
2024-12-19T20:10:00.000000Z
بە بۆنەی جەژنی ڕۆژووی ئێزدییانەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی خوشک برایانی ئێزدی لە کوردستان و عێراق و جیهان بە گشتیی دەکەم، هیوادارم ڕۆژووەکانیان قبووڵ بێت.
ئومێدەوارم ئەم جەژنە لە کەشێکی ئارامدا بەسەر ببەن و ببێتە مایەی شادییان، ئاوارەکانیان بۆ سەر زێد و ماڵەکانیان بگەڕێنەوە و بە ونبووەکانیان کە لەسەر دەستی تیرۆریستان شوێنبزربوون، شاد ببنەوە. داواکارم باشتر کردنی ژیان و گوزەرانیشیان، لە پێشینەی بەرنامەی کاری حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بێت.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2024/12/19