Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک و شاندێکی سەرۆکایەتی، لە ڕۆژی نیشتمانیی هۆڵەندادا بەشدار بوون

2025-04-27T19:35:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/4/27 لە هەولێر، بە ئامادەبوونی بەڕێزان مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێکی سەرۆکایەتی کە لە بەڕێزان نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی سەرۆکایەتی پێکهاتبوو، ڕێوڕەسمێک بۆ بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی نیشتمانیی هۆڵەندا بەڕێوەچوو کە لە لایەن کونسوڵخانەی گشتیی شانشینی هۆڵەنداوە لە هەرێمی کوردستان، ڕێکخرا بوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا بەڕێز ئادریان ئایسڵستاین، کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان، بە پێزانینەوە باسی لە بەشداربوونی هەمووان لە یادەکەیاندا کرد و جەختی لە کاریگەریی پێگەی هەرێمی کوردستان لە عێراق و ناوچەکەدا و هەروەها گرنگیی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، کردەوە.