ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٤/٤/٢٨، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی نیشتیمانیی شانشینی هۆڵەندا لە هەولێر کرد. ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی بەڕێز یاکۆ بیرێندس، کونسولی گشتیی هۆڵەندا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و نوێنەری وڵاتان بەڕێوەچوو،....
بە توندی و بەوپەڕی نیگەرانییەوە ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنیەی سهر كێڵگهى گازى كۆرمۆری سنوورى قهزاى چهمچهماڵ لە پارێزگای سلێمانی دەکەم، کە بەداخەوە شەهید و برینداربوونی چەند کارمەندێکی کۆمپانیاکەی لێکەوتەوە. بۆ هەموو لایەکمان ڕوونە کە ئامانج لەم کردەوە پڕ لە شەرمەزاری و ترسنۆکانە، تێکدانی ئاسایش....
لە ساڵیادی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێدا کە پەنجا ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە، سەری ڕێز و وەفا بۆ گیانی پاکی شەهیدان و قوربانییانی ئەم تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییەی دەستی ڕژێمی بەعس دادەنەوێنم، سڵاو لە خانەوادە و کەسوکارە سەربەرزەکانیان. بە شکۆوە یادی ئەو دوو کارەساتە جەرگبڕەی شاری قەڵادزێ....
لە یادی (١٢٦)ەمین ساڵەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی و دەرچوونی یەکەمین ڕۆژنامە لە ساڵی ١٨٩٨ بە ناوی (کوردستان) لەسەر دەستی میر میقداد مەدحەت بەدرخان، لە هەمان کاتدا ساڵیادی دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرجەم ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندنکاران دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. پیشەی....
ئەمڕۆ هەینی ٢٠٢٤/٤/١٩ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەڕێز میکێلی کامیرۆتا، کونسولی گشتیی ئیتالیا له ههرێمی کوردستان کرد. لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان لە عێراق و ناوچەکە، پەیوەندییەکانی نێوان ئیتالیا و کوردستان، لادانی بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی....
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییانهوه، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی ئێزیدی لە کوردستان و عێراق و جیهان بە گشتی دەکەم، هیواخوازم لە کەشێکی ئارام و دڵخۆشدا ئەم جەژنە بەسەر ببەن و ببێتە ساڵێکی پڕ خێر و خۆشی بۆ هەمووان. خوشک و برایانی....