ئەمڕۆ سێشەممە 2026/9/22 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک فەرماندەی سەربازیی هێزی تایبەتی ئیتالیا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، پێشوازیی لە بهڕێز ڕائد فلیپۆ سیمۆنچێلی، کرد.
لە دیدارەکەدا، بەڕێز جێگری سەرۆک بە سوپاس و پێزانینەوە، کارەکانی بەڕێز ڕائد فلیپۆ سیمۆنچێلی لە ماوەی ئەرکەکەیدا بەرز نرخاند و هیوای سەرکەوتنی لە کاری داهاتوویدا بۆ خواست.
لای خۆیەوە بەڕێز ڕائد سیمۆنچێلی، سوپاسی پاڵپشتی و هەماهەنگیی دەزگا پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی لە سەرخستنی کارەکانیدا کرد و جەختی لە گرنگیی بەردەواميی پەیوەندی و هەماهەنگییە سەربازی و مرۆیییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، کردەوە.
دوایین پێشهاتەکانی ڕۆژههڵاتى ناوهڕاست و لێكهوتهكانى بەسەر عێراق و هەرێمی کوردستانەوە لەگەڵ يهكخستنهوهى تەواویی هێزی پێشمهرگه، تەوهرێكی ديكەی دیدارەکە بوو.