ئەمڕۆ سێشەممە 2026/7/14 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێزان ماتیاس ڤێلەر، جێگری کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و کۆڵۆنێڵ پیچا، فەرماندەی سەربازیی هێزی ئەڵمانیا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدان و بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش، کردەوە، هەروەها هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش بۆ سەر ناوچەکە و گرنگیی بەردەوامیی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەڵمانیا له چوارچێوهى هاوپهيمانيى نێودهوڵهتيدا بۆ پێشمەرگە، تاوتوێ کران.
بەڕێز جێگری سەرۆک سوپاس و پێزانينی ههرێمی كوردستانی بۆ پشتگیریی بهردهوامى ئەڵمانیا له عێراق و ههرێمی كوردستان دووپات كردهوه و ڕۆڵی هێزی ئەڵمانیای لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە ناوچەکەدا بەرز نرخاند.
پڕۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەدا، دوایین پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لێکەوتەکانی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.