Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک پیرۆزبایی لە ئێزدییەکان دەکات

2026-08-02T08:25:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی (چلەی هاوین)، پیرۆزبایییەکی گەرم لە گشت خوشک و برایانی ئێزدی لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.

هیوادارم لە کەشێکی ئارام و ئاسوودەدا ئەم جەژنە بەسەر ببەن و ببێتە مایەی خۆشی بۆ هەموو لایەک و ئاشتی و ئارامییش بۆ گەلانی جیهان بگەڕێتەوە و ببێتە مایەی خێر و کوژاندنەوەی ئاگری شەڕ و ماڵوێرانی لە سەرتاسەری جیهاندا.

دووبارە جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە شاد و بەختەوەربن.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/8/2