
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2025/3/10 لە هەولێر، بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و شاندێکی سەرۆکایەتی کە لە بەڕێزان فەلاح مستەفا یاریدەدەری سەرۆک بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەوە، هەروەها ژمارەیەک لە بەرپرس و ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتی پێکهاتبوو، بەشدارییان لە ڕێوڕەسمێکی بەربانگکردنەوەدا کرد کە دەزگای ( مەعاریف)ی تورکی بۆ پەروەردە و فێرکردن، ڕێکیخستبوو.
لە ڕێوڕەسمەکەدا کە وێڕای بەرپرسانی ئیداری و کەسایەتیی سیاسی و ئەکادیمی و کۆمەڵایەتیی ناوخۆ، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستانیش ئامادەی بوو، جەخت لە پێکەوەژیانی ئاشتییانەی گەل و نەتەوەکانی ناوچەکە و گرنگیی پەیوەندییە کولتووری و زانستییەکان لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیادا، کرایەوە.
