سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬بۆ ئەو پێشمەرگانەی‮ ‬لە كۆبانێ گەڕانەوە


KRP.org | |


09/12/2014
لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە مەراسیمێكی‮ ‬تایبەت و بە ئامادەبوونی‮ ‬مستەفا سەید قادر وەزیری‮ ‬پێشمەرگە و ئەنوەر حاجی‮ ‬عوسمان بریكاری‮ ‬وەزیری‮ ‬پێشمەرگە و ژمارەیەك لە بەرپرسانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە،‮ ‬بە مەبەستی‮ ‬بەخێرهێنانەوەیان پێشوازی‮ ‬لەو پێشمەرگانە كرد كە پاش بەجێگەیاندنی‮ ‬ئەركەكانیان لە كۆبانێ گەڕاونەتەوە هەرێمی‮ ‬كوردستان و وتەیەكی‮ ‬پێشكەش كرد ئەمە دەقەكەیەتی‮:‬

بەناوی‮ ‬خوای‮ ‬گەورە ومیهرەبان

برایانی‮ ‬خۆشەویستم

پڕ‮ ‬بەدڵ سوپاستان دەكەم وبەخێرهاتنەوەتان دەكەم بەناوی‮ ‬خۆم وبەناوی‮ ‬هەموو گەلی‮ ‬كوردستان‮.‬

دەتوانین بەپشڕاستیەوە بڵێین بەڕاستی‮ ‬ئێوە قارەمانن،‮ ‬ئێوە ئەركێكی‮ ‬پیرۆزتان ئەنجامدا،‮ ‬سەروەریەكی‮ ‬گەورەتان تۆماركرد بۆ خۆتان و بۆ كەسوكار و خانەوادەتان و بۆ میللەتەكەتان و هەرێمی‮ ‬كوردستان

كاتێك كە بەشێك لە خاكی‮ ‬كوردستان و هەندێك لەخوشك وبرایانمان لەدەرەوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ولەبەشێك لە كوردستان كەوتنە بەر شاڵاوی‮ ‬ئەم تیرۆریستە وەحشیانە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬ئێمە‮ ‬یەكێتی‮ ‬نەتەوەییمان نیشانبدەین ونیشانی‮ ‬بدەین هەرێمی‮ ‬كوردستان ئەگەر بتوانێت هەرێمی‮ ‬كوردستان نەك دەتوانێت تەنها بەرگری‮ ‬لەخەڵكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بكات بەڵكو ئەگەر بتوانێت هەر كوردێك لەهەر شوێنێك تووشی‮ ‬ناخۆشی‮ ‬ببێت‮ ‬یارمەتی‮ ‬دەدات ودەیپارێزێت ونەك تەنها كورد بەڵكو هەر مرۆڤێك تووشی‮ ‬زۆری‮ ‬زۆردار ببێت دەیپارێزێت،‮ ‬جا چ بگاتە ئەوەی‮ ‬كوردێك تووشی‮ ‬ئەو بارودۆخە ببێت‮.‬
كاتێك دەرفەت بۆ ناردنی‮ ‬هێز بۆ كۆبانێ رەخسان،‮ ‬ئێمە ئامادەبووین هێزێكی‮ ‬پیادەش بنێرین،‮ ‬جەنابی‮ ‬وەزیری‮ ‬پێشمەرگە وبرایان لەوەزارەت هەموو ئەوە دەزانن،‮ ‬بەڵام ئەو برایانەی‮ ‬لەوێ خۆیان گوتیان ئێمە پێویستیمان بەهێزی‮ ‬پیادە نیە وتەنها هێزێكی‮ ‬پشتیوانیمان دەوێت،‮ ‬لەسەر ئەم بنەمایە بوو كە وەزارەت هێزێكی‮ ‬ئامادەكرد لە سنووری‮ ‬160 پێشمەرگە لەهەردوو هێزی‮ ‬پشتیوانی‮ ‬1 و2 وئەو شەرەفە بەبەر ئێوە كەوت‮.‬

ئێوە كە چوون،‮ ‬نەتاندەزانی‮ ‬تووشی‮ ‬چ بارودۆخێك دەبن وئێمەش نەماندەزانی،‮ ‬ئێوە زۆر زۆر لای‮ ‬ئێمە خۆشەویستن بەڵام ئەوەندە دۆزەكە پیرۆز وموقەدەس بوو،‮ ‬ئێوەش دەستبەرداری‮ ‬گیانی‮ ‬خۆتان بوون ئێمەش كاتێك ئێوە رۆیشتن نەماندەزانی‮ ‬دێنەوە‮ ‬یان نا بۆیە وەكو شێوەی‮ ‬خواحافیزی‮ ‬بەڕێمان كردن‮.‬

ئێوە چوونە شوێنێك لەڕووی‮ ‬جوگرافیەوە‮ ‬یەكەمجارە دەیبینن ودڵینان هەر هەمووتان‮ ‬یەكەمجارە ئەو شوێنەتان دی،‮ ‬رێگاكەش دوور بوو،‮ ‬بەڵام ئێوە شایەدبوون بە چ شێوەیەك پێشوازیتان لێكرا‮.‬

لەڕاستیدا كە دەڵێن سەروەری‮ ‬و سەرفرازی‮ ‬و شەرەف و هەموو شتێك ئەمەیە،‮ ‬مرۆڤ ئاوا لەنێو میللەتی‮ ‬خۆیدا سەربەرز بێت،‮ ‬من خۆم لەتەلەڤزیۆن دەمبینی‮ ‬كوڕ‮ ‬وكچ شوێنی‮ ‬تایەی‮ ‬ئۆتۆمبێلەكانی‮ ‬ئێوەیان ماچ دەكرد،‮ ‬ئنجا حیسابی‮ ‬خۆتان بكەن ئێوە چ سەروەرییەكتان تۆماركرد و جێگاتان چۆنە لەدڵی‮ ‬ئەم میللەتە‮.‬

ئێوە سەری‮ ‬ئێمەتان بەرزكرد و ئەركەكەتان بەمەردایەتی‮ ‬و پیاوەتی‮ ‬و ئازایەتی‮ ‬جێبەجێكرد،‮ ‬ئێوە وەكو پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان چوون و وەكو پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان ئەركی‮ ‬خۆتان بەجێهێنا دەستان خۆش بێت‮.‬

بەڕاستی‮ ‬تۆزێك زەحمەتە مرۆڤ وشەی‮ ‬وا بدۆزێتەوە وەسفی‮ ‬ئێوە بكات وسوپاستانی‮ ‬پێبكات،‮ ‬تەنها ئەوەندە دەڵێم‮: ‬ئێوە نوێنەری‮ ‬هەموو پێشمەرگە بوون،‮ ‬نوێنەری‮ ‬هەموو كوردێكی‮ ‬دڵسۆز بوون و ئەركێكی‮ ‬پیرۆزتان ئەنجامدا و سەری‮ ‬ئێمەتان بەرزكردەوە وچوونی‮ ‬ئێوە بووە هۆی‮ ‬نائومێدی‮ ‬زیاتری‮ ‬تیرۆریستان و دوژمنان و داعشی‮ ‬تیرۆریست نەیانتوانی‮ ‬تەواوی‮ ‬شارەكە كۆنترۆڵ بكەن بەپێچەوانەوە بەڕۆیشتنی‮ ‬ئێوە ورەی‮ ‬ئەو برایانەی‮ ‬ئەوێ رۆژ بەڕۆژ بەرزتر دەبوو وسەركەوتن ودەستكەوتی‮ ‬زیاتر بەدەستهات تا گەیشتە ئەو رادەیەی‮ ‬بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬شارەكە كەوتەوە دەست خەڵكی‮ ‬خودی‮ ‬شارەكە وشەڕوانان وبەڕاستی‮ ‬جێی‮ ‬ئەوەشە بڵێین ئەوانیش قارەمانن چونكە پێشی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئێوە بچن وهاوپەیمانانیش دەست بەشەڕ‮ ‬بكەن ئەوان قارەمانانە بەرگریان كرد ودەستخۆشیان لێدەكەین‮.‬

ئەگەر ئەمڕۆ وەكو كورد سەیری‮ ‬بارودۆخەكە بكەین،‮ ‬ئێمە لەمەودای1500 ‮ ‬كیلۆمەتر لەكۆبانێ تا خانەقین وجەلەولا لەشەڕداین لەگەڵ ئەم تیرۆریستانە‮. ‬

ئەمە شەرەفێكی‮ ‬گەورەیە بۆ میللەتی‮ ‬ئێمە وبەدەست وبازووی‮ ‬ئێوە وهەموو پێشمەرگە قارەمانەكان تۆماركرا،‮ ‬خەڵكی‮ ‬دیكە نا ئومێد بووە ورادەكات وتەسلیم دەبێت،تەنها پێشمەرگە توانی‮ ‬داعش تێكبشكێنێت ونەك نەهێڵێت بێتەوە پێشەوە وبەڵكو پاشەكشەیان پێكردن وتووشی‮ ‬شكستیان كرد وهەندێك شوێنی‮ ‬دیكەش ماوە پەنا بەخوا رزگار دەكرێنەوە‮.‬

ئێستا هاوكێشەكە گۆڕا،‮ ‬راستە ئێمە لەدەستپێكدا تووشی‮ ‬هەندێك بارودۆخی‮ ‬ناخۆش هاتین بەداخەوە،‮ ‬بەڵام ئەمە شەڕە برایان،‮ ‬جاری‮ ‬واهەیە سەردەكەوێت جاری‮ ‬وا هەیە دەشكێیت جاری‮ ‬وا هەیە تۆ دوژمن راو دەنێیت،جاری‮ ‬وا هەیە تۆ لەدەستی‮ ‬رادەكەیت،‮ ‬ئەم شتانە هەموویان بۆیان هەیە لەشەڕدا رووبدەن بەڵام لەهەمووی‮ ‬گرنگتر ئەوەیە ئیرادە نەمرێت ونەشكێت،‮ ‬ئیرادەی‮ ‬میللەتی‮ ‬ئێمە نابێ بشكێت وئیرادەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان لەئێوەدا خۆی‮ ‬دەبینێتەوە وكاتێك ئیرادەی‮ ‬پێشمەرگە نەشكێت ئیرادەی‮ ‬میللەت ناشكێت‮.‬

سەردەمێك بوو كەس لەگرنگی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬نەدەزانی،‮ ‬بەڵام ئێستا هەموولایەك دەزانن پێشمەرگە چیە وچ گرنگیەكی‮ ‬هەیە،‮ ‬ئێستا گۆرانیبێژە جلی‮ ‬پێشمەرگە لەبەردەكەن،‮ ‬بووك وزاوایە پیرۆزیان بێت جلی‮ ‬پێشمەرگە لەبەردەكەن،‮ ‬وپێشمەرگە لەئەورووپا وئەمەریكا لەهەموو لایەك بۆتە وەشەیەكی‮ ‬زۆر باو وهیچ كۆبوونەوە وكۆنگرەیەكی‮ ‬بەرپرس وسەرۆكی‮ ‬وڵاتان نیە ناوی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬تیادا نەیەت‮.‬

وەكو لەسەرەتادا گوتم بەڵێ لەهەندێك شوێن تووشی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬ناخۆش بووین،بەڵام ستراتیژێكی‮ ‬راستمان گرتەبەر وپەیڕەوكرا وپێشڕەوی‮ ‬تیرۆریستان راگیرا وئێمە لەقۆناغی‮ ‬هێرشداین وئەوان لەپاشەكشەدان وسوپاس بۆ خوا هێزی‮ ‬ئەوان كە پێی‮ ‬دەلێن(قوە الخلافە‮) ‬وئەو سوپایەی‮ ‬كە لەخەڵكی‮ ‬بیانی‮ ‬پێكهاتووە وپێی‮ ‬دەلێن‮ (‬جیش المهاجرین‮) ‬لەسەر دەستی‮ ‬پێشمەرگە شكێندرا وپێشی‮ ‬شەڕی‮ ‬پێشمەرگەش خەڵك راویان دەنان بەڵام پێشمەرگە ئەوانی‮ ‬تێكشكاند وپەنا بۆ خوا سەركەوتنی‮ ‬كۆتاییش هەر بۆ گەلی‮ ‬كوردستانە‮.‬

پێمخۆشە بزانن بۆ داعش پەلاماری‮ ‬كوردستانی‮ ‬دا،‮ ‬ئەوانە درێژكراوی‮ ‬قاعیدەن،‮ ‬راستە لەقاعیدە جیابوونەوە دوای‮ ‬كوژرانی‮ ‬بن لادن بەهۆی‮ ‬چەند پرسێكی‮ ‬فیكری‮ ‬سەر بەوانەوە،‮ ‬بەڵام هەر لەقاعیدەوە دروست بوو‮. ‬ئەمانە پێشتر خەڵكیان هەبوو بەڵام ساڵێك پێش ئێستا هاتنە باشووری‮ ‬رۆژئاوای‮ ‬مووسل وویستیان چەندین بنكە بۆ خۆیان دروستبكەن،‮ ‬لەو كاتەوە لەڕێگەی‮ ‬باڵیۆزی‮ ‬ئەمەریكا ود.رۆژ وسەید عەمار حەكیم هەواڵم بۆ مالیكی‮ ‬نارد وخۆیشم تەلەفۆنم بۆی‮ ‬كرد وپێم گوت‮: ‬ئەوانە بەرنامەی‮ ‬زۆر مەترسیداریان هەیە بۆ ئەو ناوچەیە وئێمە ئامادەین بۆ ئۆپەراسیۆنێكی‮ ‬هاوبەش ووەرن باچارەسەری‮ ‬بكەین،‮ ‬هەر گوێشی‮ ‬پێنەدا‮. ‬ئەو كە تەلەفۆنم بۆی‮ ‬كرد گوتی‮ ‬ئاگات لەهەرێمی‮ ‬كوردستان بێت خەمی‮ ‬ئێرەت نەبێ‮.‬

كە داعش هاتنە مووسڵ ئەوان لەخەیاڵیشیاندا نەدەهات مووسڵ بگرن،‮ ‬ئەوان هاتن هێرش بكەنە سەر گرتووخانەی‮ ‬بادووش كە10 ــ 15كیلۆمەتر لە رۆژئاوای‮ ‬مووسڵ دوورە ودەكەوێتە سەر دیجلە تا زیندانیەكانی‮ ‬خۆیانی‮ ‬تیادا ئازاد بكەنەوە،‮ ‬ئەو دوو جەنەرالەی‮ ‬مالیكی‮ ‬وا دەزانن گۆی‮ ‬زەوی‮ ‬بۆ دەگرن،‮ ‬عەلی‮ ‬غێدان وعەبود گەمبەر هاتبوونە سەربازگەی‮ ‬غزلانی‮ ‬وەكو سەرپەرشتیاری‮ ‬ئۆپەراسیۆنەكان،‮ ‬نازانم دوو سێ گوللەی‮ ‬دۆشكە‮ ‬یان هاوەنی120 ملیمیان پێ كەوتبوو،‮ ‬زوو سواری‮ ‬ئۆتۆمبێلەكانیان بوون ورایانكرد هاتنە ئەو بەری‮ ‬دیجلە‮ (‬الساحل الایسر‮)‬،‮ ‬كە ئەوان رایانكرد سەربازانیش رایانكرد وفەوزا دروستبوو وخەڵكەكەش شێوەیەكی‮ ‬نیمچە راپەرینی‮ ‬لەدژی‮ ‬سوپا ئەنجامدا لەوێ چونكە بەڕاستی‮ ‬زۆر لێیان بێزار ببوون وسوننەكانی‮ ‬ئەو ناوچەیە تا گەیشتە سەڵاحەددین وتكریت لەدژی‮ ‬ئەوان هەستان‮.‬

داعش بەهەموویان نەدەبوونە2000 ‮ ‬چەكدار و ئەو سوپایەی‮ ‬كە مالیكی‮ ‬دروستی‮ ‬كردبوو كە قەت پێی‮ ‬ناڵێم سوپای‮ ‬عیراق دە ساڵە ئەمەریكا وناتۆ وجیهان خەریكی‮ ‬دروستكردنەوەین بەدە سەعات وەكو بەفر هەمووی‮ ‬توایەوە ومقاوەمەیان نەكرد‮.‬

كە ئەمە بوو داعش هاتە پێش وئەمە شتێك بوو بەخەیاڵیاندا نەدەهات ئنجا كۆنترۆڵی‮ ‬بارودۆخیان كرد ودواتر هەموو حزبەكان دانیشتن وبڕیار بوو ئێمە ئەگەر بتوانین سنووری‮ ‬خۆمان بپارێزین ئەگەر هێرشكرایە سەرمان وبەرگری‮ ‬بكەین ئەگەرنا مالیكی‮ ‬هی‮ ‬ئەوە نیە خۆیشی‮ ‬قبووڵی‮ ‬نیە ئامادە نیە لەگەڵمان هاوكار بێت‮.‬

سەروەریەكی‮ ‬دیكە بۆ هەرێم ئەوە بوو توانی‮ ‬خەڵكێكی‮ ‬زۆر لەباوەشبگرێت ودەرگای‮ ‬بۆ لێقەوماوان كراوە بووە بەتایبەتی‮ ‬بۆ200 ‮ ‬هەزار عەرەب كە بەشی‮ ‬هەرە زۆری‮ ‬سوننە بن‮.‬

وا باس دەكرا كە داعش ئێستا پەلاماری‮ ‬كوردستان نادات،‮ ‬تەسەورەكە وابوو لەبەر سوننیەكان لەبەر خۆیان لەبەر خودی‮ ‬بەرەكانی‮ ‬شەڕ‮ ‬كە نایانەوێ ئەو هەموو بەرەیە بۆ خۆیان بكەنەوە بەڵام كە پەلاماریان دا دواتر دەركەوت دوو هۆی‮ ‬سەرەكی‮ ‬بۆ ئەو پەلامارە هەبوو‮:‬

یەكەمیان‮: ‬پاڵیان پێوەنراوە،‮ ‬بۆیە ئێستا ئێمە لەلیكۆڵینەوە داین ببینین كێ ئەو كارەی‮ ‬كردووە وبەوردی‮ ‬بزانین كێ ئەو پاڵنەرانە بوون تا بێن پەلاماری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بدەن وپرۆسەی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان وریفراندۆم گەیشتە قۆناغێكی‮ ‬پێشكەوتوو،‮ ‬ئەوان ویستیان لەو پرۆسەیە بدەن،‮ ‬بۆیە دووپاتی‮ ‬دەكەینەوە سەد داعش وهەزار داعش بێن ئەم پرۆسەیە هەر بەردەوام دەبێت و مومكین نییە پاشەكشەی‮ ‬بكەین‮.‬

دووەم‮: ‬پاڵپشتی‮ ‬كوێرانەی‮ ‬بەشێك لەعەرەبی‮ ‬سوننە بۆ داعش لەناوچە كوردستانیەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئەوەی‮ ‬پێیان دەڵێن ناوچەكانی‮ ‬ماددەی140 ‮ ‬بەوەی‮ ‬داعش هەمووی‮ ‬وەردەگرێتەوە ودەیداتە ئەوان ودواتر پەلاماری‮ ‬ئێمەش دەدەن وبەرەو چیاكانمان راو دەنێن ئەوە ئەگەر رەحممان پێبكەن ولەوێش راومان نەنێن‮.‬

حیساباتی‮ ‬ئەوان هەڵە دەرچوو،‮ ‬ئەوان نەیاندەزانی‮ ‬ئەمەریكا وئەورووپا وهاوپەیمانان وا بەم بلەزە دێن‮ ‬یارمەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەدەن وپێشبینی‮ ‬مقاوەمەی‮ ‬پێشمەرگەیان نەدەكرد‮.‬

لەهەندێك شوێن كە تیایاندا سەركەوتن وایان تەسەور دەكرد پێشمەرگە مقاوەمە ناكات وئەوان سەردەكەون بەڵام هەڵە بوون،‮ ‬ئەگەر ئێستا لێیان بپرسیت ئەوانەی‮ ‬پاڵیان بەداعشەوە نا وخودی‮ ‬داعشەكان،‮ ‬رەنگە پەشیمان ببنەوە بەڵام تازە سوودی‮ ‬نیە‮.‬

بەداخەوە زۆر زۆر بەداخەوە،‮ ‬قارەمانی‮ ‬زۆر قارەمانمان لەو شەڕە لەدەستدا وبرینداری‮ ‬زۆریشمان هەیە،‮ ‬بەڵێ لەڕووی‮ ‬ماددیەوە زیانی‮ ‬زۆرمان پێگەیشت،‮ ‬بەڵام سەنگی‮ ‬هەرێم زۆر زیاتر بوو وئێستا لەدونیا هەرچی‮ ‬سەرۆك وپاشایە وهەرچی‮ ‬سەرۆك وەزیران ووەزیری‮ ‬دەرەوەیە چ ئەوانەی‮ ‬دێنە ئێرە‮ ‬یان ئەوانەی‮ ‬لەدەرەوەن كە باسی‮ ‬پێشمەرگە دەكەن ودەڵێن‮ : ‬پێشمەرگە لەجیاتی‮ ‬هەموو جیهان شەڕی‮ ‬تیرۆریستان دەكەن،‮ ‬پێشمەرگە گیان ونامووسی‮ ‬خەڵكیان پاراستووە،‮ ‬سومعەیەكی‮ ‬وا بەرز دروستبووە بە هیچ سەروەت وسامانێك ناتوانێت بیكڕیت‮.‬

شەهیدانمان،‮ ‬داواكارین لەخوای‮ ‬گەورە شوێنیان بەهەشت بێت وپەنا بەخوا بریندارانیش چارەسەر دەبن وچاكتر دەبنەوە و وابزانم لەو گرووپەی‮ ‬ئێوە هیچ شەهیدێكتان نەبوو بەڵام نزیكەی‮ ‬10 ‮-‬15 ‮ ‬بریندارتان هەبوو و پەنا بەخوا ئەوانیش سەلامەت دەبن‮.‬

ببورن من ئەزیەتمان دان بەڵام ویستم لەنزیكەوە بەخێرهاتنەوەتان بكەم وسوپاستان بكەم وپێشتان بڵێم ئێوە قارەمانن وسەری‮ ‬ئێمەتان بەرزكردەوە وپەنا بەخوا هەمیشە پارێزراو دەبن ونموونەتان زۆر دەبێت وئەو برایانەی‮ ‬چوونەتە جێی‮ ‬ئێوە بەسەلامەتی‮ ‬وبەخۆشی‮ ‬بگەڕێنەوە‮. ‬

پەنا بەخوا پێویستی‮ ‬بەوە نابێت هێزی‮ ‬دیكە بنێرین بەڵام تا ئەو كاتەی‮ ‬پێویستی‮ ‬پێ هەبێت و رێگە ودەرفەت هەبێت ئەمە ئەركێكی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬ونەتەوەییە وتا پێمان بكرێت وهەر كوردێك لەهەر شوێنێك پێویستی‮ ‬پێوە هەبێت‮ ‬یارمەتیان دەدەین ودرێغی‮ ‬ناكەین ودڵنیاش بن سەركەوتن پەنا بەخوا هەر بۆ گەلی‮ ‬كوردستانە‮.‬

مەترسی‮ ‬گەورە كە هەبوو سوپاس بۆ خوا نەما وئێستا ئەوان لەلێواری‮ ‬كۆتاییدان،‮ ‬دۆزی‮ ‬ئێمە دۆزێكی‮ ‬رەوایە وتوانیویەتی‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬جیهان خۆی‮ ‬بسەلمێنێت،‮ ‬ئەگینا چۆن ئەمەریكا وهاوپەیمانان بەم شێوەیە‮ ‬یارمەتیمان دەدەن؟

سێ چوار ساڵ هەموو دەوڵەتان لە سوریا شتێك بكەن نەیانتوانی،‮ ‬لە عێراق لەرومادی‮ ‬مالیكی‮ ‬و نزیكەكانی‮ ‬هیچیان پێ نەكرا بەڵام كە هێرشكرایە سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان چۆن هاتن بۆ‮ ‬یارمەتی‮ ‬ئێمە،‮ ‬ئەمەش گرنگی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان نیشان دەدات ومەسەلەكە وا ئاسان نەبوو‮.‬

پەنا بەخوا سەركەوتوو وتەمەن درێژین و بەڕاستی‮ ‬نازانم چ بڵێم،‮ ‬هەندێكجار مرۆڤ زۆر زەحمەتە فرمێسكی‮ ‬بێتە خوارەوە،‮ ‬بەڵام كە ئێوە چوون و ئەو پێشوازیەم بینی‮ ‬من خۆم پێ رانەگیرا،‮ ‬كاتێكیش گەڕانەوە لەفڕۆكەخانە دایك وخزم وكەسانتان ماچیان دەكردن ولەباوەشیان دەكردن كەشێكیان دروستكرد كە مرۆڤ خۆی‮ ‬پێ راناگیرێت،‮ ‬ئەمەیە سەروەری‮ ‬ومرۆڤ بەمە سەروەری‮ ‬تۆمار دەكات‮.‬

بەخێر بێن سەرچاو وهەمیشە سەركەوتووبن‮.‬





SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 3370