بەڕێز مامۆستا سهڵاحهدین محەمەد بههائهدین
بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرە و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان بە ئەمیندارى گشتیی یهكگرتووى ئیسلامیى كوردستان، پیرۆزبایییەکی گەرم ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوی سەرکردایەتی و کادر و ئەندامان و لایەنگرانی پارتەکەتان دەکەم، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
هیوادارم بڕیار و بەرنامە و ڕاسپاردەکانی نێو کۆنگرەکەتان، ئامانجی خۆیان بپێکن، هەروەها لە ژێر دروشمی یەکڕیزی و پێکەوەیی و گەشەپێدانی پەیوەندییەکان، هەنگاو بنێین بەرەو بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و فەراهەمکردنی ژیانێکی خۆشگوزەران بۆ هاووڵاتیان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2024/12/28
جێگری سەرۆک پیرۆزبایی لە ئەمیندارى گشتیی یهكگرتووى ئیسلامیى كوردستان دەکات
2024-12-29T07:22:00.000000Z