
ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/4/30 لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە نێوان بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و شاندێکی هاوبەشی سەربازی و دیپلۆماسیی ئەمەریکا، سەبارەت بە پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، بەڕێوە چوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای خستنەڕووی دوا هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی، گرنگیی پرۆسەکە و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەمی، دووپات کرایەوە. سەبارەت بە جێبەجێکردنی قۆناغەکانی داهاتوو، جەخت لە هاوکاری و هاریکاریی هاوبەشی نێوان هەردوولا بە ئاراستەی سەرخستنی پرۆسەکە، کرایەوە.
دۆخی گشتیی ناوچەکە و پێشهاتەکانی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.



