Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

2021-01-31T10:34:48.000000Z
پەیام و پەیوەندی

كۆچى دواييى كه‌سايه‌تيى ديار و تێكۆشه‌ر خوالێخۆشبوو عیزەت سلێمان بەگ دەرگەڵەیی، خه‌مبارى كردين.‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى به‌ڕێزيان و كه‌سوكار و هاوڕێيانى ده‌كه‌ين، هاوسۆز و هاوخه‌ميانين.

خوالێخۆشبوو ته‌مه‌نێكى درێژى به‌ پێشمه‌رگايه‌تى و به‌ خزمه‌تى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى به‌خشى و نيشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزێكى كوردستان بوو. له‌ يه‌زدانى مه‌زن داواكارين، گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و سه‌بووريى هه‌مووان بداته‌وه‌.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2021/1/31