په‌يامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ سەری ساڵی نوێی کۆچی

News
- 19 August 2020

یەکی موحەڕرەم، سەری ساڵی نوێی کۆچی لە تێکڕای موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز بێت، هیوادارم ساڵی نوێی کۆچی، کۆتایيی مەینەتی و گرفت و كێشه‌كان بۆ موسڵمانان و کۆی مرۆڤایەتی لەگەڵ خۆيدا بهێنێت، ساڵێکی پڕ لە خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک ده‌خوازم.

خوای مەزن پەتای کۆرۆنا و لێکەوتە سەختە ئابووری و تەندروستییەکانی لە کۆڵ جيهان بکاتەوە، له‌ سايه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى، شادی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ڕوو بکاتەوە کوردستان، كوردستانييانى ئازيز و ته‌واوى مرۆڤايه‌تى سه‌لامه‌ت و پارێزراو بن.

هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى و له‌ هه‌موو لايه‌ك پيرۆز بێت.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

29 ذو الحجة 1442ى كۆچى

19/8/2020