بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بەڕێز ژەنەراڵ شنایدەر، بەرپرسی هێزە چەکدارەکان لە وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیای فیدراڵ و شاندێکی یاوەری، کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها مهترسييهكانى داعش و ههڕهشهكانى لهسهر ئاسايش و سهقامگيریى ناوچەکە، گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
هەردوولا جەختیان لە پێویستی و بەردەوامبوونی هاریکاری و هەماهەنگیی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مەترسییەکانی داعش لە ناوچەکەدا کردەوە، هەروەها بە گرنگییەوە پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە لەگەڵ بەردەوامیی پشتیوانییە سەربازییەکانی ئەڵمانیا بۆ پێشمەرگە، گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
دوایین پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لێکەوتەکانی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.