لە ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژناندا، بەوپەڕی شکۆوە لە خەبات و ماندووبوونی ژنان بەبێ جیاوازی لەهەر شوێنێکی دنیا بن دەڕوانین، هەمیشە پاڵپشت دەبین لە مافی ژنان و نەهێشتنی هەموو توندوتیژییەک کە بەرامبەریان بکرێت.
لەم یادەدا ڕێز لە خەبات و تێکۆشانی ژنانی کوردستان بە گشتی دەگرین و ڕۆڵیان لە بەرەوپێشچوونی گشت کایەکانی ژیان بەرز دەنرخێنین، ئەرکی سەرشانی هەموومانە کەوا ڕێگر و داکۆکیکار بین لە بەرامبەر ئەو توندوتیژییانەی کە دەکرێنە سەر ژنان جا لە ژێر هەر پاساوێکدا بن، گرنگە لە چوارچێوەی ئەو یاسایانەی کەوا مافی مرۆڤی بە گشتی تێدا پارێزراوە، هەوڵی بنبڕکردنی کولتووری توندوتیژییەکانی دژ بە ژنان بدرێت، لەپێناو چەسپاندنی بنەماکانی یەکسانی و لێبووردەیی لەناو خێزان و کۆمەڵگەدا.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/11/25