بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برا مەسیحییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان بە گشتی دەکەم، هیوادارم ئەم جەژنە بە خۆشی و شادی بەسەر ببەن.
هەرێمی کوردستان هەمیشە مەڵبەندێک بووە بۆ ژیانی پێکەوەیی گشت ئایین و ئایینزاکان، پەناگەیەکی ئارام بووە بۆ پێشوازی و میوانداریکردنی ئەو ئاوارانەی کە بەهۆی خراپیی دۆخی سیاسی و هەڵگیرسانی شەڕ لە ناوچەکانیاندا، ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.
خوشک و برایانی مەسیحیمان لە ناوچەکەدا، هەمیشە جێگەی شانازیمان بوون، پێکهاتەیەکی دێرینی کوردستانن و لە قۆناغە جیاجیاکاندا هاوکارمان بوون، بۆیە هەمیشە ڕۆڵیان لە سەقامگیری ئاشتیی کۆمەڵایەتی و ژیانی پێکەوەیی لەگەڵ گشت پێکهاتەکانی تری هەرێمی کوردستاندا، بەرز دەنرخێنم.
دووبارە ئەم جەژنەتان لێ پیرۆز دەکەم و شادی و بەختەوەری میوانی ماڵەکانتان بێت.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2024/12/24
جێگری سەرۆک پیرۆزبایی لە مەسیحییەکان دەکات
2024-12-24T19:37:00.000000Z