2021-03-28T13:09:03.000000Z
بەداخەوە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی ئاداری 2021، هاوڕێ و هاوکارمان، نووسهر و ڕۆژنامەنووس سەڵاح باباعەلی (سەڵاحی مێهرپەروەر) بە نەخۆشیی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.
پرسە و سەرەخۆشی لە هاوسەر و منداڵەکانی، بابا عەلیی باوکی و کەسوکارەکەی دەکەین و هاوخەمیانین.
خوالێخۆشبوو سەڵاح باباعهلی کە ڕۆڵەی بنەماڵەیەکی کوردپەروەر و وڵاتپارێز بوو، میدیاکارێکی لێهاتوو و پڕ بەخشش بوو و خزمەتێکی زۆری ڕۆژنامەگەریی هەرێمی کوردستانی کرد.
خودای مەزن گیانی بخاتە بهر بهزهیی و میهرهبانیی خۆی و سەبووری و دڵنەوایی بە کەسوکار و دۆستانی ببەخشێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری میدیایی
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
٢٠٢١/٣/٢٨