Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک پێشوازیی لە فەرماندەی سەربازیی هێزی تایبەتی ئیتاڵیا کرد

2024-11-17T21:00:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ دووشەممە 2024/11/18, بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ‏هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی ماڵئاوایی و کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک فەرماندەی سەربازیی هێزی تایبەتی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە کۆڵۆنێل جیانکارلۆ فامبرینی کرد.

بەڕێز جێگرى سەرۆک، بە سوپاس و پێزانینەوە لە ڕۆڵی کۆڵۆنێل فامبرینی لە ماوەی کارکردنی لە هەرێمی کوردستاندا دوا و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و کاری داهاتوویدا بۆ خواست، پشتیوانی و هاوکارییەکانی ئیتاڵیایشی لە پەرەپێدانی توانا سەربازییەکان و دامەزراندنی بنکەی سەربازیی تایبەت بە مەشق و ڕاهێنان بۆ پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکەدا، بە گرنگ و کاریگەر لە قەڵەمدا.

لای خۆیەوە کۆڵۆنێڵ جیانکارلۆ فامبرینی، بە بایەخەوە باسی لە پاڵپشتی و هەماهەنگیی لایه‌نه‌ پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان له‌ سەرخستنی ئەرکەکانیدا كرد و بەردەوامیی پەیوەندی و دۆستایەتیی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دووپات کردەوە.