2020-01-09T11:01:39.000000Z
بەبۆنەى هاتنەوەى جەژنى قەولتاسی یارانەوە، بەگەرمى پیرۆزبایى لە خوشک و برایانى کاکەیى و تەواوى یارسانان لە هەرێمى کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، هیوادارم جەژن لەگەڵ خۆیدا سەقامگیرى و ئاسوودەیى بهێنێت و مایەى خێر و خۆشیى هەموو لایەک بێت.
لە خواى مەزن داواکارم ڕۆژوو و نزاتان قبووڵ بکات، جەژنتان پیرۆز و هەموو ساڵێک بە خۆشى.
نێچیرڤان بارزانى
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
9/1/2020