ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٦/٨/١٨ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بەڕێزان ئیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و خاتوو هۆڵی ڤێر، كونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، کرد.
لە کۆبونەوەکەدا بهڕێز جێگری سەرۆک، وێڕای پیرۆزباییکردن لە دەستبەکاربوونی خاتوو هۆڵی ڤێر، وەک كونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، پشتیوانیی خۆی بۆ سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا، نیشاندا.
لای خۆیەوە بەڕێز خاتوو هۆڵی ڤێر خۆشحاڵی خۆی بەرامبەر دەستبەکاربوونی وەک كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان دەربڕی، هەروەها جەختی لە بەردەوامی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی ووڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش، کردەوە.
بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق، دوایین پێشهاتەکانی ڕۆژههڵاتى ناوهڕاست، کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان و پرۆسهى چاكسازى و يهكخستنهوهى پێشمهرگه، تەوهرێكی ديكەی كۆبوونهوەکە بوو.