
ئەمڕۆ دووشەممە 2025/1/20 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا، هەردوولا جەختیان لە بەردەوامی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا، لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش کردەوە. هەروەها لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسايش و سەقامگیریی ناوچەکە و تێوەنەگلان و دوورخستنەوەی عێراق لە ململانێ و ئاڵۆزییەکانی دەورووبەر، هاوڕا بوون.
بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە، گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی سووریا و ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوون.

