Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

نووری عوسمان

  • نووری عوسمان مەحموود.
  • ساڵی 1967 لە بەغدا لە خێزانێکی کوردی شەنگال لەدایکبووە.
  • بەکالۆریۆس لە پزیشکیی گشتی لە زانکۆی مووسڵ ساڵی 1991.
  • ساڵی 1995، بەرپرسی بەشی پزیشکی لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.
  • ساڵی 1997، بەڕێوبەری نووسینگەی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.
  • ساڵی 2001، ڕاوێژکار لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان.
  • ساڵی 2004، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان.
  • ساڵی 2014، بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
  • ساڵی 2015، بەرپرسی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان (بە وەکالەت).
  • ئەندامی کۆمیتەی ناوەنديی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
  • باوکی سێ کچ و دوو کوڕە.
  • زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی دەزانێت.