ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/5/20 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بەڕێز کۆڵۆنێڵ ثۆرستن پیچا، ڕاوێژکاری سەربازیی ئەڵمانیا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدان و بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش کردەوە، هەروەها هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش بۆ سەر ناوچەکە و گرنگیی بەردەوامیی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەڵمانیا له چوارچێوهى هاوپهيمانيى نێودهوڵهتيدا بۆ پێشمەرگە، تاوتوێ کران.
دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق، دوایین پێشهاتەکانی ڕۆژههڵاتى ناوهڕاست و لێكهوتهكانى بەسەر عێراق و هەرێمی کوردستانەوە لەگەڵ پرۆسهى چاكسازى و يهكخستنهوهى پێشمهرگه، تەوهرێكی ديكەی كۆبوونهوەکە بوو.