Presidency of the Kurdistan Region of Iraq
شاندێكی سەرۆكایەتى بەشداريی کۆنفرانسی پێکەوەژیان لە ‏جنێف دەكات شاندێكی سەرۆكایەتى بەشداريی کۆنفرانسی پێکەوەژیان لە ‏جنێف دەكات 17/07/2022 | ھەواڵی سەرۆکایەتی

ڕۆژی هەینی ١٥/٧/٢٠٢٢ بەڕێزان د. جەعفەر ئێمنكی سەرۆکی دەستەی ‏ڕاوێژکارانی سەرۆکايه‌تيی ھەرێمی کوردستان و نەوزاد ھادی ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی ‏ھەرێمى كوردستان بە یاوەریی خاتوو مونا یاقۆ سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی ‏مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، بەشداريیان لە کۆنفرانسی ئاشتی و پێکەوەژیان ‏لە چوارچێوەی دەستووری....

پەیامی جێگری سەرۆک بۆ تۆڵەسەندنەوەی خوێنی شەهیدانی گوندی خدرجیجە پەیامی جێگری سەرۆک بۆ تۆڵەسەندنەوەی خوێنی شەهیدانی گوندی خدرجیجە 15/07/2022 | ھەواڵی سەرۆکایەتی

تیرۆریستان هەمیشە ئامانجیان تێکدانی ئاسایش و ناسەقامگیریی هەرێمی کوردستان بووە، لە هەر شوێنێک درکیان بە بۆشاییی ئەمنی کردبێت، پەلاماری ئەو شوێنەیان داوە و دڵەڕاوکێیان بۆ خەڵکی ناوچەکە جێهێشتووە، لە شەوی ٢ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ لە سنووری ناوچەی مەخموور و قەرەچووغ هێرشیان کردە....

پرسەنامەیەک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانه‌وه‌ پرسەنامەیەک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانه‌وه‌ 14/07/2022 | ھەواڵی سەرۆکایەتی

بۆ بنه‌ماڵه‌ى بەڕێز و سیاسەتمەدار مامۆستا کەریم ئەحمەد سکرتێری پێشووی حزبی شیوعیی کوردستان. دڵگران و خەمبار بووم بە بیستنی هەواڵی كۆچی دواییی سەرکردەی شۆڕشگێڕ و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو مامۆستا کەریم ئەحمەد، سکرتێری پێشووتری حزبی شیووعیی کوردستان، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى خۆم ئاراسته‌ى....

پرسەنامەیەک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانه‌وه‌ پرسەنامەیەک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانه‌وه‌ 10/07/2022 | ھەواڵی سەرۆکایەتی

بۆ بنه‌ماڵه‌ى بەڕێز و سەرکردە، پێشه‌وا قازى محه‌مه‌دى نه‌مر دڵگران و خەمبار بووم بە بیستنی هەواڵی خوالێخۆشبوو عه‌لى قازى، كوڕی پێشه‌وا قازى محه‌مه‌د ـ ی سەرکردە و قوربانی بۆ ناسنامە و شوناسی نەتەوەی کوررد. بەم بۆنە خەمناکەوە پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى خۆم ئاراسته‌ى بنەماڵە و....

پەیامی پیرۆزباییی جێگری سەرۆک بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌ پەیامی پیرۆزباییی جێگری سەرۆک بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌ 08/07/2022 | ھەواڵی سەرۆکایەتی

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانه‌وه‌، پیرۆزباییەکی گەرم لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان بەگشتی دەکەم، پیرۆز بێت لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوانی ڕێگای ڕزگاریخوازی کورستان، لە گشت پێشمەرگە قارەمان و گیانفیداکانی سەنگەری ڕووبەڕووبوونەوەی پاراستن و هێنانەکایەی ئاسایش و سەقامگیریی هه‌رێمی کوردستان. هیوادارم ئەم....

جێگری سەرۆکی لەگەڵ بەرپرسی ڕاوێژکاری سەربازیی هاوپەیمانان کۆبووەوە جێگری سەرۆکی لەگەڵ بەرپرسی ڕاوێژکاری سەربازیی هاوپەیمانان کۆبووەوە 06/07/2022 | ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٧/٦ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی ‏کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز کۆلۆنێڵ بۆڵس، بەرپرسی ڕاوێژکاریی سەربازيی هاوپەیمانیی نێوده‌وڵه‌تيى دژ بە داعش و شاندێکی یاوەری کرد. لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنیی عيراق، ڕۆڵی هێزەکانی ‏هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی،....