ئازادیی رۆژنامەنووسیی


KRP.org | |

ئازادیی رۆژنامەنووسیی لە هەرێمی كوردستانی عێراق


لەسەرەتای راپەڕینی ساڵی ( 1991 )ەوە چەندین رۆژنامەی فەرمی و سەربەخۆ لە هەرێمی كوردستانی عێراق دەردەچن و بە تایبەتیش دوای ئازادكردنی عێراق لە ساڵی ئازادیی رۆژنامەنووسیی لە هەرێمی كوردستانی عێراقلەسەرەتای راپەڕینی ساڵی ( 1991 )ەوە چەندین رۆژنامەی فەرمی و سەربەخۆ لە هەرێمی كوردستانی عێراق دەردەچن و بە تایبەتیش دوای ئازادكردنی عێراق لە ساڵی 2003 .

ئازادیی بڵاوكردنەوە و رادەربڕین لە هەرێمی كوردستان یاسایەكی تایبەت رێكیخستوون، سەرەڕای ئەوەی هەرێم رێگایەكی دوور و درێژی لە پێشە بۆ بنیاتنان و پێشخستنی رۆژنامەنووسییەكی ئازاد و پیشەگەر، بەڵام ئێمە هەنگاوی رژدمان هەڵێناوە بۆ ئاراستەكردنی رۆژنامەنووسیی بەرەو رێچكەی دروست.

لە ئەیلوولی ساڵی 2008 پەرلەمانی هەرێمی كوردستان یاسای پاراستنی مافی رۆژنامەنووسانی پەسند كرد و بنەمایەك بۆ رۆژنامەنووسیی ئازاد و پیشەگەر هاتە ئارا، ئامانجی ئەم یاسایە گەرەنتیكردنی ئازادیی زیاتری رۆژنامەنووسانە و تیایدا لە هەمبەر دۆخی ناوزڕاندنیش سزای زیندانیكردنی رۆژنامەنووس و سەپاندنی غەرامەی زۆر و داخستنی رۆژنامەی لابردووە، ئەو سزایەی كە لە سایەی یاسای كۆنی سەردەمی رژێمی لە ناوچوودا كاری پێ دەكرا.بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان یەكێكە لە داكۆكیكارانی رۆژنامەنووسیی ئازاد و سەربەخۆ و چەندین جار داوای پەرەپێدانی رۆژنامەنووسییەكی ئازاد و پیشەیی كردووە كە رەچاوی ئەتیك و ئەخلاقیاتی رۆژنامەنووسیی بكات و نەریتە هەستیارەكان و كولتووری كۆمەڵگاش لەبەرچاو بگرێ.

لە میانی كۆبوونەوەیدا لەگەل شاندێكی كۆمسیۆنی پاراستنی رۆژنامەنووسان لە ئایاری 2008 لە سەلاحەدین، بارزانی جارێكی دی بڕوای قووڵی خۆی بە بنەمای پێدانی ئازادیی زیاتری بۆ رۆژنامەنووسان دووپات كردەوە، و بەڕێزیان ئاماژەی بەوەدا كە پێشتر پرۆژەیاسای ئازادیی رۆژنامەنووسیی گەڕاندۆتەوە پەرلەمان بۆ ئەوەی سەرلەنوێ چاو بە هەندێ كۆت و سزای دانراوی نێو یاساكەدا بخشێنێتەوە و بەڕێزیان گوتی : " گەڕاندنەوەی پرۆژەیاساكە لەلایەن ئێمەوە بۆ پەرلەمان بەڵگەی ئەوەیە كە ئێمە ئازادیمان بۆ رۆژنامەنووسیی دەوێ، ئێمە نامانەوێ كۆت و بەند لەسەر رۆژنامەنووسان دابنرێ و هاوكات رۆژنامەنووسیش لەسەری پێویستە بە بنەماكانی پیشەكەی خۆیەوە پێگیر بێ، دەبێ ئەو ژینگەیە لەبیر نەكەین تێیدا دەژین و ئەو كولتوورەی چەوساندنەوەشمان لەیاد بێ كە رژێمی بەعس پەیڕەوی دەكرد و بەداخەوە ئاسەواری خۆی بەسەر كۆمەڵگەی كوردیدا جێهێشتووە".

هەر وەها سەرۆك گوتی : " ئێمە رۆژنامەنووسییمان بەلاوە پیشەیەكی بەڕێز و سەنگینە و پێویستە لەسەر رۆژنامەنووسانیش رێز لەم پیشەیە بگرن و رێگا بەخۆیان نەدەن وەكو ئامرازێك بەكار بهێنرێن بۆ جێ بەجێكردنی ئەجێندایەكی دیاریكراو، لە رێگای گرتنەبەری ناوزڕاندن دژ بە خەڵكانێك، رۆژنامەنووس ئازادە رەخنە لە كەسانێك بگرێ، بەڵام پێویستە رەخنە بنیاتنەر بێ نەك ناوزڕاندن".

لە دوا دیداریدا لەگەڵ نوێنەرانی رۆژنامەنووسیی لە هەرێمی كوردستان لە ئەیلولی 2008، سەرۆك بارزانی گوتی : " من بە تەواوی لەگەڵ ئازادی رۆژنامەنووسییدام، بەڵام ئەوە بەو مانایە نیە كە رۆژنامەنووسیی مافەكانی ئەوانی دی پێشێل بكات".

هەر وەها دەڵێ:" كەناڵەكانی راگەیاندن رۆڵێكی كاریگەریان هەیە لە پرۆسەی سیاسی ناوچەكەدا. دەبێ رەخنە بگرن، بەڵام رەخنەكان پێویستە بە بەڵگەوە بن. پێویستە ئامرازەكانی راگەیاندن لە هەرێمی كوردستان بگەنە ئاستێكی بەرز تری هاوشانبوون لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتیەكانی رۆژنامەنووسیی لە پێناو خزمەتكردنی خەڵك و تاوەكو ببنە پردێكیش لە نێوان گەل و حكومەت بۆ لێپێچینەوە لە لێپرسراوان، بۆ ئەوەی خەڵك پشت بە رۆژنامەنووسیی ببەستێ لە رووی دەستخستنی زانیاری ورد و هاوسەنگ


PAGE HIT:: 14006