Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ڕووسیا کۆبووەوە

2024-12-24T13:18:00.000000Z
هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ سێشەممە 2024/12/24 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان, پێشوازیی لە بەڕێز ماکسیم ڕۆبین، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان، کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕووسیا کرا، تیایدا جەخت لە گرنگیی بەردەوامی و پەرەپێدانیان لە هەموو بوارەکاندا، کرایەوە.

سەبارەت بە ڕەوشی ناوخۆ و پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، هەردوولا بە بایەخەوە لە پێویستیی یەکڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ تێپەڕاندنی قۆناغەکە دوان و لێکگەیشتن و هاوهەڵوێستی نێوان لایەنەکانیان لە پێناو سەرخستنی پرۆسەکەدا، دووپات کردەوە.

پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا و چۆنیەتیی چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوانیان، دۆخی گشتیی ناوچەکە و پێشهات و ڕووداوەکانی، بە تایبەتی لە سووریا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.