Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ کونسوڵی گشتیی تورکیا کۆبووەوە

2026-05-11T10:57:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ دووشەممە 2026/5/11 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بەڕێز ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا، دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە، پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان بەپێی دەستوور، هەروەها پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، تاوتوێ کران.

بەڕێز جێگری سەرۆک، سوپاسی لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانی توركياى كرد بۆ ئه‌و ئاسانكارييه‌ى کە لە وەرگرتنی ڤیزادا، بە هاووڵاتییان و گەشتیارانی هەرێمی کوردستانی دەبەخشن، هەر لەمبارەیەوە ستایشی تایبەتی ڕۆڵی بەڕێز کونسوڵی گشتیی تورکیای لە هەرێمی کوردستان و تیمەکەی کرد.

جەختکردنەوە لە بەردەوامی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش، بە تایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بارزگانی و وەبەرهێناندا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.