Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور کۆبووەوە

2025-05-07T13:53:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/5/7، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز سینچۆل لیم، کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز جێگری سەرۆک، جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور کردەوە و خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ کار و هاریکاریی هاوبەش، بە تایبەتی لە بوارەکانی گەشەپێدانی ئابووری، ئاوەدانکردنەوە، پەروەردە و تەندروستی، هەروەها سوودوەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی کۆریای باشوور لەو بوارانەدا، دووپات کردەوە.

لای خۆیەوە بەڕێز لیم، لە گرنگیی پەیوەندی و هەماهەنگیی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاجیاکاندا دوا و ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکەشی بۆ بەرەوپێشچوون و ئاوەدانکردنەوەی زیاتری هەرێمی کوردستان، بە گرنگ لە قەڵەم دا.