Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ فەرماندەی سەربازیی ئەڵمانیا لە هاوپەیمانی کۆبووەوە

2024-11-06T15:06:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ چوارشەممە 2024/11/6، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە کۆڵۆنێڵ ڕیتەر، فەرماندەی سەربازیی ئەڵمانیا لە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش و شاندێکی یاوەری، کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا، باس لە هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا کرا، تیایدا جەخت لە گرنگیی پڕۆسەکە و خێراکردنی ئەو میکانیزمانەی کە بۆ سەرخستنی پێویستن، کرایەوە.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکەدا، مەترسییەکانی داعش بۆ سەر ناوچەکە، هەروەها کاری هاوبەش و هەماهەنگیی زیاتری نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان و پێشمەرگە و سوپای عێراق، خرانە بەر باس. لەمبارەیەوە بەڕێز جێگری سەرۆک، ڕۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعشی لەپێناو پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکەدا، بە پێویست و کاریگەر لەقەڵەم دا.

لای خۆیانەوە شاندی میوان، بەردەوامیی پاڵپشتی و هاوکارییەکانیان و بایەخی هاریکاریی هاوبەشی نێوان هێزەکانیان و پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا، دووپات کردەوە.