Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا دەکات

2024-08-19T21:00:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ مستەفا سەید قادر

ئەمڕۆ سێشەممە 2024/8/20, بەڕێز مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز ستێڤ بیتنەر کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد و وێڕای پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

لە دیدارەکەدا، دۆخی سیاسی و پەرەسەندنی ئەمنی لە ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و جەخت لە هەوڵدان بۆ سەقامگیری لە ناوچەکەدا، کرایەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، بەڕێز جێگری سەرۆک، یەکگوتاریی نیشتمانی بە گرنگ لە قەڵەم دا، هەروەها سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەردوولا خواستیان بۆ ئەنجامدانی نیشان دا و هیوای بەڕێوەچوونی پرۆسەیەکی بێگەرد و سەرکەوتوویان خواست.
گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندییەکان و فراوانکردنیان، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.