Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

دڵشاد شهاب

  • دڵشاد شهاب حاجی .
  • لەدایکبووی ساڵی 1972 گوندی ئەرگۆش سەر بە قەزای مێرگەسوور ـ پارێزگای هەولێر.
  • بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری، زانکۆی سەڵاحەددین هەولێر 1994.
  • ساڵی 1992، ئەندامی سکرتارییەتی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان.
  • ساڵی 1997، لەگەڵ ژمارەیەک هاوپیشەیدا، ڕێکخراوی (شانەدەر)یان بۆ ئاوەدانکردنەوەی کوردستان دامەزراند.
  • ساڵی 2009، ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان.
  • ساڵی 2012، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
  • ساڵی 2016، ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
  • ساڵی 2019، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
  • یاریدەدەری سەرۆکی هەرێمی کوردستانە بۆ کاروباری ناوخۆ.
  • ئەندامی کۆمیتەی ناوەنديی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
  • باوکی سێ کچ و سێ کوڕە.