Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک بەشداری لە ڕۆژی نیشتمانیی فەرەنسادا دەکات

2026-07-14T19:52:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/7/14 لە هەولێر، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیی فەرەنسادا کرد، کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی فەرەنساوە لە هەرێمی کوردستان، ڕێکخرا بوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە وێڕای کەسایەتیی سیاسی، بەرپرسانی ئیداری و میوانانی ناوخۆ، ژمارەیەک لە دیپلۆمات و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، بەڕێز جێگری سەرۆک پیرۆزباییی یادەکەی لە گەل و حکوومەت و ستافی کونسوڵخانەی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

لای خۆیەوە بەڕێز یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، خۆشحاڵیی بۆ بەشداریی هەمووان لە ڕێوڕەسمەکەیاندا دەربڕی و جەختی لە گرنگیی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، کردەوە.