Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ ڕاوێژکاری سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمانی کۆبووەوە

2024-10-27T21:00:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ دووشەممە 2024/10/28، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە کۆڵۆنێڵ یان ویلیەم، ڕاوێژکاری سەربازیی هۆڵەندی لە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا، دۆخی ناوخۆ، ڕەوشی عێراق و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە بە گشتی، هەروەها پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە، خرانە بەر باس.

بەڕێز جێگری سەرۆک، ڕۆڵی سەربازیی هۆڵەندای لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، بەرز نرخاند. سەبارەت بە ئاڵۆزییە ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکەش، جەختی لە پاراستنی هێزەکانی هاوپەیمانان و نێردە دیپلۆماتکارەکان، کردەوە.

لای خۆیەوە کۆڵۆنێڵ یان ویلیەم، بەردەوامیی هاوکاری و پشتیوانییەکانی هۆڵەندای لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، دووپات کردەوە.

هەنگاوەکانی پڕۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەدا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.