پەیامی پیرۆزباییی به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا بۆ جه‌ژنی له‌دایکبوونی مه‌سیح

News
- 24 December 2020

بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی عیساوه‌ (سڵاوی خوای لێ بێت)، پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برا مەسیحییەکانی کوردستان بەتایبەت و عێراق و جیهان بەگشتی دەکەم.

وەک هەمیشە کوردستان شوێنی پێکه‌وه‌ژیانی هەموو نەتەوە و ئایینەکان بووە، برایەتی و تەبایی و یەکڕیزیی نێوان پێکهاتەکان بۆتە هەوێنی ئاشتی و سەقامگیری و ئارامی بۆ ناوچەکە.

هیواخوازم ئەم جەژنە (کریسمس) ببێتە مایەی گیانی لێبووردەیی و خێر و خۆشی و نەمانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ناوچەکەمان، ئێوەش لە کەشێکی ئارام و دڵگیردا ئەم جەژنە پیرۆز بکەن و دڵخۆشی میوانی هەمیشەییتان بێت.

 

شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا

جێگری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

٢٠٢٠/١٢/٢٤