ئەمڕۆ دووشەممە 2026/5/11 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز کۆڵۆنێڵ کریس هێڵیر، ڕاوێژکاری سەربازیی بەریتانیا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بەداعش، کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە، پەیوەندییەکانی بەریتانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها مهترسييهكانى داعش و ههڕهشهكانى لهسهر ئاسايش و سهقامگيریى ناوچەکە، گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
بەڕێز جێگری سەرۆک سوپاس و پێزانينی ههرێمی كوردستانی بۆ پشتگیریی بهردهوامى بەریتانیا له عێراق و ههرێمی كوردستان دووپات كردهوه و ڕۆڵی هێزی بەریتانیای لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە ناوچەکەدا بەرز نرخاند.
لای خۆیەوە، بەڕێز کۆڵۆنێڵ کریس هێڵیر جەختی لە بەردەوامیی پاڵپشتییەکانی وڵاتەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە، لەپێناو گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە.
پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەدا، دوایین پێشهاتهكانى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لێکەوتەکانی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.