پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

News
- 17 July 2020

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌سوكارى به‌ڕێزى خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا جەمیل شاوێسی، بانگخواز و کەسایەتیى ديارى هەولێر ده‌كه‌م كه‌ ئه‌مڕۆ به‌هۆى نه‌خۆشييه‌وه‌ له‌ هه‌ولێر کۆچی دوايى كرد.

هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌ميانم، له‌ خواى مه‌زن داواكارم خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى و سه‌بوورى و دڵنه‌واييش بداته‌ هه‌موو لايه‌ك.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

17/7/2020