
ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/3/16 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێزان کۆڵۆنێڵ کوپەر، فەرماندەی نوێی هێزەکانی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا و کۆڵۆنێڵ تۆماس ڕیتەر، فەرماندەی پێشووی هێزەکان کرد.
لە دیدارێکدا بهڕێز جێگری سەرۆک، پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە کۆڵۆنێڵ کوپەر، فەرماندەی نوێی هێزەکانی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا کرد و بە سوپاس و پێزانینیشەوە، لە ئەرک و کارەکانی کۆڵۆنێڵ تۆماس ڕیتەر دوا و ڕۆڵی ئەڵمانیای لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە ناوچەکەدا، بەرز نرخاند.
لای خۆیانەوە فەرماندە سەربازییەکانی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا، سوپاسی پشتیوانی و هاریكاریی لایهنه پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانیان کرد و جەختیان لە بەردەوامیی پاڵپشتیی هێزەکانی ئەڵمانیا بۆ پێشمەرگە و هاریکاریی هاوبەشی نێوانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مەترسییەکانی داعش، کردەوە.
