بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی کۆچی (١٤٤٨) و ساڵیادی (هیجرەتی) سەروەری مرۆڤایەتی و پێغەمبەری ئیسلام، محەمەد (دروود و سەلامی خوای لەسەر بێت)، پیرۆزبایییەکی گەرم لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
لەم بۆنەیەدا، جەخت له بەرەوپێشچوون و فەراهەمكردنى ئارامی و سەقامگيريی كۆمەڵایەتی لەگەڵ گرنگیی بەردەوامبوونی گیانی برایەتی و تەبایی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە و یەکتر قبووڵکردنی نێوان گشت پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیییەکان لە هەرێمی کوردستاندا دەکەینەوە.
ئومێدەوارم لەم یادە پیرۆز و پڕ شکۆیەدا، ئاشتی و سەقامگیری باڵ بکێشێت بەسەر ناوچەکەماندا و ئاگری شەڕ و ماڵوێرانییش لە سەرتاسەری جیهان کۆتایی پێ بێت، لەپێناو دەستەبەرکردنی خۆشگوزەرانی و ئارامی بۆ گەلانی جیهان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
یەکی موحەڕرەمی ١٤٤٨ی کۆچی