ئەمڕۆ سێشەممە 2024/10/1، بەڕێز مستەفای سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد، کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان شارڵۆت دیکسن، جێگری نوێی کونسوڵی گشتی و کەیت شاو، جێگری پێشوو.
لە دیدارێکدا بەڕێز جێگری سەرۆک، وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ ڕۆڵی خاتوو شاو لە ماوەی ڕابردوودا و نرخاندنی کارەکانی، پیرۆزباییی دەستبەکاربوونیشی لە خاتوو دیکسن کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێیەکەیدا، بۆ خواست.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و چۆنیەتیی پەرەپێدان و فراوانکردنیان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.