Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

نێچیرڤان ئیدریس بارزانی

نێچیرڤان ئیدریس بارزانی، که نەوەی ڕێبه‌ری نه‌ته‌‌وه‌یيی کورد مستەفا بارزانی یه‌، ٢١ی ئەیلوولی ١٩٦٦ لە بارزان لە دایک بووە. بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە و دووەم سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراقە دوای پێکهێنانی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان له ساڵی ٢٠٠٥. نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە لە کابینەی هەشتەم لە ساڵی (٢٠١٤-٢٠١٩)، لە کابینەی حەوتەم لە ساڵی (٢٠١٢-٢٠١٤)، کابینەی پێنجەم لە ساڵی (٢٠٠٦-٢٠٠٩)، کابینەی چوارەم لە ساڵی (١٩٩٩-٢٠٠٦)، هەروەها جێگری سەرۆک وەزیران بووە لە کابینەی سێیەم لە ساڵی (١٩٩٦-١٩٩٩).

نێچیرڤان بارزانی لە بەشی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی تاران دەستی بە خوێندن کردووە، بەڵام بە هۆی هەندێک هۆکاری سیاسی و تایبەته‌وه‌ نەیتوانیوە درێژە بە خوێندن بدات. بارزانی بڕوانامەی دکتۆرای شانازى لە زانکۆی واشنتۆن ئاند جێفەرسن لە ویلایەتی پەنسلڤانیای ئەمه‌ریکا پێبەخشراوە. نێچیرڤان بارزانی زمانی کوردی و فارسی پاراوە و زمانی عەرەبی و ئینگلیزیش بە باشی دەزانێت. بارزانی خێزاندارە و پێنج منداڵی هەیە.

نێچیرڤان بارزانی خه‌باتی کردووه بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی ئاشتیخواز و پێشکەوتوو و هاوچەرخ کە بە قووڵی لە بەهاکانی و له‌ ژیانی سیاسيی ئەودا ڕه‌نگی داوەتەوە، هەروەها خه‌باتی کردووه بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەک کە پێکەوەژیانێکی ئاشتیخوازانە لەنێوان هەموو ئایین و نەتەوه‌كان لە هەرێمى كوردستان هەبێت. لەو ماوه‌يه‌دا کە سەرۆک وەزیران بووە، بارزانی هەوڵی بۆ پێشخستن و جێگیرکردنی پرۆسەی سیاسی داوە به گرتنه‌به‌ری ڕێبازێکی گشتگیر و سازان بۆ فەرمانڕەوایی. دیدگای نێچیرڤان بارزانی بریتییە لە نیشتمانێکی دیموکرات و ئاشتیخواز و سەقامگیر لەڕووی سیاسییەوە که کاریگه‌ريى ئه‌رێنی هه‌بێت بۆ ئاشتی و سەقامگیری وخۆشگوزەرانيی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

The President

ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نێچیرڤان بارزانی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران، ئاسایشی تاکەکەسی و مافی مرۆڤ و سەقامگیريی سیاسی بەرەوپێشچوونێکی به‌رچاویان به‌خۆیانه‌وه بینی و بە دەیان یاسای گرنگ سەبارەت بە مافی ئافرەت، ئازاديی ڕۆژنامەگەری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژيی خێزانی دەرچوون، هەروەها بارزانی ڕۆڵی سه‌ره‌کی هه‌بووه له پاراستن و پته‌وکردنی فره‌ئایینی و فره‌نەتەوەیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانه. کۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌کیی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی بەهێزکردنی ئاشتی و سەقامگیرییه‌ له ناوچه‌که‌دا له‌گه‌ڵ گرنگیدان به هه‌ماهه‌نگيی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شه‌ڕ و تیرۆر و چه‌سپاندنی ئاشتی، هه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر لە (٣٠) وڵات نوێنەرایەتیی فەرميی خۆیان لە هەرێمی کوردستان بكه‌نه‌وه‌.

هه‌ر له ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایيی به‌ڕێز بارزانيدا وه‌ک سەرۆک وەزیران، هەزاران دامەزراوەی پەروەردە و تەندروستی، پرۆژەکانی گواستنەوە، فڕۆکەخانەی هاوچەرخ، تۆڕی بەرهەمهێنانی کارەبا، سیستەمی پاککردنەوەی ئاو و تۆڕی پەیوەنديی دوورمەودا دامه‌زران، هەروەها نێچیرڤان بارزانی ڕۆڵێکی بێوێنەی لە دامەزراندنی پیشەسازيی نەوت و هێنانی ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیاکانی نەوتی جیهانی بینیوە وه‌ك کۆمپانیاكانى ئێکسۆن مۆبیل، شێڤرۆن، تۆتال و گازپرۆم نەفت

ڕێگه‌ى ڕاست و دروست بۆ تێپه‌راندنى كێشه‌ و قه‌يرانه‌كان له‌ عێراق، پابه‌ندبوونه‌ به‌ ڕێككه‌وتن و لێكگه‌يشتنى نێوان لايه‌نه‌كان به‌گشتى و لايه‌نه‌كانى هاوپه‌يمانيى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت به‌ شێوه‌یه‌كی تايبه‌تى. ده‌بێ عێراق كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌موومان بێت كه‌ تيايدا هه‌موو مافه‌ ده‌ستوورييه‌كانى ته‌واوى پێكهاته‌كان پارێزراو و ڕێزلێگيراو بن. مێژوو ئه‌مه‌ى سه‌لماندووه‌ و ده‌بێ هه‌موومان په‌ند و وانه‌ له‌ ڕابردوو وه‌رگرين.

ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نێچیرڤان بارزانی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران، ئاسایشی تاکەکەسی و مافی مرۆڤ و سەقامگیريی سیاسی بەرەوپێشچوونێکی به‌رچاویان به‌خۆیانه‌وه بینی و بە دەیان یاسای گرنگ سەبارەت بە مافی ئافرەت، ئازاديی ڕۆژنامەگەری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژيی خێزانی دەرچوون، هەروەها بارزانی ڕۆڵی سه‌ره‌کی هه‌بووه له پاراستن و پته‌وکردنی فره‌ئایینی و فره‌نەتەوەیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانه.

کۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌کیی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی بەهێزکردنی ئاشتی و سەقامگیرییه‌ له ناوچه‌که‌دا له‌گه‌ڵ گرنگیدان به هه‌ماهه‌نگيی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شه‌ڕ و تیرۆر و چه‌سپاندنی ئاشتی، هه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر لە (٣٠) وڵات نوێنەرایەتیی فەرميی خۆیان لە هەرێمی کوردستان بكه‌نه‌وه‌.

هه‌ر له ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایيی به‌ڕێز بارزانيدا وه‌ک سەرۆک وەزیران، هەزاران دامەزراوەی پەروەردە و تەندروستی، پرۆژەکانی گواستنەوە، فڕۆکەخانەی هاوچەرخ، تۆڕی بەرهەمهێنانی کارەبا، سیستەمی پاککردنەوەی ئاو و تۆڕی پەیوەنديی دوورمەودا دامه‌زران، هەروەها نێچیرڤان بارزانی ڕۆڵێکی بێوێنەی لە دامەزراندنی پیشەسازيی نەوت و هێنانی ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیاکانی نەوتی جیهانی بینیوە وه‌ك کۆمپانیاكانى ئێکسۆن مۆبیل، شێڤرۆن، تۆتال و گازپرۆم نەفت.

The President