ناوی تەواو: عبداللە ڕەسوڵ عەلی (كۆسرەت)
ساڵ و شوێنی لە دایكبوون : 1 / 7 / 1952 / هەولێر – كۆیە – شیواشۆك
ساڵی 1968 خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی ئیبن خەلەكان تەواو دەكات
هەر لەو ساڵەدا پەیوەندی بە یەكێتی قوتابیانی كوردستان و (پ.د.ك)ەوە كردووە
ساڵی 1974 ناوەندی و دواناوەندی هەولێر تەواو دەكات
ساڵی 1975 بووە بە ئەندامی ناوچەی )پ د ك(
لە كۆتایی مانگی ئەیلولی ساڵی 1975 بەهۆی شەهید (عەبدولڕەزاق) ەوە پەیوەندی بە كۆمەڵەوە كردووە
ساڵی (1976) پەیمانگای كشتوكاڵی لە بولغاریا تەواو دەكات
ساڵی 1976 لە وەزارەتی بازرگانی-سایلۆی هەولێر بووە فەرمانبەر، چەند پلەیەكی بڕیوە، بووە بە یاریدەدەری ئەمین مخزەن دواتر ئەمین مەخزەن و جێگری بەڕێوەبەر
یەكێك بووە لەو پێنج هەڤاڵەی لە 24/4/1976 لە شاری كەركوك و لە ماڵی محەمەد خورشید یەكێتی خوێندكارانی كوردستانیان دامەزراند، كە بریتی بوون لە لەتیفی شێخ عومەر، رەئوف ئاكرەیی، شەهید شوان عەلی، محەمەد خورشید.
لە 11/5/1977لە هەیئەی خاسە گیراوە، دوای ئەوەی هیچ نهێنییەكی نەدركاندوە، لە ئەیلولی 1977 ئازاد كراوە،
ساڵی 1980 بووە لێپرسراوی ریكخراوی هەولێری كۆمەڵەی ڕەنجدەرانی كوردستان
ساڵی 1981 بووە بە ئەندامی سەركردایەتی ناوخۆی كۆمەڵە
ساڵی 1984 و لە كۆنفرانسی سێی كۆمەڵەدا چوارەم دەبێ لە ریزبەندی هەلبژێردراوان و دەبێتە ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵە و (ی.ن.ك(
لە 14ی ئەیلولی 1984 لە فەرمانبەری دادەبڕێت و ژیانی شاخ و پێشمەرگایەتی هەڵدەبژێرێت و دەبێتە لێپرسراوی مەڵبەندی سێی هەولێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان
ساڵی 1985 بە بۆردومانی فڕۆكەی هەلیكۆپتەر لە سماقولی بە سەختی بریندار دەبێ.
ساڵی1986 هەردوو كوڕەكەی (ئاراس و پێشڕەو) لە سماقولی بە بەردومانی فڕۆكە شەهید دەبن .
دوای ئەوەی هەردوو مەڵبەندی (سێ و چوار) ی یەكێتی یەكدەگرن، بە ڕێزیان دەكرێتە لێپرسراوی مەڵبەندە نوێیەكە، كە بە مەڵبەندی سێی هەولێر دەناسرێت
لە راپەڕینە مەزنەكەی ساڵی 1991 لە لایەن بەرەی كوردستانییەوە سەرپەرشتیاری رزگاركردنی شاری هەولێری پێ سپێردراو رۆڵێكی دیار و بەرچاوی هەبووە لە رزگاركردنی شاری كەركوكی قودسی كوردستاندا .
ساڵی 1991 دەكرێتە لێپرسراوی بەرەی كوردستانی لە سنوری پارێزگای هەولێر.
1991-1992 بەرپرسی هەردوو مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەو ریكخراوە دیموكراتییەكان بووە.
ساڵی 1992 بووە كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و لە یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا بە ئەندامی پەرلەمانی كوردستان هەڵدەبژێردرێت .
ساڵی (1993 تا 1996) دەبێتە سەرۆكی كابینەی دووهەمی حكومەتی یەكگرتووی هەرێمی كوردستان .
ساڵی 1996-2001 سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئیدارەی سلێمانی بووە.
لە ساڵی 2001 بووە بە لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك)
لە ساڵی 2006 وە وەك جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی (ی.ن.ك) و دەست بەكاردەبێت .
لە دامەزراندنی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانەوە پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی پێ سپێردراوە .
لە ئازاری 2012 بۆ جاری دووەم پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستانی پێ سپێردرایەوە.
بە درێژایی ساڵانی رابردوو بە نوێنەرایەتی (ی.ن.ك) و گەلی كوردستان بەشداری چەندین كۆڕ و كۆنگرەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی كردووە و كاری دیبلۆماتی ئەنجام داوە.