Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک پێشوازیی لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کرد

2024-11-15T19:49:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ هەینی 2024/11/15 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ‏هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی ماڵئاوایی و کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق، پێشوازیی لە بەڕێز فوتۆشی ماتسومۆتۆ، کرد.

لە دیدارێکدا به‌ڕێز جێگری سەرۆک، بە پێزانینەوە لە ئەرک و ڕۆڵی بەڕێز ماتسومۆتۆ لە ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا دوا و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا، بۆ خواست.

لای خۆیەوە بەڕێز باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق، سوپاسی پاڵپشتی و هەماهەنگیی دەزگا پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی كرد و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، کردەوە.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە دەنگدانێکی ئازاد و کەشێکی ئارامدا، هەروەها گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکی نزیکدا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.