Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ کونسوڵی گشتیی هەنگاریا (بە وەکالەت) کۆبووەوە

2026-07-27T11:58:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ دووشەممە 2026/7/27 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە خاتوو دۆمینیکا کۆڤاچ، کونسوڵی گشتیی هەنگاریا (بە وەکالەت) لە هەرێمی کوردستان، کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، بە گرنگییەوە باس لە پەیوەندییەکانی هەنگاریا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە هەماهەنگیی زیاتر و فراوانکردنی کاری هاوبەشی نێوانیان لەپێناو سەقامگیریی دۆخی گشتی و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، کرایەوە.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکەدا، دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت خرانە ڕوو؛ سەبارەت بە پرسە هەڵواسراوەکانی هەولێر ـ بەغداش، پێویستیی چارەسەرکردن و یەکلاییکردنەوەیان بە دانوستاندن و لە چوارچێوەی دەستووردا، دووپات کرایەوە.