Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ جێگری کونسوڵی گشتیی فەرەنسا کۆبووەوە

2024-10-31T13:39:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024/10/31, بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز رودۆلف ریچارد، جێگری کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا، پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە، پەیوەندييه‌كانى فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، تاوتوێ کران و جەخت لە برەودان بە پەیوەندییەکان و پێشخستنیان لە کایە جیاجیاکاندا، کرایەوە.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکەدا، باس لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجامەکانی کرا. لەمبارەیەوە، بەڕێز جێگری کونسوڵی گشتیی فەرەنسا، پیرۆزباییی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی لە گەلی کوردستان کرد و هەردوولاش گرنگیی لێکگەیشتنی نێوان لایەنە سیاسییەکانیان بۆ بە زوویی پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دووپات کردەوە.

پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا و کێشە هەڵواسراوەکانی نێوانیان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە تیایدا لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی دەستوور، هاوڕا بوون.