبوونمان به رێڕه‌وی یاسایی و ده‌ستووری و، پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌لایه‌ن ئێمه‌وه.
گوته‌بێژێك به ناوی
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
5ی ئه‌یلوولی 2011
|