Presidency of the Kurdistan Region of Iraq
پەیامی جێگری سەرۆک لە ساڵیادی ڕێککەوتننامەی ١١ی ئازار و ئازادکردنی شاری هەولێردا پەیامی جێگری سەرۆک لە ساڵیادی ڕێککەوتننامەی ١١ی ئازار و ئازادکردنی شاری هەولێردا 11/03/2024 | هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

تێپەڕبوونی زیاتر لە نیو سەدە بەسەر واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی ١١ی ئازاری ١٩٧٠، کە لەنێوان حکوومەتی ئەوسای عێراق و شۆڕشی ئەیلوولی نەتەوەی کورددا واژۆ کرا، ڕێککەوتنێکی مێژوویی و چارەنووسساز بوو بۆ گەلی کوردستان، جێبەجێکردنی دەبووە دەستپێکێک و قۆناغێکی نوێ بۆ بەدیھێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان،....

پەیامی جێگری سەرۆک بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزه‌وه‌ پەیامی جێگری سەرۆک بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزه‌وه‌ 10/03/2024 | هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانه‌وه‌، پیرۆزبایيیەکی گەرم ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان بەگشتی دەکەم. ئومێدەوارم لەم مانگە پیرۆزەدا دەرگای خێر و خۆشی بەڕووی هەموواندا بکرێتەوە. ‌ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، مانگی ئاشتبوونەوە و پاککردنەوەی ڕۆح و دڵ و دەروونی مرۆڤەکانە، دەخوازم ئەو گیانی برایەتی....

پەیامی پیرۆزبایيی جێگری سەرۆک لە ڕۆژی ٨ی مارسدا پەیامی پیرۆزبایيی جێگری سەرۆک لە ڕۆژی ٨ی مارسدا 08/03/2024 | هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

لە یادی ٨ی مارسدا، کە ڕۆژی جیهانی ژنانە، پیرۆزباییيەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم ژنانی جیهان و ژنانی کوردستان بەتایبەتى دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان لە سەرجەم کایەکانی ژیاندا بۆ دەخوازم. بە شکۆوە ئەو یادە دەکەینەوە و ڕێز لە خەبات و ماندووبوونی ژنان دەگرین، چونکە پێگە و ناوبانگی....

پەیامێک لە جێگری سەرۆکەوە بۆ یادی ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ پەیامێک لە جێگری سەرۆکەوە بۆ یادی ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ 05/03/2024 | هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

لەم ڕۆژە پڕ شکۆ و ئازایەتییە بێ وێنەیەدا کە یادی ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی خاکی کوردستانە لە چنگی دوژمنێکی دیکتاتۆر، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کوردستانییانی ئازیز، پێشمەرگە قارەمانەکان، کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، خانەوادەی قوربانییانی ئەنفال و کیمیاباران و تێکۆشەرانی ڕێگای ڕزگاری و سەربەخۆییی کوردستان دەکەم. ٣٣....

جێگری سەرۆک لەگەڵ شاندێکی دیپلۆماسی و سەربازیی ئەڵمانی کۆبووەوە جێگری سەرۆک لەگەڵ شاندێکی دیپلۆماسی و سەربازیی ئەڵمانی کۆبووەوە 28/02/2024 | هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٤/٢/٢٨ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێزان بنیامین هانا، جێگری کونسولی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر و کۆڵۆنێڵ هامپ، فەرماندەی سەربازیی هێزەكانی ئەڵمانیا لە عێراق و هەرێمی كوردستان و شاندێکی یاوەریان کرد. لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە سیاسی....

جێگری سەرۆک پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا کرد جێگری سەرۆک پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا کرد 26/02/2024 | هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٤/٢/٢٦ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەیەکدا كە بەڕێز جەیمس گۆلدمان، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو، دوایین پێشهات و دۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە،....